زیلینسکی لە وێستگەیەکی میترۆ لە ژێر زەوی چاوی بە ژمارەیەکی زۆر لە رۆژنامەنوسان کەوتوو لە وەڵامی پرسیارێکدا رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە ئەنتۆنی بلینکن و لوید ئۆستن وەزیرانی دەرەوەی بەرگریی ئەمریکا سەردانی کیێڤ دەکەن و پێکەوە تاوتوێی ئەو جۆرە چەکانە دەکەن کە پێویستیانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھێرشی روسیا.
سەرۆکی ئۆکراین ھیواشی خواست لەکاتی گونجاوی رەوشەکە بۆ پشتوانی گەلی ئۆکراین سەرۆکی ئەمریکا سەردانی کیێڤ بکات .
زیلینسکی وتیشی، لەوانەیە روسیا چەکی ئەتۆم بەکاربھێنێت.
وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند، ھێزە سەربازییەکانیان بە مووشەکی دوورمەودای زۆر ورد لە پێکانی ئامانجەکان، وێستگەیەکی لۆجیستیان لە ناو فڕۆکەیەکی سەربازیی لە نزیک ئۆدێسا کردووەتە ئامانج، کە بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپای تێدا بووە.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین، لەبارەی بۆردوومانەکەوە رایگەیاند، ٧ مووشەک ئاڕاستەی ئۆدێسا کراون، کە ھەندێک لە مووشەکەکان بەر باڵەخانەی نیشتەجێبوونی مەدەنییەکان کەوتوون و بەھۆیانەوە ٨ کەس کوژراون و ١٨ بۆ ٢٠ کەسی تریش بریندار بوون.
عەلی حەمیە وەزیری کاروباری گشتی و گواستنەوەی لوبنانی رایگەیاندووە ، بەلەمێکی کۆچبەران لە بەندەری تەرابلوس نقومبووە کە زیاتر لە ٧٠ کۆچبەری نایاسایی ھەڵگرتووە ، تا ئێستا ٤٥ کەس لە کۆچبەرەکان رزگارکراون و تەرمی ٩ کۆچبەریش دۆزراوەتەوە کە یەکێکیان منداڵە ، ھەروەھا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە کۆچبەرەکان زۆرینەیان سوری و لوبنانین ، ھەڵمەتەکانی گەڕانیش بەدوای ئەو کۆچبەرانەی تا ئێستا چارەنوسیان دیارنیە ، بەردەوامە .
بەھۆی ئەو قەیرانە داراییەی روبەرەی لوبنان دەبێتەوە ، ژمارەی کۆچبەرانی ئەو وڵاتە و ئاوارە سورییەکان کە ساڵانێک نیشتەجێی لوبنان بون لە زیادبووندایە و بە پێی ئامارێکی نەتەوەیەکگرتوەکان ، لەسەرەتای ئەمساڵەوە ھەزار و ٥٧٠ کەس بەشێوەیەکی نایاسایی لە رێی دەریاوە لوبنانیان جێھێشتووە .
سەردانەکەی گۆتێرێس بۆ تورکیا لە بەر رۆشنایی رۆڵی کاریگەریی تورکیا دەبێت لە نێوەندگیری و کارکردنی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانی ئۆکراین، ئەوەشی ئاشکراکردووە، گۆتێرێس رۆژی سێشەممە سەردانی مۆسکۆ دەکات و لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
رۆژی پێنج شەممەش گۆتێرێس دەچێتە کیێڤ و لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراین و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و کارمەندانی نەتەوەیەکگرتوەکان کۆدەبێتەوەو دوا پەرەسەندنەکانی شەڕی نێوان روسیاو ئۆکراین و کارکردن بۆ زیادکردنی ھاوکاریی مرۆیی بۆ ئەو وڵاتە تاووتوێ دەکات.
غەلا موحسین حسێنی بەرێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان لە ھێزی دەریایی لە سوپای پاسدارانی ئێران راگەیاندووە ، لە باکوری کەنداو دەستیان بەسەر کەشتیەکی بیانیدا گرتووە کە ٢٠٠ ھەزار لیتر سوتەمەنی بەتاڵانبراوی تێدا بووە ، ھەروەھا ئاشکرایکردوە ، تیمی کەشتییەکە هەشت کەس بوون و سەرجەمیان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت .
ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، سەربازگە ناوی گوانتەنامۆ وەنە، زۆربەی ئەوانەش کە چاوەڕوان دەکرێت لەو سەربازگەیە نیشتەجێ بکرێن، پەنابەرانی عێراق و سوریا و ئەریتریان و بەزۆریش ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە تەنھان و ژن و منداڵیان نییە.
