جیهان

ھاوکات رۆژی یەک شەممە ٢٥ کۆچبەری نایاسایی کە لە بەلەمێکدا بوون و لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانەوە گەڕێندرابوونەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا لە سنووری کارگێڕی قەزای داتچا لە پارێزگای موغڵا، لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە رزگارکران.
ھەروەھا نوسینگەی کۆچ لە تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم، زیاتر لە ١١٦ ھەزار کۆچبەر دەستگیرکراون، لەو ژمارەیەش ٣ ھەزار و ٥٩٠ کۆچبەریان خەڵکی عێراق بوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
تەلەفزیۆنی رەسمی تورکیا بڵاوی کردەوە، لە کاتێکدا "ئەردۆغان" پلانی ھەبوە چەند چالاکی و چەند پڕۆژەیەک لە شاری "سیرت" بەسەر بکاتەوە، ھێزە ئەمنییەکان بۆمبێکیان لە ژێر ئۆتۆمبێلی پاسەوانانی "ئەردۆغان" دۆزیوەتەوە و بە زووترین کات لە لایەن تیمی پسپۆڕەوە پوچەڵ کراوەتەوە، لە ئێستاشدا ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن. 
دوای ئەو ھەوڵەش، "ئەردۆغان" لە تویتێکدا رایگەیاند، ھیچ شوێنێک بۆ تیرۆر و تیرۆریستان لە داھاتووی تورکیادا نییە و جێیان نابێتەوە، وتیشی رێگەنادەن لێکەوتەکانی تیرۆر جارێکی تر کاریگەری بەسەر وڵاتەکەیانەوە ھەبێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرچاوەکانی ھەواڵ بڵاویان کردەوە، ٢٧ کۆچبەر ھەوڵیاندا لە شاری دانکیخی باکوری فەڕەنسا بە بەلەمێکی چووپێک لە رێگەی ئاوی کەناڵی ئینگلیز بپەڕنەوە بەرەو بەریتانیا، بەڵام بەھۆی خراپی کەشوھەوا و شەپۆلێکی زۆر بەلەمی کۆچبەرەکان کێشەیان بۆ دروست بوو، لەو کاتەدا یەکێک لە کۆچبەرەکانی سەر چووپەکە پەیوەندی بە پۆلیسی فەڕەنساوە کرد بۆ ئەوەی بە ھانایانەوە بچن، دەستبەجێ پۆلیسی دەریاوانی فەڕەنسا و تیمێکی فریاگوزاری خۆیان گەیاندە شوێنی کۆچبەرەکان و رزگارکران.
بەپێی زانیارییەکان، سەرجەم کۆچبەرەکان سەلامەتن و لەلایەن پۆلیسی فەڕەنسیەوە گواسترانەوە بۆ بنکەی پۆلیسی شاری دانکیخ، لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەرداوامە و تا ئێستا پۆلیس ناسنامەی کۆچبەرەکانی ئاشکرا نەکراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شەوی رابردوو سوپای تورکیا و ھێزە چەکدارە ھاوپەیمانەکانی، گوندی "سەیدا" و رێگەی نێودەوڵەتی ئێم  فۆر و ناوەندی شاری "عەین عیسا" یان بە چەکی قورس بۆردوومان کردووە، بۆردوومانەکەش زیانی ماددی بە ئۆتۆمبێل و ماڵی ھاووڵاتیان و نەخۆشخانەی "عومەر عەلوش" لە "عەین عیسا" گەیاندووە. 
ھێزەکانی سوریای دیموکراتیش وەڵامی ئەو بۆردوومانەیان داوەتەوە و چەند ناوەندێکی ھێزەکنی تورکیایان بۆردوومان کردوە و زیانیان پێگەیاندوون. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی نیشتیمانی روبەڕوبونەوەی کارەساتە سروشتییەکانی ئیندۆنیزیا رایگەیاند، بەھۆی گڕکانەکەی چیای سێمێرو لە دورگەی جاڤا ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٧ی تریش برینداربوون، جگە لەوەی ژمارەیەکیش بێسەروشوێن بوون و ھەوڵەکان بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامە.


