رەنج پشدەری رۆژنامەنووس بڵاویکردەوە، بەلەمێک بە ٦٦ کۆچبەری نایاساییەوە لە ئاوەکانی نێوان یۆنان و تورکیا نقوم دەبێت و بەھۆیەوە ١١ کەس دەخنکێن.
راشیگەیاند، ئەو کۆچبەرانە لە دوای دیپۆرتکردنەوەیان لە یۆنان ھێزەکانی تورکیا بەھانایانەوە نەچوون و بەلەمەکەیان کون بووە، کە حەوت کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن و ١٨ کەسیش بێسەروشوێنن.
ھاوکات بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە، باوکێک دەردەکەوێت کە مناڵەکەی لەئاوەکەدا خنکاوە و ھەوڵی ھێنانە دەرەوەی تەرمەکەی دەدات، ئەو ڤیدیۆیەش بە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەشی ھێزی دەریاوانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، کۆچبەرەکان لوبنانی بوون و بە نیازی گەیشتن بوون بۆ ئیتاڵیا، گەشتەکەشیان لە ١٠ی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە.
پڕۆژە یاساکە لەلایەن سیناتۆر تید کروز پێشکەشکراوە بۆ ئەوەی ڕێگری بکاتە لەوەی بەرپرسانی نزیک لە عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە تایبەت ئیبراھیم رەئیسی سەرۆکی ئێران سەردانی ئەمریکا بکەن و بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بکەن کە بڕیارە ئەم مانگە لە نیویۆرک بەڕێوەبچێت.
ئیدارەی بایدن لەلایەن ژمارەیەک کۆنگرێسمانەوە ڕووبەڕووی گوشاری توند بووەتەوە تاکو ڤیزا نەدات بە بەرپرسانی ئێران بە تایبەت دوای ئەوەی تاران تۆمەتباردەکرێت بەوەی دەستی ھەبووبێت لە ھەوڵی تیرۆرکردنی بەرپرسانی ئەمریکا لەوانەش مایک پۆمپیۆ وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا و جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا.
لەگەڵ زۆربوونی گوشارەکان، ئیدارەی جۆ بایدن باسی لەوەکردووە، بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە ھەیە واشنتۆن پابەندە بە رێگەدان بە سەردانیکردنی رەئیسی بۆ وڵاتەکەی تاکو بەشداری لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات.
پرۆژە یاساکەی تید کروز لەژێر ناوی رەتکردنەوەی پێدانی ڤیزا پێشکەشکراوە بۆ ئەوەی رەئیسی و وەفدی یاوەری سەردانی نیویۆرک نەکەن.
دوای ھێرشەکانی روسیا بۆ ئۆکراین زۆرێک لە وڵاتان بە تایبەتیش وڵاتانی ئەندامی ناتۆ سزایان بەسەر روسیا سەپاند، بەڵام تورکیا تاکە وڵاتە کە ئەندامی ناتۆیە تائێستا پەیوەندیەکانی وەک پێشووتر لەگەڵ روسیادا پاراستووە، ئەوەش بووەتە جێگای نیگەرانی ئەندامانی دیکەی ناتۆ، بەو پێیەی روسیا سودی لەو پەیوەندیە بینوە لەگەڵ ئەو وڵاتەدا و کاریگەری سزاکانی سەری پێ کەمکردووەتەوە.
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بڵاویکردەوە، پێشڕەوەی سوپای ئۆکراین لە باکوری خۆرھەڵاتی وڵاتەکە بەردەوامە و دەیان شارۆچکەیان کۆنترۆڵکردووەتەوە، کە چەندین مانگ بوو لەژێر کۆنترۆڵی روسیادا بوون.
دەشڵێت، روسیا چەندین کەلوپەلی سەربازی لەو ناوچانە بەجێھێشتووە کە زۆر بە بەھا و گرنگن، ھەروەھا بەشێوەیەکی بەرچاو لە ناوچەی خارکیڤ و ئوبلاست و خۆرئاوای روباری ئوسکیل کشاونەتەوە.
ھاوکات ئەمڕۆ "ئۆرسولا ڤون دیرلاین" سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا گەیشتە "کیێڤ" و رایگەیاند، گۆڕانکاری گەورە لە ئۆکراین روویداوە لەئێستاشدا کاندیدن بۆ بەئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا کە ئەوەش گۆڕانکاری زیاتر دروستدەکات.
