جیهانجیهان

لیژنەی لێکۆڵینەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە رووداوەکانی ھەڵکوتانەسەر باڵەخانەی کاپیتۆڵ، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بە کۆی دەنگی ئەندامان چوار تۆمەتیان خستووەتە پاڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بە جۆرێک ترامپ بە رەسمی دانینەناوە بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵات و داوای مانگرتنی کردووە و لێدوانی ناڕاستی ھەبووە.

لە کاردانەوە بەرامبەر ئەو تۆمەتانە، دۆناڵد ترامپ رایگەیاند، ھەموو ئەوانەی دەگوزەرێن بۆ ئەوەن رێگری لێبکەن، تاکو جارێکی دیکە خۆی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید بکاتەوە، ھاوکات بە ھەوڵێکی حزبی بۆ پەراوێزخستنی خۆی و پارتی کۆماریی ناویبرد.

رۆژی شەشی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١، لایەنگرانی دۆناڵد ترامپ بۆ رێگریکردن لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، ھەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی کاپیتۆڵ لە واشنتۆنی پایتەخت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵیی ھرانای ئێرانی راپۆرتێکی بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ناوخۆی ئێران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان کە لە ١٧ی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵەوە دەستیانپێکردووە، لانیکەم ٥٠٢ کەس کوژراون، کە ٦٩ کەسیان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە.

راشیگەیاند، ھەر لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە، ١٨ ھەزار و ٤٥٢ کەس دەستگیرکراون، کە تەنھا ناسنامە و شوێنی دەستبەسەرکرنی سێ ھەزار و ٩٤١ دەستگیرکراو بۆ رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ ئاشکرا بووە.

بە پێی راپۆرتەکە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان ١٧١ شار و شارۆچکەی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و خوێندکارانی ١٤٤ زانکۆ لە سەرانسەری ئێران بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردووە و بەو ھۆیەوە ٦٥٢ خوێندکار دەستگیرکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی سەربە حکومەتی سوریا بڵاویانکردەوە، سەعات ١٢:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل بە مووشەک چەند خاڵێکی لە نزیک دیمەشقی پایتەخت بۆردومانکردووە، بەڵام سیستمی بەرگریی ئاسمانی سوریا ژمارەیەک لەو مووشەکانەی تێکشکاندووە.

لە لایەکی ترەوە روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بۆردومانەکەی ئیسرائیل کۆگایەکی چەک و کەلوپەلی لۆجیستیی حزبوڵای لوبنانی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق کردووەتە ئامانج و بەھۆیەوە دوو کەس کوژراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، "سەعید ئروفانی" نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی تاران کراون سەبارەت بە ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ روسیا ھیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستییەوە. 

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا "ڤاسیلی نیبینزیا" نوێنەری روسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، دەنگۆی بەکارھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لەلایەن روسیاوە لە جەنگی ئۆکراین نادروستە، وتیشی، کیێڤ نەیتوانیوە ھیچ بەڵگەیەک سەبارەت بەو بابەتە بخاتەڕوو. 

ھاوکات "ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس" سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لەو دەنگۆ و زانیارییانە دەکات کە باس لە بەکارھێنانی درۆنی ئێرانی لە ئۆکراین دەکەن.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، ژمارەی داواکارانی مافی پەنابەری لەمساڵدا بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، لێپرسراوانی ھەرێم و شارەوانییەکانی ئەڵمانیاش زەنگی ئاگادارکردنەوەیان لێداوە و دەڵێن توانای وەرگرتنی کۆچبەرانی نوێیان نییە.

نوسینگەی فیدراڵی کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیاش بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی ١١ مانگی ئەمساڵدا رێژەی ئەو کەسانەی داوای مافی پەنابەرییان کردووە ٤٣.٢٪ بەرزبووتەوە بەراورد بە ساڵی رابردوو، کە ھاووڵاتی سوری و عێراقیش لەنێویاندا ھەیە. 

بە وتەی "نانسی فیسر" وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە ڕێگەی وڵاتانی بەڵقان و دەروازە سنورییەکانی سویسراوە دێنە ئەڵمانیا زۆر زیادیکردووە، بە شێوەیەک لە ماوەی یەک ھەفتەدا ھەزار کەس لە ڕێی سویسراوە گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، وشکەساڵی و گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا رێژەی کۆچکردنی لە عێراق زیادکردووە، بەشێوەیەک نزیکەی ١٠ ھەزار و ٤٦٤ خێزان لە ١٠ پارێزگای باشور و ناوەڕاستی عێراقەوە کۆچیان کردووە. 

