بایدن شەوی رابردوو گەیشتە "برۆکسل" و بەشداری لە لوتکەی ناتۆ و لوتکەی جی ٧ و یەکێتی ئەوروپا دەکات، لە ھەر سێ لوتکەکەشدا تاوتوێی چۆنیەتی رووبەرووبونەوەی ھێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین دەکرێت.
بایدن بەر لە گەیشتنی بۆ برۆکسل رایگەیاند، پیشانی دەدەن کە وڵاتانی خۆرئاوا یەکگرتوون لە بەرگری کردن لە دیموکراسییەت و ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا ناتوانێت دابەشیان بکات، چونکە لە ھەموو کات بەھێزترن.
رۆژنامە ئەمریکییەکانیش بڵاویانکردووەتەوە، بایدن لە برۆکسل زنجیرەیەک سزای تر بەسەر ئابوری روسیا دەسەپێنێت، کە کۆمەڵەی پیشەسازی سەربازی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.
ھەروەھا خەلیفە سیراجەدین حەقانی کردە وەزیری ناوخۆ بە وەکالەت و وەک جێگری یەکەمی سەرۆک وەزیرانیش دیاریکرا . بەڵام وەزیرەکانی تر بەشێوەیەکی کاتی لە پۆستەکانیاندا دەمێننەوە تا ئەو کاتەی رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی وەزیرە نوێکان دەکرێت .
ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا حکومەتەکەی تاڵیبان روبەڕوی رەخنەی نێودەوڵەتی توند بۆوە بەھۆی ئەوەی پاشگەزبۆوە لە بریاری کردنەوەی خوێندنگای ناوەندی بۆ کچان و رایگەیاند ، ئەو خوێندنگایانە بە داخراوی دەمێننەوە تا ئەو کاتەی بەپێی یاساکانی ئاینی ئیسلام پلانێک بۆ کردنەوەیان دادەنرێت .
ھاوکات "ھەدەپە"لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەو ھێرشەی ھێزە ئەمنییەکان لە تۆڵەی ئەو ئاھەنگە جەماوەرییە بووە کە لەنەورۆزدا لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو.
ھاوکات کۆچبەرەکان رەوانەی بنکەی پۆلیسی ئیزمیر کراون بۆ لێکۆڵینەوە، بەڵام تائێستا ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرانەکراوە.
یەنس ستۆڵتنبێرگ، ئەمینداری گشتی ناتۆ رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ناتۆدا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی بەھێزکردنی لایەنی بەرگری بۆ ئێستا و داھاتوو، جەختیشی کردەوە لە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر روسیادا.
وتیشی، پێویستە لەسەر ناتۆ رێگەنەدات بە ھیچ ھێرشێک بۆ سەر سەروەری وڵاتان و بەردەوامیش دەبن لە پێشکەشکردنی ھاوکاری سەربازی بە ئۆکراین.
جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ناتۆ گەیشتۆتە برۆکسل و کۆشکی سپی سەبارەت بە سەردانەکە رایگەیاند، بایدن سزای نوێ بەسەر رووسیادا دەسەپێنێت کە کەسایەتییە سیاسی و ئابورییەکان دەگرێتەوە، جەختیشی کردەوە لە بەردەوامی پشتیوانییەکان بۆ ئۆکراین.
شاری ماریۆپۆڵ کۆتا گەورە شاری باشوری ئۆکراینە و بە گرتنی ئەو شارە لەلایەن ڕووسەکانەوە، ڕووسیا کۆنترۆڵی خۆی لەو ھەرێمانەدا بەھێز تر دەکات و چیتر سوپای ئۆکراین ناتوانن لە رۆژھەڵاتی ڕووباری دەنیپەرەوە چالاکی بکەن.
