ڕۆحانی لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ستافی حکومەتی ولاتەکەی ڕایگەیاند، ئێران ئەوەی لە توانایدا بێت بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەیکات و ھەرگیز دەستبەرداری مافەکانی نابێت.
وتیشی، ئیدارەی نوێی ئەمریکا دانی بەوەدا ناوە کە کشانەوەی واشنتۆن لە ڕێککەوتنەکە ھەڵەیەکی گەورەبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامە لەو جەنگە ئابوریەی تڕەمپ دژی گەلی ئێران بەرپایکرد.
ڕۆحانی دووپاتیشیکردووەتەوە کە ھەرگیز ھەوڵی ئەوەیان نەداوە چەکی ئەتۆمیان ھەبێت و ھەوڵیش نادەن، ھەموو ئەو تۆمەتانەش کە لەو بارەیەوە ئاڕاستەیان دەکرێت بێ بنەمان.
دۆناڵد ڕامسفێڵد، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠١ تاکو ٢٠٠٦ لە سەردەمی ئیدارەکەی جۆرج بوشی کوڕدا وەزیری بەرگری ئەمریکا بووە و لە سەردەمی سەرۆکایەتی جیراڵد فۆردیشدا لە نێوان ساڵانی ١٩٧٥ تا ١٩٧٧ وەزیری بەرگری بووە.
ڕامسفێڵد، لە ساڵی ١٩٦٣ تا ١٩٦٩ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بووە و ساڵی ١٩٧٥یش سەرۆکی کارمەندانی کۆشکی سپی بووە.
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، چەند موشەکێک لە کێلگەی نەوتی عومەر لە دێرەزوور کەوتوونەتە خوارەوە و بەھۆیەوە چەند ئۆتۆمبێلێک سوتاون، لای خۆشییەوە وتەبێژی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، ھێرشەکە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بە وتەی سەرچاوەکان، گروپەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەی خۆرئاوای ڕووباری فورات ھێزەکانی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج، دوای ھێرشەکەش فڕۆکەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە و بە تۆپھاوێژ شاری مەیادینیان تۆپباران کردووە کە لە ژێر دەستی گروپەکانی سەر بە ئێراندایە.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەرەبەیانی ڕۆژی دوو شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ھێزەکانی حەشدی شەعبیان لەسەر سنوری عێراق و سوریا بۆردومانکرد و بەھۆیەوە چوار چەکدار کوژران، ھێرشەکەش کاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا ھێنا.
وەزیرانی دەرەوەی ١٩ وڵاتی ئەندام، لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کۆبوونەوە و ڕاگەیاندراوێکیان لە بارەی ڕەوشی سوریا بڵاوکردەوە و جەختیانکردەوە لە سەر گرنگی دابینکردنی پێویستییە مرۆییەکان و دابینکردنی ھاوکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بۆ ھەموو ھاوڵاتیانی سوریا. ھەروەھا گرنگی بەردەوامبوونی ھاوکارییەکان ئاوارە و پەنابەرەکان دووپاتکرایەوە لە پێناو گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە بۆ ناوچەکانی خۆیان. ھەروەک بە پێویستیان زانی چارەسەرێکی سیاسی دروست بۆ قەیرانی ١٠ ساڵەی سوریا بدۆزرێتەوە.
پێشتر مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات، داوای لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد، چارەنووسی ھاوڵاتییەکانیان یەکلابکەنەوە و لە وڵاتەکانیان وەریانبگرنەوە، چونکە دەیان ھەزار کەس لە تیرۆرستانی داعش و ژن و منداڵەکانیان، لە کەمپەکانی ھەسەدە ڕاگیراون.
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لەو کۆبوونەوەیە جەخت لە بابەتەکانی برسیەتی و گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا و ھاوکاری مرۆیی لە جیھان دەکەنەوە، ھەروەھا پرسی کۆرۆنا و بوژانەوەی ئابوری وڵاتانیش تەوەرێکی تر گفتوگۆکان دەبن.
بەر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەکەش، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە شاری "باری" پێشوازی لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی تر کردووە.
کۆبوونەوەی وڵاتانی گروپی جی ٢٠ ڕۆژێک لە دوای کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشە، کە دوێنی لە "ڕۆما"ی پایتەختی "ئیتاڵیا" ڕێکخرابوو.
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی، لەگەڵ ڕیئوفین ڕیفیلین سەرۆکی ئیسڕائیل کۆبووەوە و ئامادەیی دەربڕی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ نافتالی بێنیت سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیسڕائیل و ڕاشیگەیاند، گفتوگۆیان لە بارەی چەندین ئاڵنگاریکردووە لەوانە ئێران و بەڵێنیش بە ئیسڕائیل دەدات، لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا ڕێگە نادات ئێران ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
دوای تێپەڕبوونی ٢٤ سەعات بەسەر ئەو مۆڵەتەی بۆ فەلەستینییەکانی دیاریکردبوو تا خانووەکانی گەڕەکی بوستانی شارۆچکەی سەلوانی قودس چۆڵبکەن، ھێزێکی ئیسڕائیلی بە چەندین کەلوپەلی سەربازی و شۆفڵ گەیشتنە شارۆچکەکە و دەستیان کردووە بە ڕووخاندنی ١٧ خانووی گەرەکی بوستان.