بە پێی توێژینەوەیەکیش کە رێکخراوەکە ئەنجامیداوە، زیاتر لە نیوەی ئەو خێزانانەی لە بەسرە کۆچیان کردووە رایانگەیاندووە، ناتوانن خۆراک و پێداویستی سەرەکییان دابینبکەن، ٥٣٪ی ئەو خێزانانەش گرەنتی داراییان نییە. 

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی راشیگەیاندووە، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨ەوە چاودێری دیاردەی کۆچ بەھۆی وشکەساڵییەوە لە عێراق دەکەن، وشکبوونەوە و کەمئاوی و زیادبوونی سوێری رووبارەکانیش کاریگەرییان لەسەر کەرتی کشتوکاڵی عێراق زۆر زیاتر دەبێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"روزماری دیکارلو" رایگەیاند، ھیچ پێشکەوتنێک بەدینەھاتووە سەبارەت بە بەکارھێنانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆ مەبەستی ئاشتی لەبەرامبەر ھەڵگرتنی سزاکان. 

وتیشی، ئێران پلانی ھەیە بۆ دانانی ئامێری پێشکەوتووتری سەنتەر فیوچ بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بەرێژەی ٦٠%، کە ئەوەش جێی نیگەرانییە. پێشیانوایە کە بڕی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران ھەشت ھێندەی ئەو بڕەیە کە لە رێککەوتنی ئەتۆمی رێگەیپێدراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پۆلیسی تورکیاش ھۆکاری دەستگیرکردنی ئەندامەکانی ھەدەپەی ئاشکرا نەکردوە، دۆسیەکەی بە نھێنی ھێشتوەتەوە و بۆ ماوەی ٢٤ سەعاتیش قەدەغەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"لیندا توماس گرینفیڵد" نێردەی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بڕیاری کۆتایھێنان بە جەنگی ئۆکراین لە دەستی سەرۆکی روسیادایە. 

وتیشی، "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیی نیشانداوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ "ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی روسیا، سەبارەت بە پلانی ئاشتی لە ئۆکراین. 

ھاوکات "ڤۆلۆدمیر زیلینسکی" سەرۆکی ئۆکراین بانگەوازێکی بەپەلەی بۆ وڵاتانی رۆژئاوا کردووە سیستمی بەرگری ئاسمانی کارایان پێشکەش بکەن. وتیشی، تا ئێستا ھێزەکانیان کۆنترۆڵی شاری "باخموت"یان لە ھەرێمی "دونیتسک" لەدەستنەداوە، بەڵام روبەڕووی فشارێکی زۆر گەورە دەبنەوە.

لای خۆشیەوە، "ریشی سوناک" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بە نیازە کاروانێکی تری ھاوکاری رەوانەی ئۆکراین بکات، کە چەک و تەقەمەنی لەخۆدەگرێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کیسنجەر لە گۆڤاری ( زە سبیکتاتۆر) بەریتانی وتارێکی بەناوی رێگەکانی دوورکەوتنەوە لە جەنگێکی تری جیھانی  بڵاوکردۆتەوەو ئاماژەی بەوەکردوە، پێویستە پرۆسەی ئاشتی لە ئۆکراین گرێبدرێت بە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ و بژاردەی پابەندی بێلایەنی سودی نابێت.

کیسنجەری تەمەن ٩٩ ساڵ باسی لەوەشکردوە، ھەڵوەشاندنەوەی روسیا یاخود وێرانکردنی تواناکانی لە پەیڕەوکردنی  سیاسەتی ستراتیژی لەوانەیە خاکەکەی کە ١١ ھەرێم لەخۆ دەگرێت بگۆڕێت بۆ بۆشایییەکی کێشە لەسەر، بەھۆی بوونی ھەزاران بۆمبی ئەتۆمیش لەسەر خاکی ئەو وڵاتە مەترسی ئەوە ھەیە پشێوی ئەتۆمی رووبدات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، لەکاتێکدا ھێزە ئەمنییەکانی ناو گرتووخانەی ناوەندی کەرەج لە باکووری ئێران ویستوویانە ١٥ بەندکراو لە ژووری تاکەکە کەسییەوە بگوازنەوە بۆ گۆڕەپانی لە سێدارەدان، شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی پاسەوانی گرتووخانەکە و بەندکراوان دروستبووە و بەھۆیەوە بەندکراوێک کوژراوە و ١٧ی تریش برینداربوون.