سەرچاوەکانی ھەواڵ باسیان لەوەکردووە، پێکدادانەکەی نێوان ھەسەدە و سوپای سوریا لە رۆخی رووباری فورات لە نزیک گوندەکانی دێرەزوور بووە و لە شەڕەکەدا چەکی قورس بەکارھاتووە.
بەوتەی سەرچاوەکان، ژمارەیەک لە ھێزەکانی سوپای سوریا ھاتوونەتە ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی سوریا دیموکرات و بەنیازبوون لە ڕووباری فوڕات بپەڕنەوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەستی خۆیان، بەڵام پێکدادان ڕوویداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێکدادانەکە ھاوکاتبووە لەگەڵ بۆردومانی سوپای تورکیا بۆ سەر باکوری پارێزگای حەسەکە و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاش بەردەوام بەسەر پارێزگاکەدا دەسوڕێنەوە.
وەزارەتی بەرگریی ئازەربیجان رایگەیاند/ ٧١ سەربازی وڵاتەکەی بەھۆی پێکادانەکانی چەند رۆژی رابردوی سەر سنوور لەگەڵ (ئەرمینیا) کوژراون، لە بەرامبەردا تەرمی ١٠٠ سەربازی ئەرمینیایان رادەستی ئەو وڵاتە کردۆتەوە، راشیگەیاند/ بۆ رێگریکردن لە زیادبونی گرژییەکان داوای ئاگربەست لە ئەرمینیا دەکەن. رۆژی چوارشەممە (نیکۆل پاشینیان)، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا رایگەیاند/ لە ئەنجامی بۆردومانی سنورەکانی ئازەربایجان، ١٠٥ سەرباز کوژراون.
شەوی سێشەممە ١٣ی ئەم مانگە لە سنوری (ئەرمینیا و ئازەربیجان) شەڕ و پێکادان رویدا و ھەردولاش یەکتریان تۆمەتبار کرد.
بڕیارە ئەمڕۆ شا چارلزی سێیەم پادشای بەریتانیا رێوڕەسمێک بۆ بەڕێکردنی تەرمی شاژن ئیلیزابێسی دووەم بەرەو کۆشکی "وستمنستەر" رێکبخات، کە کۆنترین کۆشکە و پەرلەمانی بەریتانیا لەخۆدەگرێت.
تەرمی شاژن چوار رۆژ لە پەرلەمان دەمێنێتەوە و لەسەر سەکۆیەکی بەرز کە بە "کاتافالک" ناسراوە دادەنرێت و تاجی شاھانەی لەسەر دادەنرێت و لەلایەن سەربازی شاھانەوە چاودێریدەکرێت، ھاووڵاتیانیش لە پێشوازی تەرمەکەدا دەبن و رێگەیان پێدەدرێت ماڵئاوایی لێبکەن.
شاژن ئیلیزابێسی دووەم شاژنی بەریتانیا رۆژی ٨ی ئەم مانگە لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچی دواییکرد، راستەوخۆ شا چارلزی سێییەمی کوڕی، تەختی شاھانەی وەرگرت و بووە پادشای بەریتانیا.
توندترین پێکدادان لە دوو ساڵی رابردوودا لەنێوان ئازربایجان و ئەرمینیا لە ناوچەی ناگۆرنۆ و قەرەباغی کێشە لەسەر روویداو زیاتر لە ١٠٠ سەرباز لەھەردوولا کوژران، سەرەڕای ھەوڵە دیبلۆماسییەکانیش بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێکدادان لەنێوان ھەردوو وڵات دەستیپێکردەوە.
(گریگۆری کاراسین) سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی لە ئەنجومەنی فیدراڵی روسیا رایگەیاند، سەرۆک پوتن و سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا رێککەوتوون لەسەر جێبەجێکردنی ئاگربەست.
ھاوکات بڕیارە ئەمڕۆ لەسەر داوای فەڕەنسا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆببێتەوە و ناکۆکییەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازربایجان تاوتوێ بکات.
جۆن کێربی رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن نیگەرانە لە بەردەوامی پێکدادانەکان لەسەر سنوری ئازربایجان و ئەرمینیا و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە پەیوەندی بە ھەردوو وڵاتەوە کردووە.
ژەنراڵ پاتریک رایدەر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا جەختیشیکردەوە، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە ھاوکاریکردنی سەربازی ئۆکراین و ئەوەی پێویستیان بێت پێشکەشیان دەکرێت.