ئەوەش شەر و پێکدادانی لە نێوان دانیشتوانی ناوچەکە و سەربازانی ئیسڕائیلدا لێکەوتەوە، لێپرسراوێکی بزوتنەوەی فەتحی فەلەستینیش ڕایگەیاندووە، ئەو ھەنگاوەی ئیسڕائیل پێشھاتێکی مەترسیدارە و دەبێتە ھۆکاری دوبارە دەستپێکردنەوەی شەڕو ئالۆزییەکان. دووپاتیشیکردووەتەوە، کە پێویستە کۆمەڵی نێودەوڵەتی لەو تاوان و داگیرکارییە بێدەنگ نەبێت.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل، گەیشتە ئیماڕات و تاوتوێی پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات لەگەڵ لێپرسراوانی ئەبو زەبی دەکات، تەوەرێکی سەردانەکەی کارکردنە بۆ باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ھەر دوو شاری ئەبوزەبی و دوبەی.
یائیر لاپید ١٣ی ئەم مانگە دوای پێکھێنانی حکومەتی نوێ، وەک وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل دەستبەکار بوو، بڕیاریشە دوای دوو ساڵی تر پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل وەربگرێت، ئەوەش لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی پێکھێنانی حکومەت، لەگەڵ نافتالی بێنیت سەرۆک وەزیرانی ئیستای ئیسڕائیل.
مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو، چەند وڵاتێکی عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیل ئاساییکردەوە، بڕیاریش بوو مانگی ئاداری ئەمساڵ بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسڕائیل، وەک یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل سەردانی ئیماڕات بکات، بەڵام ھێڵی ئاسمانی ئوردن ڕێگەی نەدا ناتانیاھۆ ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ چوونە ئیماڕات بەکاربھێنێت، ھەر بۆیە سەردانەکە ھەڵوەشایەوە.
ھێزی دەریایی تونس بڵاویکردەوە، ١٧٨ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست دوای نقومبوونی بەلەمەکەیان ڕزگارکراون و تەرمی ٢ کۆچبەریش دۆزراونەتەوە.
ڕاشیگەیاند ئەو کۆچبەرانە ویستوویانە لە لیبیاوە بگەنە ئەوروپا و لە دەریای ناوەڕاست توشی گرفت بوونەتەوە، کۆچبەرەکانیش خاوەن ڕەگەزنامەی میسڕی و تونسی و سوری و نەجیری و ئسیوبین.
لە ٢ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١١ ھەزار کۆچبەر ھەوڵیانداوە لیبیا بەرەو وڵاتانی تر تێبپەڕێنن، ئەو ژمارەیەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٧٣٪ زیادی کردووە.
بە پێی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، لە ٣ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٧٦٠ کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ناوەڕاست خنکاون.
"ڕەبیعی" باسی لەوە کرد، ئەگەر ڕێککەوتنی "تاران" لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم درێژ بکرێتەوە، دانوستانەکانی "ڤییەنا" ئیستفزازی دەبن و ھیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ درێژکردنەوەی ڕێککەوتنەکە و ھەموو بژاردەکان تاوتوێ دەکەن.
وتیشی، پەلەیان نییە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە "ڤییەنا" و بەردەوام دەبن تا گەیشتن بە ئەنجام، بەڵام "تاران" بڕیاری خۆیداوە و کاتی ئەوەیە لایەنەکانی تر بە تایبەت "واشنتۆن" بڕیار بدەن.
"ڕوبەیعی" جەختی کردەوە لەوەی ھەر ڕێککەوتنێک بکەن، دەبێت ھەڵگرتنی تەواوی سزاکان لەخۆبگرێت و ڕێککەوتنیش ھەیە بۆ ھەڵگرتنی سزاکان لەسەر وزە و بانکەکان و کۆمپانیاکانی دڵنیایی.
ھەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ھێرشەکە، ھێزەکانیان چەند ئۆپراسیۆنێکیان لە ناوچەکەدا کردووە بۆ ڕێگریکردن لە ھەر جموجۆڵێکی تیرۆریستانی داعش.
شەوی دووشەممە ھێرشی مووشەکی کرایە سەر کێلگەی نەوتی عومەر لە خۆرھەڵاتی دێرەزوور کە گەورەترین کێلگەی نەوتی سوریایە و لە ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی ئەمریکا و ھەسەدەدایە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیش ڕایگەیاند، ھێرشەکە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند بنکەیەکی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانیان، لەسەر سنوری عێراق و سوریا بۆردومانکردووە و ھێرشەکەش لەسەر فەرمانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بووە، کە پەیامێکی راستەوخۆیە بۆ ئێران و لە تۆڵەی کردنە ئامانجی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە لە عێراق.
لەبارەی زیانەکانەوە روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانەکە پێنج ئەندامی ئەو گرووپانە کوژراون، باس لەوەش دەکرێت، ئەو بنکەیەی بۆردومانکراوە، ناوەندی بەکارھێنانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەو گرووپە چەکدارانەیە، کە ناوبەناو ھێرشی مووشەکی و ھێرش بە درۆن، ئەنجامدەدەن.
ھاوکات حەشدی شەعبی ھەڕەشەی وڵامدانەوەی توندی لە ئەمریکا کرد و "کەتیبەکانی سەید شوھەدا"ش دەڵێت، بەرەو شەڕێکی کراوە لەگەڵ ئەمریکا دەڕۆن، کە سەرەتاکەی بە کردنە ئامانجی فڕۆکەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستپێدەکات.