بەکر بۆزداغ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لەوادەی دیاریکراوی خۆیاندا ئەنجام دەدرێن و تا ئێستا ھیچ بڕیارێک نییە بۆ دواخستیان.
وتیشی، ٥٧ کەس لەسەر تاڵانکردنی باڵەخانە زیانلێکەوتووەکان دەستگیرکراون، ھەروەھا و ١٣٠ بەڵێندەر دەستگیرکراون و گەشتکردن لە دەیان بەڵێندەری دیکەش قەدەغەکراوە، ھەرکەسێکیش کەمتەرخەمی بکات سزا دەدرێت.
وەزیری دادی تورکیا باسی لەوەشکرد، بەھۆی بومەلەرزەکەوە زیاتر لە ٢٤ ھەزار باڵەخانە داڕوخاون و زیانیان بەرکەوتووە.
دەنیز بایکاڵ دۆستی نزیکی سەرۆک مام جەلال بووە، پارتی گەلی کۆماری لەسەردەمی دەنیز و بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٤ پێگە ڕەگەزپەرستییەکەی خۆی جێھێشت، و بەیاننامەیەکی لە بارەی باشکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەرکرد.
بایکاڵ ساڵی ١٩٣٨ لە ئەنتالیا لە دایک بوە، لە ماوەی کاری سیاسی خۆیدا چەندین پۆستی حکومی و حزبی وەرگرتوە، لە ساڵی ١٩٩٥ تا ١٩٩٦ وەک وەزیری دەرەوەی تورکیا و جێگری سەرۆک وەزیرانی کاری کردوە، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٧٣ بوە بە پەرلەمانتار و پاشان پۆستەکانی وەزیری دارایی و وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی وەرگرتوە و چەند جارێکیش پۆستی سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەھەپە)ی وەرگرتوە.
وتەبێژێک لە ڤییەننا رایگەیاند، ھێرش و پێکدادان لە نێوان چەند گروپێکدا روویداوە بەبێ ئەوەی ناویان ئاشکرا بکات.
رونیشیکردەوە، ٨٢ سەربازی نەمسا لە یەکەی فریاگوزاری کارەساتەکانی سەر بە سوپا، لەگەڵ رێکخراوەکانی تری نێودەوڵەتی پەنایان بردۆتە بەر بنکەیەکی پارێزگای ھاتای و چاوەڕێی رێنمایی دەکەن.
وتیشی، بڕیارە یەکە سەربازییەکە رۆژی پێنج شەممە بگەڕێنەوە، بەڵام دۆخەکە ھێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
یەکە سەربازییەکەی نەمسا رۆژی سێ شەممە بە ٤٥ تۆن ھاوکارییەوە گەیشتە تورکیا و توانیان ٧ کەس رزگار بکەن.
ئاژانسی ھەواڵی سانای سوری بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیھانی گەیشتۆتە فرۆکەخانەی پارێزگای حەلەب و بڕیارە بە یاوەری وەزیری تەندروستی سوریا و پارێزگاری حەلەب ژمارەیەک ناوەندی چارەسەرکردن و داڵدەدانی زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکە بەسەر بکاتەوە.
وەزیری تەندروستی سوریا رایگەیاند، دامەزراوە تەندروستییەکان بە ھەموو توانایانەوە کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان.
ناوەندی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و چاودێری ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندوە، تەنھا لەوەرزی زستانی ئەمساڵدا زیاتر لە ٢٥ ملیۆن کەس تووشی ئەنفلۆنزا بوون و لەو ژمارەیەش ١٨ ھەزاریان گیانیان لەدەستداوە کە ١٠٦یان منداڵ و نۆیان تەنھا لەماوەی ھەفتەی رابردوودا گیانیان لەدەستداوە.
راشیگەیاندووە، ھۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا لە ئەمریکا بەو رێژە زۆرە، پشتگوێخستنی کوتانی ساڵانەیە کە رێگرێکی سەرەکییە لە بڵابوونەوەی ئەنفلۆنزا، بەڵام زۆربەی دانیشتوانی ئەمریکا پشتگوێیان خستووە و سەردانی ناوەندە تەندروستییەکان ناکەن بە مەبەستی کوتان.
وتیشی ھیچ کەسێک لە ژێرداروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا جێناھێڵن و دوای ئەو قۆناغەش ناوچەکان پاک دەکەنەوە و دەیان ھەزار یەکەی تری نیشتەجێبوون دروست دەکەنەوە، راشیگەیاند تەنیا یەک ساڵیان پێویستە بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بونیادنانەوەی باڵەخانەکان.
ئەردۆغان دڵنیاییدا کە ھیچ کەسێک لە زیانلێکەوتوان بە تەنیا جێناھێڵن و دەیان ملیار لیرەیان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کردوە.
لە بارەی ھەوڵی تیمەکانیش سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، ١٦٠ ھەزار کارمەند سەرگەرمی گەرانن بە دوای گیرخواردوان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە رزگارکراون.
ھەروەک راشیگەیاند حکومەتەکەی توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ زەرەروزیانەکان ھەیە. وتیشی تیمەکانیان بەبێ نوستن بەردەوام کاردەکەن بۆ رزگارکردنی گیرخواردوان، سوپاسی ئەو وڵاتانەشی کرد کە ھاوکارییان پێشکەشی تورکیا کردوە.
سەرۆکی تورکیا وتیشی چەندین ھۆتێل و باڵەخانەی گشتی و شوێنی مانەوەی کاتی بۆ لێقەوماوان ئامادە کراوە، وتیشی یەکاکانی مانەوەی خوێندکاران و زانکۆکانی ئامادە تەرخان دەکرێن بۆ زیانلێکەوتوان و پرۆسەی خوێندن بە ئۆنلاین بەرێوەدەبرێت.
دەستەی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەو وزەیەی بەھۆی بوومەلەرزەکەوە بە گوڕی ٧.٧ پلە دەرچووە، یەکسانە بە ٥٠٠ بۆمبی ئەتۆمی.
راشیگەیاندووە، ھێشتا پاشە بومەلەرزە بەردەوامە و توندییان لە نێوان ٤ بۆ ٥ پلەدایە، دوای ڕوودانی بوومەلەرزەکە لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، زیاتر لە دوو ھەزار بوومەلەرزەی تر تۆمارکراوە، ھەزار و ٣٠٠ تیم لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان بۆ ھەڵسەنگاندنی زیانەکان جێگیرکراون، داوا لە ھاووڵاتییانیش دەکات نەڕۆنە ناوچە زیانلێکەوتووەکان.
دەستەی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا جەختی لەوەشکردوەتەوە، بوومەلەرزەی یەکەم بە گوڕی ٧.٧ پلە ٦٥ چرکەی خایاندوە، بوومەلەرزەی دووەمیش ٤٥ چرکەی خایاند، بە ھەردوو بومەلەرزەکە خولەکێک و ٥٠ چرکەی خایاندوە.
دەیڤد ماڵباس بەڕێوەبەری بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاندوە، بە زوترین کات ھاوکارییەکانیان دەگەیەننە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا و دوو تیمیش رەوانەی ھەردوو وڵاتە دەکەن بۆئەوەی بە زوترین کات سەردانی سەرجەم ناوچە زیانلێکەوتووەکان بکەن و کۆی زیانەکانیش بخەمڵێنن، بۆئەوەی لە داھاتوودا بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە ھاوکاری تورکیاو سوریا بکەن.
راشیگەیاندووە، لە چوارچێوەی ھاوکارییەکانیاندا ملیارێک و ٧٨٠ ملیۆن دۆلاریان وەک ھاوکاری بۆ تورکیا سوریا تەرخانکردووە، کە بەشێکی بۆ ھەوڵەکانی تایبەت بە رزگارکردنی ھاوڵاتیان دەبێت و بەشێکی تریشی بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان تەرخان دەکرێت.
فرانسوا دیلماس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، ھاوکارییەکان بە ھەماھەنگی لەگەڵ نەتەوەیەکگرتوەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان بەسەر ھەموو ئەو ناوچانەدا دابەش دەکرێت کە بەھۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
وتیشی، لەو ١٢ ملیۆن یۆرۆیە، پینج ملیۆن یۆریۆی دەدرێتە نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ گەیاندنی ھاوکارییەکان لە رێگەی سنورەوە ، پینج ملیۆن یۆرۆی تریشی دەدرێتە رێخراوە ناحکومییە فەرەنسی و نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە فریاگوزاری خێرا لە بواری تەندروستی و دروستکردنی پەناگەو دابینکردنی ئاوی پاک .
بەپێی دوایین ئامارەکان، لە پارێزگاکانی باکوری کوردستان و تورکیا تائێستا، ٦٢٣٤ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٣٧ ھەزار و ١١ کەسیش برینداربوون.
روانگەی سوریاش بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، لە شارەکانی رۆژئاوای کودستان و سوریا تائێستا ٢٥٣٠ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٤٦٥٤ کەسیش برینداربوون.
لە چوارچێوەی بەردەوامی کاردانەوە نێودەوڵەتییەکاندا، ئەمریکا رایگەیاندووە لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان کاردەکەن بۆ گەیاندنی ھاوکاری بە سوریا.
ئاژانسی "یونھاب"ی کۆریای باشوریش بڵاویکردووەتەوە، "کیم جۆنگ ئون" سەرۆکی کۆریای باکور سەرەخۆشی ئاڕاستەی "بەشار ئەسەد" سەرۆکی سوریا کردووە.
نەتەوە یەکگرتووەکانیش ٢٥ ملیۆن دۆلاری بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستییە مرۆییەکان لە سوریا و تورکیا تەرخانکرد و راشیگەیاند، ھەزاران کەس بێ ماڵوحاڵ و خۆراکن و پێویستیان بە ھاوکاری مرۆیی و پزیشکی بەپەلە ھەیە.
تا ئێستاش ھەڵمەتەکانی گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبووەکاندا لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا بەردەوامە.
د. کارلۆ دۆچ لیۆنی زانای ئیتالی بومەلەرزە رایگەیاندووە، بەھۆی بەریەککەوتنی پلێتەکانی ئەنادۆڵ و عەرەبی، وڵاتی تورکیا کشاوە بەرەو ھێڵی سەرەکی جیاکەرەوەی پلێتەکانی ئەنادۆڵ و عەرەبی و ئۆراسیا، لە دەرئەنجامدا وڵاتی تورکیا ٣ مەتر بە ئاراستەی رۆژئاوا کشاوە و پێشبینیدەکرێت کشانەکە بگاتە ٦ مەتر.
ھەروەھا پۆپ ھۆڵدسورپ مامۆستا جیۆلۆجیا لە بەریتانیا ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی گوڕی بومەلەرزەکە رادەی جوڵانی پلێتەکانی زەوی دیاریدەکرێت و زۆرجار پلێتەکانی زەوی بە ئاسۆیی یاخود بە قوڵی دەجوڵێن و کارەساتیان لێدەکەوێتەوە.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ١٤ کەس لەو خۆپیشاندەرانی لەچەند مانگی رابردوودا لە شارە جیاوازەکانی ئێران دەستگیرکراون، بەشێوەیەکی جددی روبەڕوی مەترسی لەسێدارەدان بوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لانیکەم ١٠ کەسیان روبەڕوی ئازار و ئەشکەنجە و ھەڕەشەی مەرگ و دەستدرێژی سێکسی لەناو زیندانەکان بوونەتەوە.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی راشیگەیاندووە، لێپرسراوانی ئێران پێشێلی مافی دەستگیرکراوان دەکەن و رێگەنادەن لە دادگایەکی دادپەروەرانە دادگایی بکرێن.