بەرپرسەکەی پنتاگۆن داواشی لە سەرۆکی روسیا کرد ھێزەکانی لە ئۆکراین بکشێنێتەوە و رەوشەکە ھێوربکاتەوە.
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو بڕە پارەیەی دەزگای ھەواڵگری لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی پێکردووە، تەنھا خەمڵاندنێکی کەمە و ڕوسیا بەنھێنی پارەیەکی زۆری ناردووەو تۆمارنەکراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکەی ھەواڵگری ئەمریکا، باڵیۆزی ڕوسیا لە وڵاتێکی ئاسیایی بەبێ ئەوەی ناوەکەی بھێنێت ملیۆنان دۆلاری بۆ کاندیدێکی سەرۆکایەتی تەرخانکردووە.
بایدن لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا رایگەیاند، ھێزەکانی ئۆکراین پێشڕەوی گەورەیان کردووە و ھێزەکانی روسیا پاشەکشەی بەرچاویان کردووە، بەڵام لەو بڕوایەدایە جەنگەکە درێژخایەن دەبێت.
ھاوکات کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، لەچەند رۆژی داھاتوودا وڵاتەکەی کاروانێکی دیکە لە ھاوکاری سەربازی بۆ ئۆکراین رادەگەیەنێت.
ھەروەھا (ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی) سەرۆکی ئۆکراین لە نوێترین پەیامی ڤیدیۆیدا داوای لە وڵاتانی رۆژئاوا کرد پەلەبکەن لە رادەستکردنی چەک بە وڵاتەکەی، داواشی لە ھاوپەیمانەکانی وڵاتەکەی کرد ھاوکارییەکانیان زیاد بکەن بۆ شکستپێھێنانی تیرۆری روسیا.
بە پێی راگەیەندراوەکەی ماڵپەڕی فەرماندەیی پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا، تیمەکانیان ٤٦ کۆچبەری نایاساییان لە کەناراوەکانی قەزای کوشئاداسی و دیدیم لە پارێزگای ئایدن رزگارکردووە کە لەلایەن پاسەوانەکانی یۆنانەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ ناو ئاوەکانی تورکیا.
ھاوکات شەوی رابردووش پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا ١٠٧ کۆچبەری نایاساییان لە پارێزگای ئایدن و کرکلارەلی دەستگیریانکردبوو و ٧٣ کۆچبەری نایاساییش لە دەریای مەرمەریس لە خنکان رزگارکردبوون.
ئەو پارێزەرانە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە برۆکسل داوایان لە وەزارەتی دادی تورکیا کرد سەردانی ئیمراڵی بکەن، چونکە عەبدوڵا ئۆجەلان لە ژێر گۆشەگیریدایە.
ھێلین دیبەیتی سەرۆکی یەکێتی پارێزەرانی دیموکراسی و ئەندامی پارێزەرانی دیموکراتی ئەوروپا ڕایگەیاند، ئەوان ڕاپۆرتێکی وردیان لەبارەی ئیمراڵییەوە پێشکەش بە وەزارەتی دادی تورکیا کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رۆژی ١٠ی حوزەیرانی ئەمساڵ ٧٧٥ پارێزەر لە ٢٩ سەندیکای پارێزەران داوایان لە داواکاری گشتی شاری بورسایان کردووە بۆ ئەوەی بچنە ئیمراڵی.
ھاوکات مەرال ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی پاش راگەیاندووە، زانیاریان ھەیە کە حزبی دەسەڵاتداری تورکیا لەگەڵ ئیمراڵی لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوی دەنگی کورد لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەماندا بەدەستبھێنێت.
لە ڕاپۆرتێکی نوێدا رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ھۆشداریداوە لەوەی کە شەڕێکی دیکەی خوێناوی لە سوریا سەرھەڵبداتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لەچەند مانگی ڕابردوودا شەڕ لە ھێڵی پێشەوە ڕوویدا کە لە سەرانسەری ئەو وڵاتدا درێژبووەوە.
پاولۆ سێرجیۆ پینیرۆ سەرۆکی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا رایگەیاند، جارێکی دیکە سوریا توانای ئەوەی نییە بگەڕێتەوە بۆ شەڕکردن بە قەبارەیەکی گەورەتر، بەڵام لەوانەیە بەرەو ئەو ئاراستەیە بڕوات.