ئاماژە بەوەشکراوە، شوێنەکە پێکھاتووە لە بنکەیەکی کۆنی ھێزی ئاسمانی بەریتانیا و پەنابەرەکان بۆ ماوەی شەش مانگ دەمێننەوە.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیاش رایگەیاند، ئەو پلانە بە پێویست دەزانن، چونکە ئێستا نزیکەی ٣٧ ھەزار پەنابەر لە ھوتێلەکاندا نیشتەجێکراون، کە خەرجی ڕۆژانەیان نزیکەی ٥ ملیۆن جونەیھی ئستەرلینی لەسەر دەوڵەت دەکەوێت.
پلانی نیشتەجێکردنی ئەو پەنابەرانە گوندنیشینانی ناوچەکەی نیگەران کردووە و وتوویانە، ناوچەکەیان توانای لە خۆگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی نییە و کێشەیان بۆ دروست دەبێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک خۆکوژ بە چەند ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە خۆیان کرد بەنێو سێ بنکەی سەربازی لە ناوەندی مالی و خۆیان تەقاندەوە.
بەھۆی ھێرشەکانەوە، لە بنکەی سەربازی سێڤارێ ٦ کەس کوژران و ١٥ی دیکەش برینداربوون، ھەروەھا لە دوو بنکەی دیکەی سەربازی بەھۆی ھێرشەکانەوە ٥ کەس بریندار بوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سوپا، لە سەر سنووری بورکینا فاسۆ، لە باکوری ئەو وڵاتە چەند ھێرشێکی دیکەی ھاوشێوە ئەنجامدران و چەند خاڵێکی سەربازی لە ناوچەی گاسکیندێ و پۆپ مانگۆ کرانە ئامانج، بەو ھۆیەوە ٩ سەرباز و ٦ ھاوڵاتی مەدەنی کوژران.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، ئیمانوێل ماکرۆن ٥٨٪ی دەنگەکان و ماری لۆپێن ٤٢٪ی دەنگەکانیان لە دووەم خول و قۆناغی کۆتایی هەڵبژاردنەکان بەدەستھێناوە.
لە ٢٠ ساڵی رابردوودا ئەمە بۆ یەکەم جارە سەرۆککۆماری فەرەنسا دووبارە بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی لە ھەڵبژاردن سەربکەوێت و بۆ دووەم خول ببێتەوە بە سەرۆک.
ماکرۆن لە ساڵی ٢٠١٧ وەک کاندیدی سەربەخۆ گەیشتە کۆشکی ئیلیزێ و لە ویلایەتی یەکەمی سەرۆکایەتیدا روبەڕوی کۆمەڵێک ئاستەنگ بووەوە بەتایبەتی دوای بەرزکردنەوەی باجی سەر سوتەمەنی کە ئەوەش خۆپیشاندانی ھێلەک زەردەکانی لێکەوتەوە.
لێکەوتە ئابورییەکانی کۆرۆناش یەکێکی تر بوو لە ئاستەنگەکانی بەردەم دەسەڵاتی ماکرۆن کە بەھۆیەوە تا ئێستا ١٤٠ ھەزار فەڕەنسی گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکانی دەریاوانی ھۆکایدۆ، چەندین کەشتی و ھەلیکۆپتەر و فڕۆکەیان رەوانەی ناوچەکە کردووە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی بێسەروشوێن بوون.
ناوچەکە لە لیستی میراتە جیھانییەکانی رێکخراوی یونسکۆدایە و گەشتیاران بۆ بینینی دۆڵفین و شێر و ورچ و بونەوەرە دەریاییەکان بە بەلەم رووی تێدەکەن.
لە سەعات ٨ی بەیانی دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان بە رووی دەنگدەراندا کرانەوە و سەعات ٨ی شەو بەکاتی فەڕەنسا دەنگدان کۆتایی ھات، زیاتر لە ٤٨ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار ھاووڵاتی فەڕەنسی مافی دەنگدانیان ھەبوو و بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکانیش ئیمانوێل ماکرۆن ٥٨%ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە و سەرکەوتنی بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتی وڵاتەکەی مسۆگەر کردووە، لە بەرامبەریشدا مارین لوپێن ٤٢%ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە.
لەماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا ئیمانوێل ماکرۆن یەکەم سەرۆکی فەڕەنسایە بۆ دوو خولی لەسەریەک ببێتەوە بە سەرۆکی فەڕەنسا.