شاری ماریۆپۆل لە سەرەتای جەنگی ئۆکراینەوە لە ٢٤ی مانگی دووی ئەم ساڵەوە لە لایەن ڕووسیاوە ئابڵۆقە دراوە، ئابڵۆقەدانی ئەم شارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کەوا سوپای ڕووسیا نەیتوانیوە ئەم شارە لە ڕێگەی جەنگەوە کۆنترۆڵ بکات و دەیەوێت لە ڕێگەی ناچار کردنی خەڵکەکەی و برسی کردنیانەوە شارەکە چۆڵ بکەن، بەمەش ڕووسیا ھەنگاوێک نزیکتر دەبێتەوە لە گرتنی کیێڤ و تەواوی ئۆکراین و لە دانوستانەکاندا داواکانی زیاتر دەکات.
لە سەرەتای ئابلۆقەی شارەکەوە ڕووسیا بە چڕی بۆمبارانی شارەکەی کردوە و سەخترین شەر لە جەنگی ئۆکرایندا لەو شارەدایە و دەکرێت بە ستالینگرادی ئۆکراین ناوی ببەین.
ڕووسەکان ھەر لە سەرەتای جەنگەکەوە چاویان لە گرتنی شاری ماریۆپۆل بووە، چونکە بە گرتنی ئەم شارە دەتوانن ناوچەکانی کریمیا و دۆنباس بە یەکەوە ببستنەوە و ڕێڕەوێکی پارێزراو بۆ ناو ڕوسیا دروست بکەن، لەم ڕێگەیەوە جڵەوی خۆیان بەسەر ئەو ناوچانەدا بە تەواوەتی بچەسپێنن. لە ئێستادا سوپای ڕووسیا زۆرینەی ناوچەکانی ئۆکراینی لەسەر دەریای ڕەش کۆنترۆڵ کردوە و شاری ماریۆپۆل تاکە ناوچەیە کە مابێتەوە، بە گرتنی ماریۆپۆڵ ئۆکراین لە دەریا دادەبڕێت و ڕووسیا ھێزەکانی کۆ دەکاتەوە بۆ ئەوەی تەنھا لە یەک قۆڵەوە ھێرش بکەن و ھێرشەکانیان لەسەر شاری کیێڤ چڕ بکەنەوە.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕووسەکان بروسکەیەکیان دایە شاری ماریۆپۆڵ و داوایان کرد خۆیان بەدەستەوە بدەن. ھەرچەندە ھێزەکانی ڕووسیا چەند جارێک لە ھێزی ئۆکراین زیاترن لە شاری ماریۆپۆڵ، بەڵام ئۆکراینیەکان ئەم بروسکەی ڕووسیایان ڕەتکردەوە.
چارەنوسی شاری ماریۆپۆڵ دەکرێت چارەنوسی ھاوسەنگی جەنگی ئۆکراین بگۆڕێت، ئەگەر ئۆکراینیەکان بتوانن ئابڵۆقەی ڕووسەکان بشکێنن ئەوا ئۆکراین دەتوانێت نزیکتر ببێتەوە لەوەی ھێزەکانی ڕوسیا لە زۆرینەوەی ناوچەکانی ئۆکراین دەر بکات.
ئەوانەی کە سزاکان دەیانگرێتەوە بریتین لە دۆست و کەسە نزیکەکانی ڤلادمیر پوتن. وەک دیمیتری پێسکۆڤ کە سکرتێری ڕۆژنامەوانی پوتنە، نیکۆلای تۆکارێڤی سەرۆکی ترانسنەفت و ئیگۆر سێچین، سەرۆکی ڕووسنەفت لەو کەسانەن کە سزا دراون.
دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا دەستیان بەسەر یەختێکی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری "ئیگۆر سەچینیان"دا گرت، و ئەڵمانیاش دەستی بەسەر یەختێکی "ئەلیشەر ئۆسمانۆڤیان"دا گرت کە نرخەکەی دەگاتە نزیکەی ٧٥٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، بەهۆی ئەوەی ناوبراو ملیاردێرە و هاوەڵی نزیکی ڤلادمیر پوتنە.
ھەرچەندە لە ساڵی ٢٠١٤دا ئەم جۆرە سزایانە دژی ڕووسیا بەکارھێنران بەڵام ڕووسیا لە داگیرکردنی نیمچە دوورگەی کرایمیا و ھەرێمەکانی دۆنێسک و دۆنباس پاشگەزنەبوویەوە.
