لە نەخشەیەکدا تەلەڤزیۆنی فەرمی رووسیا " Channel One" وردەکاری ھاویشتنی سێ موشەکی ئەتۆمی و مەوداکانیانی بۆسەر پاریس و لەندەن و بەرلین بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "ھیچ کەسێک بە زیندووی ڕزگاری نابێت."
بەپێی نەخشەکە، مووشەکە ئەتۆمییەکانی رووسیا تەنیا بە ١٠٦ چرکە دەگەنە بەرلین، ھەروەھا بۆ گەیشتن بە پاریس ٢٠٠ چرکە و بۆ لەندەنیش ٢٠٢ چرکەیان پێدەچێت.
نزیکەی سێ مانگە رووسیا ھێرشی بۆسەر ئۆکراین دەستپێکردووە و وڵاتانی ئەوروپا لە دژی مۆسکۆ، بەردەوام پاڵپشتی سەربازی پێشکەس بە ئۆکراین دەکەن.
لە سەرەتای دەستپێکی ھێرشەکانی رووسیاوە تاکو ٣٠ی مانگی نیسان، بەپێی ئاماری وڵاتی ئۆکراین زیاتر لە ٢٣ ھەزار و ٢٠٠ سەربازی روسیا کوژراون.
کۆمسیۆنی زیندانەکانی ناوەندی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا رایگەیاند، لەئێستادا ٣٤١ ھەزار و ٥٠٢ زیندانی لە تەواوی گرتوخانەکانی تورکیا ھەیە، بەشێکی ئەو زیندانیانەش نەخۆشی قورسیان ھەیە و پێویستە ئازاد بکرێن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھەزار و ٥١٧ زیندانی نەخۆش لە گرتوخانەکاندا ھەیە، لەو ژمارەیەش ٦٥١ کەسیان تەندروستییان خراپە و نەخۆشی قورسیان ھەیە و پێویستە دەستبەجێ ئازاد بکرێن.
کۆمیسیۆنەکە راشیگەیاندوە، لەگەڵ سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چەند یاسایەک بۆ ئازادکردنی زیندانییەکان دەرکران، بەڵام جیاوازی لە ئازادکردنی زیندانییەکاندا کراوە، بەشێکی ئەوانەی ئازادکراون ئەندامی رێکخراوە تاوانکارییەکان و کەسانی تاوانباری دادوەری بوون، لە ئازادکردنەکانیشدا زیندانیانی سیاسی پشتگوێخراون.
وتیشی، سوپا و دەزگای ھەواڵگریی ئۆکراین سەرکەوتنی گەورەیان تۆمارکردووە، لە بەرامبەردا روسیا ھەموو شتێک بۆ لەناوبردنی ژیان لە ھەرێمی دۆنباس دەکات و دەیەوێت ئاوەدانی لەو ناوچانە لەناوببات.
ئاماژەی بەوەشکرد ، ھەرچەندە روسیا بەردەوامە لە ھێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانی ئابووری و ناوچەکانی نیشتەجێبوون، بەڵام ئەوان بەرگریی لە خاک و گەلەکەیان دەکەن.
کریستۆڤەر بورگر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، سزای بەندکردنی عوسمان کاڤالا چالاکوانی مەدەنی لە تورکیا، پێشێلکارییەکی روونی پێوەرەکانی سەروەریی یاسا و پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانە، کە پێویستە تورکیا وەک ئەندامی ئەنجومەنی ئەوروپا و باڵێوراو بۆ بە ئەندامبوون لە یەکێتیی ئەوروپا پێوەیان پابەند بێت، وتیشی، پێویستە وڵاتانی تری ئەوروپا، ھاوشێوەی ئەڵمانیا داوای روونکردنەوە لە تورکیا بکەن و نیگەرانی خۆیان لەبارەی سزادانی عوسمان کاڤالا بەو وڵاتە بگەیەنن.
رۆژی دووشەممە دادگای ١٣ی ئیستەنبوڵ لەسەر دۆسیەی خۆپیشاندانەکانی "گەزی پارک" لە ساڵی ٢٠١٣، سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی بەسەر عوسمان کاڤالا چالاکوان و کەسایەتیی ئۆپۆزسیۆندا سەپاند.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، رۆژی پێنجشەممەی ھەفتەی رابردوو، نوێنەرانی ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و نەرویژ، لەگەڵ تورکیا و عێَراق و سعودیە و میسر و قەتەر و ئوردن و نوێنەرانی یەکێتیی ئەوروپا و کۆمکاری عەرەبی، لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، لەبارەی قەیرانی سوریا کۆبوونەتەوە.
روونیشیکردەوە، وڵاتانی بەشدار جەختیان لە بەردەوامی ھاوکارییەکان بۆ ئەو وڵاتانە کردەوە، کە پەنابەری سوورییان لەخۆگرتووە و پاڵپشتیی خۆیان بۆ ھەوڵەکانی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، بۆ کۆتاییھێنان بە قەیرانی ئەو وڵاتە لە رێگەی چارەسەری سیاسییەوە دووپاتکردەوە، پێشیوازیشیان لە رێکخستنی کۆنگرەی شەشەمی برۆکسل کرد، کە بڕیاروایە ٩ی مانگی ئایار لەبارەی داھاتووی سوریا و ناوچەکە بەڕێوەبچێت.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەردانەکەیدا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیری سعودیە بۆ بەرپرسانی ڕیاز دووپاتکردووەتەوە و پێی ڕاگەیاندوون ئاسایش و سەقامگیری کەنداو بەشێکە لە سەقامگیری تورکیا.
سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ سعودیە دوای پێنج ساڵ لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات ھات کە بەھۆی کوشتنی جەمال خاشقچی، ڕۆژنامەنووسی سعودیە لە کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ سەریھەڵدا.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین ئەنجامدا و باسیان لە دواین پەرەسەندنەکانی جەنگی ئەو وڵاتە و ھێرشەکانی سوپای ڕووسیا کرد.
بە پێی زانیارییەکان ماکرۆن لە پەیوەندییەکەدا پشتیوانی سەربازی و مرۆیی فەڕەنسای بۆ ئۆکراین دووپاتکردووەتەوە.
پشتیوانییە سەربازییەکەی ماکرۆن لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ڕووسیا ھۆشداری بە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپادا و ڕایگەیاند، ئەو ھاوکارییە سەربازییانە بە ئامانج دەگرن کە ڕەوانەی ئۆکراین دەکرێت.
مەسجدی لە لێدوانێکدا بۆ میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، لە گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعودیە کە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو لە بەغداد بەڕێوەچوو، ھەردوولا لەسەر نەخشە رێگایەک بۆ دانوستانەکانی داھاتوو رێککەوتوون
مەسجدی رونیشیکردەوە، پێشنیارەکانی ھەردوو وڵات رێککەوتنیان لەسەر کراوەو دەبێتە نەخشە رێگەی کارکردن.
مەسجدی وتیشی، خاڵەکانی رێککەوتنەکە ، بونیادنانی متمانە و رێوشوێنەکانی ھەماھەنگی دوو قۆڵی لە بواری حەج و کردنەوەی باڵیۆزخانەکان و کێشە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکان لەخۆدەگرێت.
سەبارەت بە دووبارە کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیش لە پایتەختەکانی ھەردوو وڵات، مەسجدی ئاشکرای کرد، دانوستانەکانی داھاتوو دۆسیەی کردنەوەی باڵیۆزخانەکان یەکلادەکاتەوە .
مانگی سوری فەلەستینی بڵاویکردەوە، چارەسەری سەرەتایی بۆ بریندارەکان کراوەو گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
رونیشیکردەوە، ھێزەکانی ئیسرائیل رێگری لە کاری تیمەکانیان دەکەن و رێگەنادەن بچنە مزگەوتی ئەقسا.
لەلایەکی ترەوە ئەوفیر جندلمان وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند،دوای کۆتایی ھاتنی نوێژی بەیانی لە حەرەمی پیرۆز سەدان فەلەستینی کە ئەو بە ئاژەوەگێڕ ناوی بردن دەستیان کردوە بە پشێوی نانەوە.
چەند ھەفتەیەکە شەڕو پێکدادانی نێوان فەڵەستینییەکان و پۆلیسی ئیسرائیل لە مزگەوتی ئەقسا بەردەوامەو تا ئێستا سەدان کەس برینداربوون.
قائانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی وڵاتەکەی لەناوخۆیی ئیسرائیل دوو ئەرکیان ئەنجامداوە، ڕوداوەکەش سوپای ئیسرائیلی خستووەتە ئامادەباشی فراوانەوە.بەبێ ئەوەی کات و شوێنی رووداوەکە ئاشکرا بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیسرائیل بۆ شاردنەوەی بابەتەکە، بەھانەی ئامادەباشی سوپاکەی بەستووەتەوە بە مانۆری سەربازی کتوپڕەوە.
دوێنێش حسین سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، بەزین و تێکشکانی ئیسرائیل ئەگەرێکی بەھێزە و زەمینەسازییەکەی زۆر بووە.
بەبۆنەی رۆژی قودسەوە لە تاران ھەزاران کەس خۆپیشاندنیان ئەنجامدا و پشتیوانی خۆیان بۆ فەڵەستین دووپاتکردەوە.
خۆپیشاندەران دەڵێن، دەوڵەتێک لەسەر دڕندەیی و منداڵکوشتن دامەزرابێت رۆژێک دێت لەسەر نەخشەی جیھان بسڕدرێتەوە. لە ساڵی ١٩٧٩ وە ئێرانییەکان لە کۆتا ھەینی مانگی رەمەزاندا پشتیوانی خۆیان بۆ قودس و خەڵکی فەڵەستین دەردەبڕن و دروشم لە دژی ئیسرائیل و ئەمریکا دەڵێنەوە.