لە خولی یەکەمی ھەڵبژاردنەکەدا کە ١٠ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری ئێستای فەڕەنسا ٢٨%ی دەنگەکانی بەدەستھێنا، لە بەرامبەردا مارین لوپێن ٢٤%ی دەنگەکانی بەدەستھێنا.
نوسینگەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیارە رۆژی سێشەممە ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی مۆسکۆ بکات بۆئەوی سەبارەت بە شەڕی ئۆکراین گفتوگۆ لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا بکات.
ئاماژە بەوشکراوە، دواتر رۆژی پێنجشەممە، گوتێرێس سەردانی کێیڤ دەکات و لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین و دیمیتری کۆلبا وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بڵاویکردەوە، رافائیل گروسی بەڕێوەبەری ئاژانسەکە رۆژی سێشەممە کە ھاوکاتە لەگەڵ ٢٦ی نیسان کە یادی رۆژی تەقینەوەی دامەزراوەی ئەتۆمیی چێرنۆبڵە، سەردانی دامەزراوەکە دەکات.
راشیگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی گروسی و ئەو تیمە پسپۆڕە نێودەوڵەتییەی کە یاوەری دەکەن، گەیاندنی کەرەستەی گرنگ و ئامێرەکانی پێوانەی تیشک و تیشکی ئێکسە بۆ دامەزراوەکە و چاککردنەوەی "سیستمی چاودێریکردن لە دوورەوە"، کە داتا و زانیارییەکان بۆ بارەگای ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە ڤییەننا رەوانە دەکات، دوای ئەوەی بەھۆی ھێرشی سەربازیی روسیا و کۆنتڕۆڵکردنی دامەزراوەکە، ئەو سیستمە لەکارکەوت.
وەزارەتی بەرگریی روسیا بڵاویکردەوە، ھەفتەی رابردوو لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی کەشتیی جەنگیی مۆسکۆڤا لە دەریای رەش، سەربازێکی روسیا گیانی لە دەستداوە و ٢٧ سەربازی تریش کە لە ئەندامانی کەشتییەکە بوون بێسەروشوێنبوون و ٣٩٦ کەسی تریش بەرلە ژێرئاوکەوتنی کەشتییەکە رزگارکراون.
ئەو دانپێدانانەی روسیا لە کاتێکدایە، دوای چەند سەعاتێک لە تێکشکانی کەشتیی جەنگیی مۆسکۆڤا، وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند، سەرجەم ئەندامانی کەشتییەکە بە تەواوەتی رزگارکراون، کە بەپێی ھەواڵی میدیاکانی روسیا ژمارەیان نزیکەی ٥٠٠ کەس بووە.
میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوەکرد، خولی پێنجەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعودیە لە شاری بەغداد، لە نێوان لێپرسراوانی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و سەرۆکی دەزگای ھەواڵگیریی سعودیە بەڕێوەچووە، ئاماژەیان بەوەشکرد، کەشی کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە و ھیواکانی بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی تاران و ریاز زیاتر کردووە و ھەوڵیش ھەیە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئەو دوو وڵاتە.
ساڵی ٢٠١٦ سعودیە ھەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران راگرت، دوای ئەوەی باڵیۆزخانەکەی لە تاران سوتێندرا، لە کاردانەوەی لە سێدارەدانی کەسایەتییەکی ئاینیی شیعە لە سعودیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر لەو ماوەیەدا دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار لیتر سوتەمەنی قاچاخ و ٢٨٧ ئامێری بەرھەمھێنانی دراوی ئەلیکترۆنی و ١٤ ھەزار و ٦٢ سەر ئاژەڵ دەستیان بەسەرداگیراوە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووە، لە گوندی "شاباتی" سەر بە ریفی دێرەزور، تیرۆریستانی داعش پەلاماری ھێزەکانی ئاسایشی باکور و خۆرھەڵاتی سوریایان داوە و بەھۆیەوە دوو ئەندامی ھێزەکانی ئاسایش کوژران.
ھێزەکانی سوریای دیموکراتیش لە ئۆپراسیونێکدا لە شارۆچکەی کشکیە لە خۆرھەڵاتی دێرەزۆر دوو تیرۆریستی داعشیان دەسگیرکرد.
بە پێی ئامارەکانی روانگەی سوری، لە سەرەتای ئەمساڵەوە و تائێستا داعش ٦٩ پەلاماری لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا ئەنجامداوە و بەھۆیانەوە ١٨ ھاوڵاتی مەدەنی و ٣٣ شەڕڤانی ھەسەدە و ئەندامانی ئاسایش گیانیان لەدەستداوە.