جیهانجیهان

"کەنانی" لە کۆنفرانسی ھەفتانەیدا رایگەیاند، دۆسیەی عێراق بۆ ئێران گرنگە و لە نزیکەوە چاودێری پێشھاتە سیاسییەکان دەکەن، بەڵام نایانەوێت دەستوەردان بکەن. 

وتیشی، لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ لێپرسراوانی عێراق و داواشی کرد بە زووترین کات حکومەت پێکبھێنن و چەقبەستوویی سیاسی کۆتاییبێت. 

سەبارەت بە دانوستانە ئەتۆمییەکانیش "کەنانی" وتی، لە قۆناغێکی پێشکەوتووی دانوستانەکاندان و گەیشتن بە رێککەوتنیش پەیوەندی بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ئێرانەوە ھەیە. 

"کەنانی" وتیشی، لە چاوەڕوانی ھەڵگرتنی سزاکاندان و پێیانوایە زەمینەسازی ھەیە بۆ گەیشتن بەرێککەوتن بەڵام، بەو مەرجەی رێز لە ھێڵە سورەکانی ئێران بگیرێت. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ترەمپ لە تۆری کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ نوسیویەتی ، "ئێف بی ئای" ئەو سەندوقانەی بردووە کە بەڵگەنامەی تایبەت بە پاراستنی مافی تێدایە و ھەندێک بەڵگەنامەی تریشی تێدایە کە مافی سەرۆک دەپارێزن لە ئاشکرانەکردنی ھەندێک زانیاریدا ، ھەربۆیە بە توندی داوای کردوە ئەو بەڵگەنامانەی بۆ بگەرێندرێتەوە .

لە ٨ ی ئەم مانگەدا، کارمەندانی "ئێف بی ئای "چونە ناو ماڵەکەی ترەمپ لە فلۆریدا و دەستیان بەسەر چەند سندوقێکدا گرت کە چەندین بەڵگەنامە لە خۆ دەگرێت و ترەمپ دوای کۆتاییھاتنی دەسەڵاتی لە کۆشکی سپیەوە بردوێتیە ماڵەکەی ، بە وتەی چەند سەرچاوەیەکیش ئەگەر ئەو بەڵگەنامانە بسەلمێندرێت ، ترامپ سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا رایگەیاند، لە دوورگەی (کێ کۆڤا) لە ئەنتاڵیا، ٢٠ کۆچبەری ئێرانی دەستگیرکراون، ھەروەھا لە ناوچەی (ئایڤالیک)ی سەر بە شاری بالیکسیر ٢٨ کۆچبەری تر دەستگیر کراون کە پێشتر پۆلیسی دەریاوانی یۆنان دەستگیری کردوون و دیپۆرتی کردبوونەوە.

راشیگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا لە ناوچەی (سەیدی کەمیر)ی سەر بە شاری مۆغەڵا ٨١ کۆچبەر دەستگیرکراون، کە ویستوویانە بپەڕنەوە بۆ یۆنان و ئیتاڵیا. ھەروەھا لە شاری چەنەکاڵێ ١٧ کۆچبەر و لە ئەزمیر ٤٥ کۆچبەری تر دەستگیر کراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی ئیلیزێ بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی پەرلەمانی فەڕەنسا لە ٢ ئەم مانگە بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندای لە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" پەسەند کرد، "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی وڵاتەکەش بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتەی پەسەند کرد و ئیمزای لەسەر کرد. 

کۆشکی ئیلیزێ راشیگەیاند، بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندا ھاوکار دەبێت لە روبەڕوبوونەوەی ھەڕەشەکانی ئێستا و سەروەری خاکی ئەو دوو وڵاتەش پارێزراوتر دەبێت. 

سوید و فنلەندا بەھۆی ھەڕەشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین دەستبەرداری بێلایەنی خۆیان بوون و داواکارییان بۆ بوون بە ئەندام لە ناتۆ پێشکەش کرد. ھەریەک لەو دوو وڵاتەش پێویستیان بە رەزامەندی ٢٠ وڵاتی ئەندامی ناتۆ ھەیە، بۆ ئەوەی بتوانن رێکارەکانی بە ئەندامبوونیان لەو ھاوپەیمانییە تەواو بکەن. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر راستەڕێی رۆژئاوای مزگەوتی ئەقسا لە شاری قودس، تەقە لە پاسێکی ئیسرائیلی کرا و ھۆیەوە ١٠ کەس برینداربوون، کە برینی سێ کەسیان سەختە، تەقەکەرەکانیش بە ئاڕاستەی شارۆچکەی سلوان ھەڵاتوون و گەڕانی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانیش بۆ دۆزینەوەیان دەستیپێکردووە.

