ئەمریکا و ئەڵمانیا گومانیان لە نیازی پوتن بۆ ئاگربەست ھەیە
ئایار
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا لە سەری ساڵ و جەژنی کریسمسدا ئامادەبوو نەخۆشخانە و باخچە و کڵێساکان لە ئۆکراین بۆردومان بکات، کەچی ئێستا بە راگەیاندنی ئاگربەست دەیەوێت دەرچەی ھەناسەدان بدۆزێتەوە.
ھاوکات ئانالینا بێربووک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەگەر پوتن ئاشتیی بویستایە، سەربازەکانی دەناردەوە ماڵەوە و شەڕەکە کۆتایی دەھات، بەڵام دەیەوێت دوای وەستانێکی کورت بەردەوام بێت لە شەڕکردن.