رۆژی شەممە لە دورگەی جاڤای ئیندۆنیزیا، گڕکانێک تەقییەوە و ترس و دڵەڕاوکێی زۆری لەنێو دانیشتووانی ناوچەکە دروستکرد، نزیکەی ١٥ گوند بە خۆڵەمێشی گڕکانەکە داپۆشران و ھەزاران کەسیش ئاوارە بوون و ناوچەکانیان بەجێھێشت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا پێشێلکارییەکانی حکومەتی تورکیای تاوتوێکرد و داوایکرد سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" ئازاد بکرێت.


یەکێک لە پارێزەرەکانی "دەمیرتاش"یش ئاماژەی بۆ ئەوەکردوووە، کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا داوایکردووە، "سەڵاحەدین دەمیرتاش" ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپە ئازاد بکرێت، دادگای دەستوری بنەڕەتی تورکیاش بە پێی بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا کار بکات.


داواشیکردووە، یاساکانی دادوەریی لە تورکیا ھەموار بکرێنەوە بە تایبەتی ڕێز لە جیاوازیی و ئازادیی ڕادەربڕین بگیرێت و کۆتایی بە دەستگیرکردنی ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن بھێنرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پرسەنامەی ئاڕاستەی خێزانی قوربانیانی پەلامارەکانی ئەم دوایایینەی داعش کردووە لە مەخمور کە بەھۆیەوە ژمارەیەک پێشمەرگە و ھاوڵاتی شەھید بوون و ڕایگەیاندووە، واشنتۆن نیگەرانە و ئیدانەی بەردەوامیی پەلامارەکانی داعش دەکات لە عێراق.


پابەندیشە بە ھاوکاریکردنی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و تەواوی ھێزە ئەمنییەکانی تری عێراق کە بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گروپە تیرۆریستییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکانی نێوان ماکرۆن و بن سەلماندا، چەند دۆسیەیەکی گرنگی ھەرێمیی تاوتوێ دەکرێن بە تایبەتی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و ڕەوشی لوبنان، جگە لەوەش پتەوکردنی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان ڕیاز و پاریس تاوتوێ دەکرێت، بۆیە وەفدێک کە لە نوێنەرانی ١٠٠ کۆمپانیا پێکدێن، یاوەری ماکرۆن دەکەن و بەشداری لە کۆڕبەندێکی وەبەرھێناندا دەکەن.


سەردانەکەی سەرۆکی فەڕەنسا بۆ سعودیە بە سەردانێکی گرنگ ناو دەبرێت، چونکە لە دوای کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی کە ساڵی ٢٠١٨ لە تورکیا کوژرا، یەکەمین سەرۆکە لە وڵاتانی خۆرئاوا سەردانی سعودیە بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە بارەی ئەو ڕەوشەی لە ئۆکراین ھاتووەتە پێش، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە و ھاوپەیمانە ئەوروپییەکانیان بەردەوام لە پەیوەندیدان.


ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکانی ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا ڕەوشی ئۆکراین ئاڵۆزتر دەکات و مایەی نیگەرانییە، بۆیە لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی پلانێکە بۆ ئەوەی ڕێگە لە دەستوەردانی سەربازیی ڕووسیا لە ئۆکراین بگرێت.


بایدن ڕاشیگەیاند، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن گفتوگۆیەکی چڕ لەسەر ئەو بابەتە دەکەن

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەرکەوت ئێران جددی نییە لە پابەندبوون بە بەڵێنەکانی بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بەو ھۆیەشەوە کۆتاییان بە خولی حەوتەمی دانوستانەکانی ڤیەننا ھێناوە.


ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ سەرجەم ھاوبەشەکانیان لە پەیوەندیدان و لەسەر ئەو پرسە بە وردی ڕاوێژ دەکەن.


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، وڵاتەکەی ڕێگە بە ئێران نادات لە ڕێی دواخستنی دانوستانەکان و بەفیڕۆدانی کات، پەرە بە بەرنامەی ئەتۆمیی بدات و ئەگەر دیپلۆماسییەت شکست بھێنێت، واشنتن بژاردەی تر دەگرێتەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئۆکراین بە بەکارھێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دروستکراوی تورکیا و ئەنجامدانی ھێرشی سەربازیی بۆ سەر جودا خوازەکان لە خۆرھەڵاتی ئەو وڵاتە، ھەوڵی پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی ئاشتی دەدات.