لەبارەی رووداوەکەوە یائیر لاپید سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ھێزە ئەمنییەکان و سوپای ئیسرائیل کار بۆ بە سزاگەیاندنی ھێرشبەران دەکەن و سەرقاڵی گەڕانن بۆ دۆزینەوەیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ھێزەکانی تورکیا کە بە دەوری شارۆچکەی مارع لە باکووری حەلەب بڵاوبوونەتەوە، بە مووشەک ژمارەیەک لە گوندەکانی دەوروبەری تەل رەفعەت و باکووری حەلەبیان بۆردومانکردووە، کە لەژێر کۆنتڕۆڵی ھێزەکانی سوریای دیموکراتدان.

راشیگەیاند، ئەو بۆردومانانەی تورکیا لە کاردانەوەی بۆردومانکردنی چەند بنکەیەکی سەربازی تورکیایە لە دەوروبەری شارەکانی باب و مارع.

روانگەی سوریا ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ دووەمجار لە ماوەی ئەممانگەدا سوپای تورکیا توانا سەربازییەکانی لە پێگەکانی لە سنووری پارێزگای ئیدلب بەھێز کردووە و دەیان تانک و زرێپۆشی بۆ ئەو ناوچەیە گواستووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆبێرت مالی، بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، ئەو رەوشەی کە بەھۆی بڕیاری کشانەوە لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی تێیکەوتوون ئەوەیە، کە ئێران چەند ھەفتەیەک لە بەرھەمھێنانی ماددەی پێویست بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم دوورە.

وتیشی، دەقی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بوونی ھەیە و ھیواردارن لە نزیکترین کاتدا بگەن بە رێککەوتنی ئەتۆمی، چونکە ئەمریکا ئامادەیە بۆ کەمکردنەوەی سزاکان، لە بەرامبەر ھەنگاونانی ئێران بۆ سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

ئەو لێدوانەی نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە کاتێکدایە، ھەفتەی رابردوو یەکێتیی ئەوروپا رەشنووسی کۆتایی بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی پێشکەشی ئێران و ئەمریکا کرد و وتەبێژی یەکێتییەکە رایگەیاند، چاوەڕوانی وەڵامی واشنتۆن و تارانن لەبارەی رەشنووسەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، بەھۆی ئاگرەکەوە ٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٥ کەسیش بریندار بوون، بەڵام وتەبێژی کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی قبتییەکان رایگەیاندووە، ٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤ کەسیش برینداربوون، ھاوکات ئاستی حاڵەتی ئامادەباشی لە نەخۆشخانەکانی ھەردوو پارێزگای جیزە و قاھیرە بەرزکراوەتەوە.

 لەبارەی رووداوەکەوە، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر، رایگەیاند، لێکۆڵینەوەی چڕ لە رووداوەکە دەکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆرت کامپڵ راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسیا رایگەیاند، چەند وڵات و لایەنێک وەک نێوەندگیر لە ھەوڵی ئەوەدان گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و چین ھێوربکەنەوە و داواشیان لە واشنتۆن و بەیجین کردووە لە رێگەی گفتوگۆوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان بکەن، بەتایبەتیش گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگ سەرۆکی چین.

وتیشی، جۆ بایدن و شی جینپینگ ڕەزامەندییان داوە لەسەر کۆبوونەوەی دوو قۆڵی بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان کە بەمدواییە بەھۆی سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان زیاتر بوو، جەختیشیکردەوە، تائێستا وادە و شوێنی کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی یۆنانی کۆمیسیۆنی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران ئاشکرایکرد، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ١٢٠٠ کۆچبەر لە دەریادا خنکاون و بێسەروشوێن بوون و گەڕان بەدوای سەرنشینانی ئەو بەلەمەشدا بەردەوامە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە دەریای ئیجە ژێرئاو کەوت.

ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە بەلەمێک بە ٩٣ کۆچبەر کە زۆرینەیان کورد و ئێرانی و ئەفغانی بوون، لە دەریای ئیجە ژێرئاو کەوت و ٢٩ کۆچبەریان ڕزگارکران و چارەنوسی ئەوانی تریش نادیارە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دادی ئەمریکا ئاشکرایکرد، بەشێک لەو بەڵگەمانەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە ماڵەکەی ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا دەستیان بەسەردا گیرا، لە لیستی بەڵگەنامە زۆر نھێنییەکاندان ، رەنگە ئەوەش ھۆکارێک بێت بۆ ئەوەی نوێنەرانی داواکاری گشتی بگەنە ئەو بڕوایەی ترەمپ یاسای سیخوڕی پێشێل کردوە.

لەبەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، ھەموو ئەو بەڵگەنامانەی لە ماڵەکەیدا دەستیان بەسەردا گیراوە نھێنی نەبوون و دەکرا ھەر کاتێک داوا بکرانایە ئامادەبوو رادەستیان بکات.

پێشتریش رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو، ئەو بەڵگەنامانەی لە ماڵەکەی ترەمپدا دەستیان بەسەردا گیراوە پێدەچێت پەیوەندییان بە دۆسیەی ئەتۆمییەوە ھەبێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی میدیاکانی سودان لە ھەردوو ویلایەتی روباری نیل و نیلی سپی بەھۆی زۆری بارانبارینەوە لافاوێکی بەھێز درووستبووە و زیانێکی زۆری لێکەوتووەتەوە، تائێستا ٥١ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٣٠ کەسیش برینداربوون و سەدانی دیکەش بێسەروشوێنن، ئەوە جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆر خانوبەرە رووخاون و لە ھەندێک ناوچەش خەڵک ماڵ و شوێنەکانیان بە جێھێشتووە و ئاوارەبوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەھۆی زۆری بارانبارین و بەھێزی لافاوەکەوە، زۆربەی ئەو رێگە سەرەکییانە داخراون کە ھەردوو ویلایەتی روباری نیل و نیلی سپی بە شارەکانی دیکەی سودانەوە دەبەستنەوە.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە، ئەو کەسانەی ڤیزای ئەمریکا و بەریتانیا و وڵاتانی شنگنیان ھەیە، لە کاتی گەشتەکانیان بۆ سعودیە، دەتوانن ڕێوڕەسمی عومرە ئەنجام بدەن، ئاماژە بەوەشکراوە، ھەر کەسێک ڤیزای خێزانی یان بانگھێشتی کەسی و تایبەتی ھەبێت، دەتوانێت بێ ھیچ ڕێگرییەک عومرە ئەنجام بدات.

دەسەڵاتدارانی سعودیە دوای تەواوبوونی فەریزەی حەجی ئەمساڵ لە مانگی ڕابردوودا، دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی عومرەیان ڕاگەیاند.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی وەتەن نزیک لە حکومەتی سوریا بڵاویکردووەتەوە، بە چاودێری روسیا، کۆبوونەوەیەک لە نێوان ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) و وەفدی حکومەتی دیمەشق لە بارەگایەکی سەر بە وەزارەتی بەرگری سوریا لە شاری تەبقا بەڕێوەچووە و ھەردوولا رێککەوتن لەسەرئەوەی بە جیا لەو شارە بنکەی سەربازییان ھەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە چوونی سوپای سوریا کراوە بۆ سنوری پارێزگای رەققە لەگەڵ چۆنێتی پاراستنی کاروانە سەربازییەکان و بڕیاریشدراوە کۆبوونەوەکانی نێوانیان بەردەوام بێت.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای ئاشتەوایی کرد لە نێوان حکومەتی سوریا و گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتە کە لە لایەن ئەنقەرەوە پاڵپشتی دەکرێن، ھەزاران کەس لە ناوچەکانی باکوری سوریا کە لە ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و تورکیادان، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

بە پیێ میدیاکانی سوریا، لانیکەم لە ٣٦ شار و شاروچکەی ژێردەستی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزسیونی سوریا کە نزیکن لە تورکیا، لەوانەش ئیدلب و عەزاز و سەرێکانی و عەفرین و گرێ سپی و باب و جەرابلوس گردبوونەتەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

چەند رۆژ پێش ئێستا (مەولود چاوشئۆغلو) وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە پشتیوانی لە ئاشتەوایی  نێوان حکومەت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکات لەپێناو رێگری لە دابەشبونی ئەو وڵاتە و بەدیھێنانی ئاشتی ھەمیشەیی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی زەکات و باج و گومرگی سعودیە رایگەیاند، ھێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە و ھێزەکانی تایبەت بە روبەڕوبوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان لە بەندەری جەددەی ئیسلامی شکستیان بە ھەوڵێکی رەوانەکردنی ماددەی ھۆشبەر بۆ عێراق ھێناوە و دەستیان بەسەر کۆی ماددە ھۆشبەرەکەدا گرتووە.

ئاشکراشیکردووە ، ماددە ھۆشبەرەکە لە یەک ملیۆن و ١٠٠ ھەزار حەبی ھۆشبەر پێکھاتبوو و لە ناو یاری منداڵان و جلوبەرگ و چەند جۆرێکی خۆراک حەشاردرابوو.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...407408409410411...589