ئەنجومەنی ئاسایش داوای روبەڕوبوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆریستان دەکات
لاڤە
١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھەڕەشەی تیرۆریستان لەسەر جیھان زیادی کردوە، ئیدانەی رەوانەکردنی چەک و کەلوپەلی سەربازی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تەقەمەنیشی کرد بۆ تیرۆریستانی داعش و قاعیدە و گروپەکانی تر.
ئەنجومەنی ئاسایش نیگەرانی قوڵیشی دەربڕی لە سەرچاوە داراییەکانی تیرۆریستان، کە پشت بە بازرگانی نایاسایی و رفاندن و بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ماددەی ھۆشبەر و چەکەوە دەبەستن، داواشی لە ١٩٣ وڵاتەکەی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، کاری لەپێشینەیان ڕوبەڕوبوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆریستان بێت.
جەختیشکرایەوە لەسەر ئەوەی بەکارھێنانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تەکنەلۆژیای نوێ ، لەلایەن تیرۆریستانەوە بۆ گەیشتن بە مەرامەکانیان زیاتر بوە و دەبێت رێگری لێ بکرێت.



