تورکیا کوژرانی ھەشتەم سەربازی لە ھەرێمی کوردستان راگەیاند
کوردسات نیوز
٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢
وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە، ئەو سەربازە رۆژی ھەینی رابردوو لە بەردەوامی ئۆپراسیۆنەکاندا لە خاکی ھەرێمی کوردستان برینداربووە و دواتر لە نەخۆشخانە بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە، بەوەش ئاماری کوژراوانی سەربازانی تورکیا لە ئۆپراسیۆنەکەیاندا لە خاکی ھەرێمی کوردستان بۆ ٨ سەرباز بەرزبووەوە.
تورکیا لە مانگی نیسانی رابردووەوە، ئۆپراسیۆنی چڕنوک قوفڵی لە خاکی ھەرێمی کوردستان دەستپێکردووە، ئۆپراسیۆنەکەش بە پێشێلکاری بۆ سەر خاکی ھەرێم و عێراق دادەنرێت.



