سەرۆک وەزیرانی سوید: ناتوانین ھەندێک لە داواکارییەکانی تورکیا جێبەجێبکەین
٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
ئۆڵف کریسترسۆن سەرۆک وەزیرانی سوید بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، تورکیا لە مانگی ئایاری رابردووەوە بۆتە رێگر لەبەردەم بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ ، وتیشی، تورکیا بەردەوام جەختدەکاتەوە لەوەی کە ئەوەی بەڵێنیان دابوو جێبەجێیان کردووە، بەڵام ھەندێک مەرج و داواکاریی تری تورکیا ھەیە قبوڵیان ناکەن و ناتوانن جێبەجێیان بکەن.
تورکیا بۆ بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ، ژمارەیەک مەرجی بۆ ھەردوو وڵات داناوە، بەتایبەت رادەستکردنی داواکراوان ، لەماوەی رابردووشدا سوید سێ داواکراوی رادەستی ئەو وڵاتە کردۆتەوە.