ئەردۆغان بەر لە سەردانەکەی رایگەیاند، ھەوڵ دەدەن قۆناغێکی نوێ بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابووری و سەربازییەکانیان لەگەڵ سعودیە دەستپێبکەن و ھەردوولاش کۆکن لەسەر ئەوەی بەھێزکردنەوەی پەیوەندییەکان لە بەرژەوەندی ھەردوو وڵاتدایە.
گروسی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ماوەی ساڵ و نیوێکە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم چاوەروانی ڕوونکردنەوەی ئێران دەکات سەبارەت بە پاشماوەی یۆرانیۆمی پیتێندراو کە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان لە ٣ ناوچەی ئێران دۆزیویانەتەوە، بەڵام تا ئێستا وەڵامەکانی ئێران لەوبارەیەوە ڕوون نییە و ئاژانسەکەش چاوەرێ دەکات وەڵامی روونی لە تارانەوە دەست بکەوێت.
ڕاشیگەیاندووە، بە پێی زانیارییەکانیان ئێران تواناکانی لە پیتاندنی یۆرانیۆم بەرزکردووەتەوە و ئامێری سەنتەر فیوچی پێشەوتوو بەکاردەھێنێت.
بە وتەی لێپرسراوانی کۆشکی سپی، سەردانەکەی بایدن بۆ کۆریای باشور ماوەی ٤ ڕۆژ دەخایەنێت و لەگەڵ یون سوک یول سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەو وڵاتـە کۆدەبێتەوە، بڕیاریشە ھەر لەو سەردانەدا بایدن لەگەڵ سەرکردەکانی ژاپۆن و ئوستراڵیا و ھندستان کۆببێتەوە.
جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، ئامانجی سەردانەکەی بایدن پتەوکردنی پەیوەندییەکانی واشنتۆن و سیئۆل و دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی ئەمریکایە بە پشتگیریکردنی ئازادی و کرانەوە بەرەو ھەردوو زەریای ھندی و ھێمن.
سەردانەکەی بایدن لە کاتێکدایە کە ھەڕەشەکانی کۆریای باکور و چین لەسەر ئاسایشی ھەرێمیی زیادیکردووە و کۆریای باکور چەندین تاقیکردنەوەی ئەتۆمی و موشەکی بالستی ئەنجامداوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەکەی، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ سعودیە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی ئەنقەرەدایە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕیاز، ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە ئەردۆغان لە سەردانەکەیدا بۆ سعودیە لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە ڕێگەکانی فراوانکردنی ھاوکارییەکانی نێوان ھەردوو وڵات تاوتوێ دەکات.
لە دوای کوژرانی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی سعودی کە ساڵی ٢٠١٨ لەناو کۆنسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ کوژرا، پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و ڕیاز ناکۆکی تێکەوت و ئەردۆغان لایەنی باڵای لە حکومەتی سعودیە تۆمەتبار کرد بە دەرکردنی فەرمانی کوشتنی خاشقچی ، دواجاریش لە ٧ی نیسانی ئەمساڵدا دادگای تورکیا بڕیاریدا دۆسیەکە بگوازرێتەوە بۆ دادگاکانی سعودیە.
"ئۆلیکسی ریزنیکۆڤ" وەزیری بەرگری ئۆکراین ڕایگەیاندووە، لە بەردەوامیی ھێرشەکانی ڕووسیا و ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان سوپای ئۆکراین و سوپای ڕووسیا، پێشبینی دەکەن چەند ھەفتەیەکی زۆر سەختیان لە بەردەمدا بێت، ھەر بۆیە داوای لە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە خۆڕاگر و یەکریز بن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە ڕووسیا ھێزەکانی کۆکردووەتەوە بۆ ئەنجامدانی ھێرشێکی گەورە لە خۆرھەڵاتی وڵاتەکە، ڕاپۆرتە ئەمنییەکانی ڕۆژئاواش پێشبینی دەکەن بەھۆی ئالۆزتربوونی ڕەوشەکەوە جەنگی نێوان ئۆکراین و ڕووسیا بۆ چەند مانگێکی تر درێژە بخایەنێت.
ئەوە لە کاتێکدایە ڕووسیا لە مانگی ڕابردوو ھێزەکانی لە دەوروبەری کیێڤی پایتەخت کشانەوە و ڕایگەیاند کە دووبارە ئەو ھێزانە لە ڕۆژھەڵاتی ئۆکراین دابەشدەکرێنەوە و لەمەودوا ڕووسیا زیاتر گرنگی بە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ئۆکراین دەدات بە تایبەت ھەرێمی دونباس.