بە پێی زانیاری میدیاکانی ئێران ھۆکاری کوژران و برینداربوونی بەندکراوەکان تەقەی راستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکانەوە بووە، بەڵام لێرسراوانی گرتووخانەکەش رایانگەیاندووە، سەرەتا بەندکراوەکان پەلاماری ھێزەکانی پاسەوانی گرتووخانەکەیان داوە و ئەوانیش بە ناچاری وەڵامیان ھەبووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی باڵای سەربازیی ئۆکراین رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزەکانی بەرگری ئاسمانی ئۆکراین دوای چاودێریکردنێکی ورد نۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ئاسمانی کیێڤ خستووەتە خوارەوە و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ھەر نۆ فڕۆکەکە لە جۆری (شاھید) بوون دروستکراوی ئێران بوون.

میدیاکانی ئەوروپاش بڵاویانکردووەتەوە، پێش خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکانە، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە شاری کیێڤ بیسراوە، بەڵام تائێستا نازانرێت بۆردومانی ئەو فڕۆکانە بووە، یان ھێرشی تری روسیا بووە.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوانی ئەمنی کەنەدا بڵاویانکردەوە، چەکدارێک لەناو یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری تۆرنتۆ تەقەی کردووە و بەھۆیەوە پێنج کەس کوژراون. 

راشیانگەیاند، چەکدارەکە لەسەر دەستی ھێزەکانی پۆلیس کوژراوە و نازانرێت کە یەکێکە لە دانیشتووانی ئەو یەکەی نیشتەجێبوونە یاخود نا. 

ھاوکات یەکەی لێکۆڵینەوەی تایبەت لە ئۆنتاریۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە، تا ئێستاش ھێزەکانی پۆلیس نەیانتوانیوە ناسنامەی چەکدارەکە دیاری بکەن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسایشی گشتی لە ئوردن رایگەیاند، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا عەقید عەبدولڕەزاق عەبدولحافز دەلابیح جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای معان لەکاتی گرژی و ئاڵۆزی خۆپیشاندانەکاندا برینداربوو و دواتر گیانی لەدەستدا، ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەی بکوژی ئەو ئەفسەرە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای دیاریکردنی گومانلێکراوی رووداوەکە، ھێزێکی ئەمنی ھەوڵیاندا دەستگیری بکەن، بەڵام بەھۆی تەقەکردن و دروستبوونی شەڕەوە، گومانلێکراوەکە و سێ کارمەندی ئاسایش کوژران و هەشت کارمەندی تری ئاسایشیش برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
تورکیا ئەو ڕۆژنامەنووسەی تۆمەتبارکردووە بەوەی لە ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتای ساڵی ٢٠١٦ تێوەگلاوە، "بولێنت کەنیش"یش بۆ پاراستنی گیانی خۆی داوای مافی پەنابەری لە سوید کردبوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داگای باڵای بەریتانیا لە نوسراوێکدا بڵاویکردەوە، پلانی حکومەت بۆ رەوانەکردنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ رواندا ھیچ کێشەیەکی یاسایی تێدا نییە، تەنھا پێویستی بە پێداچوونەوەی زیاتر ھەیە لە ھەندێک حاڵەتی تاکە کەسیدا. 

بەڵام میدیاکانی بەریتانیا رایانگەیاند، پشتیوانی دادگا لەو بڕیارە بە مانای دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بۆ رەوانەکردنی کۆچبەران نایەت. 

حکومەتی بەریتانیا لە مانگی نیسانی ئەمساڵ گرێبەستێکی بە بەھای ١٢٠ ملیۆن جونیەی ئستەرلینی لەگەڵ رواندا ئیمزاکرد، کە بەپێی ئەو گرێبەستە بەریتانیا کۆچبەرانی نایاسایی دەنێرێتە رواندا و لەوێ ھەلڕَسەنگاندن بۆ کەیسەکانیان دەکرێت. 

لە مانگی حوزەیرانی رابردووشدا کە بڕیاربوو یەکەم کاروانی کۆچبەران لە بەریتانیاوە بنێرێنە رواندا، بەڵام لە کۆتا ساتدا دواخرا، ئەوەش دوای ئەوەی دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەستوەردانی لە بابەتەکە کرد و کاردانەوەی بە دوای خۆیدا ھێنا.

بەپێی ئامارە رەسمییەکانیش، ئەمساڵ نزیکەی ٤٠ ھەزار کۆچبەر خۆیان گەیاندووەتە خاکی بەریتانیا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...416417418419420...641