پاش سەردانەکەی بایدن بۆ ئەوروپا، کۆشکی سپی ڕایگەیاند کەوا ئەمریکا ھەموو ڕێکارە یاساییەکان بەکاردەھێنێت بۆ وەرگرتنی ئەو ئاوارانەی ئۆکراین کە دەیانەوێتە بێنە ئەمریکا.
کۆشکی سپی ڕاشیگەیاندووە، کە پێشبینی دەکەن ئۆکراینیەکان لە ئەوروپا لە نزیک کەسوکاریان بمێننەوە بەڵام ئەوان ئەرکی خۆیان بۆ وەرگرتنی ئۆکراینیەکان بەجێدێنن.
سکرتێری ناتۆ وتووشیەتی کە ئەو ھێزە بەسەر وڵاتانی سلۆڤاکیا و ھەنگاریا و بولگاریا و ڕۆمانیادا دابەش دەکرێن.
ناتۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی خۆیشی بەھێزتر دەکات و ھاریکاری ئۆکراین دەکات خۆی بپارێزێت لە ھێرشی بایۆلۆژی و کیمیایی و تیشکی و ناوەکی.
تەیمور حسێنی جێگری سەرۆکی پۆلیسی ھاتووچۆی ئێران ڕایگەیاند، لە ١٧ی ئەم مانگەوە، ٣٢٢ کەس لە سەرتاسەری ئێران بە ڕووداوی ھاتووچۆ گیانیان لە دەستداوە کە زۆربەی ڕووداوەکان لەسەر شەقامەکانی دەرەوەی شار بوون. ئاماژەی بەوەشکرد، نیوەی ڕووداوەکانی ھاتووچۆ لە سەعات ١٢ی نیوەڕۆ بۆ ٨ی ئێوارە ڕوویانداوە.
جێگری سەرۆکی پۆلیسی ھاتووچۆی ئێران ڕاشیگەیاند، ھاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی نێوان شارەکان لە ڕۆژانی پشووی نەورۆزدا، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٤١٪ زیادیکردووە.
وتیشی، پشتگیریکردنی ئۆکراین بەردەوام دەبین و ئاگاداری چینیش کراوەتەوە ئەگەر ھاوکاری ڕوسیا بکات سزای توندی بەسەردا دەسەپێندرێت.
"پیسکۆڤ" بە تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی راگەیاندووە، ھەموو مەترسییەکانیان بۆ سەر ئاسایشی ناوخۆی وڵاتەکەیان تاوتوێ کردووە، تەنھا لە ئەگەری بوونی مەترسییەکی راستەقینەشدا لەسەر روسیا، چەکی ئەتۆمی بەکاردەھێنن.
لێدوانەکەی "پیسکۆڤ" لە کاتێکدایە کە "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، "ڤلادیمیر پوتن" سەرۆکی روسیا تاوتوێی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی و بایلۆژی دەکات لە ئۆکراین.
"بایدن" وتبووی، ئەو تۆمەتانەی مۆسکۆ ئاِراستەی کیێڤی دەکات لەبارەی ھەبوونی چەکی کیمیایی و بایلۆژی، دورن لەراستیەوە و تەنھا بیانون بۆ ئەوەی پوتن ئەو جۆرە چەکانە لە ئۆکراین بەکاربھێنێت .
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێستا بڕیاردان لەسەر کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی لە ئەستۆی ئێرانە کە پێدەچێت بڕیارێکی قورس بێت بۆ ئەو وڵاتە، ئاماژەی بەوەشکرد، ھەندێک بابەتی گرنگ ماون کە گفتوگۆکردن لەسەریان بەردەوامە و تا ئێستاش گەڕانەوەیان بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی یەکلا نەبووەتەوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە چەند رۆژ پێش ئێستا حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، کاتی ئەوە ھاتووە ئەمریکا نیەتی پاکی خۆی لەبارەی گەڕانەوەی بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی پیشان بدات.