کۆریای باکور مووشەکێکی نوێی بالیستی تاقیکردەوە
لاڤە
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
دەستەی ئەرکانی سوپای کۆریای باشور رایگەیاند، کۆریای باکور مووشەکەکەی ئاڕاستەی دەریای ژاپۆن کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی ھەڕەشەی لە ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی کرد کە وەڵامی سەربازی توندیان دەداتەوە.
کۆریای باکور چەندین جار ئیدانەی مانۆڕە سەربازییە ھاوبەشەکانی واشنتۆن و سیئۆلی کردووە و رایگەیاندووە، مانۆڕەکە پڕۆڤەیەکە بۆ داگیرکاری.
کۆریای باکور لە مانگی رابردووشدا ژمارەیەک مووشەکی بالیستی تاقیکردەوە، کە ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند و نیگەرانی ئەمریکا و ژاپۆن و کۆریای باشوری لێکەوتەوە.