ئاماژەی بەوەشکردووە، نابێت تورکیا و وڵاتانی جیھان چەک و کەلوپەلی سەربازیی بە ئۆکراین بفرۆشن و ڕەوشەکە ئاڵۆزتر بکەن.


نوسینگەی سەرۆکایەتی تورکیا ڕایگەیاندووە، ھەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا پوتن و ئەردۆغان پرسی سوریا و یەمەن و دوا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەشتەمین دادگای سزا قورسەکانی ئامەد، بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە ڕێکخستنی قەدەغەکراو، سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەر "مەقبولە ئوزبەک" سەپاند کە ژنێکی کوردی تەمەن ٧٢ ساڵە.


مەقبولە ئوزبەک لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە)، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ دەستگیرکرابوو، بەڵام دوای ئەوەی تووشی جەڵتەی دڵ بوو، لە ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ ئازادکرا.


بە پێی ئاژانسی میزۆپۆتامیاش، ئایلا ئاکات پەرلەمانتاری پێشووی ھەدەپەش لەگەڵ ٥١ ژنی بەندکراوی دیکەی ھەدەپە لە زیندانی سینجان، بە بیانوی وتنی گورانی کوردی سزادراون، بەھۆی ئەو سزایانەشەوە ئازادکردنی دوو ژنی چالاکوانی تر ڕاگیراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک ھێرشکراوەتە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران بەتایبەت وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز و بەشێکی زۆر لە ئامێرەکانی لە کارکەوتن، بەرپرسانی ئەو وڵاتەش ئیسرائیل تۆمەتبار دەکەن بە ئەنجامدانی ھێرشەکان.


ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمرۆ خولی حەوتەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا لە ڤییەننا بەبێ ئەنجام کۆتایی ھات و وڵاتانی خۆرئاوا دەڵێن، ئێران بۆ بەدەستھێنانی چەکی ئەتۆمی درێژە بە کۆبوونەوەکان دەدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئاسایش و ھاوکاری ئەوروپا لە ستۆکھۆڵم بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، لە دوو رۆژی داھاتوودا روون دەبێتەوە کە ئایا ئێران بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لە دانوستانەکانی ڤیەننا نیەت پاکی ھەیە یاخود نە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھەرچەندە بڕیار و لێدوانەکانی لێپرسراوانی ئێران وایکردووە گەشبین نەبن بە داھاتووی دانوستانەکان، بەڵام ھێشتا درەنگ نەبووە و تاران دەتوانێت رەوشەکە پێچەوانە بکاتەوە.
ھاوکات حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ھاوتا ژاپۆنییەکەی رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئیرادە و بەرنامەیەکی روونەوە گەڕاوەتەوە دانوستانەکانی ڤیەننا بەڵام، گەشبین نین بە ئیرادە و نیەتی ئەمریکا و وڵاتانی خۆرئاوا و دەبێت ئەو لایەنانە بەکردار ئیرادە و نیەت پاکی خۆیان لەسەر مێزی دانوستان پیشان بدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، جۆرج قەرداحی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی وەزیری راگەیاندن پێشکەش بە میشێل عۆن و نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیران کردووەو داوای کردوە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەند بکرێت.
دەستلەکارکێشانەوەی قەرداحی ھەوڵێک بۆ کۆتایی ھێنان بەو قەیرانەی بەھۆی لێدوانێکی لەبارەی شەڕ لە یەمەن لەنێوان لوبنان و وڵاتانی کەنداو دروستبووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لای خۆشییەوە "فلۆرانس بارلی" وەزیری جەنگی فەڕەنسا دەڵێت، ئەو گرێبەستە مێژووییە و نرخەکەی ١٨ ملیار دۆلارە.


ئیمزاکردنی ئەو گرێبەستە دوای سەردانەکەی "ئیمانویڵ ماکرۆن" سەرۆکی فەڕەنسا دێت بۆ دوبەی کە تیایدا لەگەڵ "شێخ محەمەد بن زاید" شازادەی جێنشینی ئیماڕات کۆبووەوە.


بڕیاریشە ساڵی ٢٠٢٤ فەڕەنسا دەست بە دروستکردنی ئەو فڕۆکانە بکات و ساڵی ٢٠٢٧ فڕۆکە جەنگییەکان ڕادەستی ئیماڕات بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...435436437438439...524