ئەو ھۆشداریدانەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەکاتێکدایە کە تائێستا چوار خۆپیشاندەر لە ئێران سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوە.
لە توێژینەوەکەدا کە لە گۆڤاری (پەیوەنییە سروشتییەکان) بڵاوکراوەتەوە ئەوەخراوەتەڕوو، نیوەی ئەو کەسانەی لەبەردەم مەترسی لافاوی تەقینی دەریاچە بەستوەکاندان لە وڵاتانی چین و ھندستان و پیرۆ و پاکستانن.
بەپێی تویژینەوەیەکی تریش کە لەئێستادا زانایان پێداچوونەوەی بۆ دەکەن، لە مێژووی سەردەمی نوێدا ١٥٠ تەقینەوەی لافاوی سەھۆڵبەندانەکان روویانداوە.
رونیشیکردووەتەوە، ئەو مەترسییە کە ئەمریکییەکان و ئەوروپییەکان بە دەگمەن بیری لێدەکەنەوە، بەڵام یەک ملیۆن کەس تەنھا لە دووری ١٠ کیلۆمەتر لە دەریاچە سەھۆڵبەندانەکان دەژین.
لافاوی دەریاچە سەھۆڵبەندانەکان لە ساڵی ٢٠٢٠ بووە ھۆی دروستبوونی تسۆنامی لە کۆڵۆمبیا و کەنەدا و بەریتانیا و ئاستی ئاوی ١٠٠ مەتر بەرزکردەوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای زیندانی دوو ساڵی بۆ حەسەن سجمە و شەش مانگ زیندانی بۆ غوفران مەھدی سوادی ناسراو بە ئوم فەھد دەرکردووە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ژمارەیەک فیلم و ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە ناوەڕۆکەکانیان نەشیاوە و دوورە لە ئادابی گشتی.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری داوای لە دادگاکانی لێکۆڵینەوە کردووە سزای توندی ئەو کەسانە بدەن کە تاوانی لەو جۆرە ئەنجامدەدەن، لەسەر ئەو بابەتەش گشتاندنی کردووە بۆ سەرجەم دادگاکان بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی رای گشتی.
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە شاری بۆکانی سەربە پارێزگای ورمێ، چالاکوانێکی ژن بەناوی فریشتە حسێنی تەمەن ٣٨ ساڵ بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەلایەن لقی یەکیی دادگای تاوانەکانی بۆکان سزای هەشت مانگی زیندانیی بەسەردا سەپێنراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ژنە چالاکوانە خەڵکی گوندی (دارگردەڵەی) بۆکانە و رۆژی چوارشەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراوە، دوای ١٨ رۆژ لە دەستبەسەربوونی بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی تا رۆژی دادگاییکردنەکەی ئازاد کراوە، لە ماوەی دەستبەسەربوونیشی لە مافی ھەبوونی پارێزەر بێبەش کراوە.
ئەردۆغان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە مەرەش رایگەیاند، بەھۆی بومەلەرزەکەوە لە ١٠ پارێزگا، ٦٤٤٤ باڵەخانە ھەرەسیانھێناوە و ٨٥٧٤ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٤٩ ھەزار و ١٣٣ کەسیش برینداربوون.
وتیشی، حکومەت ھەموو توانایەکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ بەھاناوەچوونی لێقەوماوان و بەھیچ جۆرێک رێگانادەن ھاووڵاتیان بێ ماڵ و خاڵ بمێننەوە و ئەوانەی حەز بە مانەوە لەژێر چادر ناکەن لە ھۆتێلەکانی ئەنتالیا و مێرسین و ئالانیا نیشتەجێدەکرێن.
سەرۆک کۆماری تورکیا راشیگەیاند، بودجەیەک بۆ ھاوکاریکردنی خێزانە زیانلێکەوتووەکان تەرخاندەکەن و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیشیان راسپاردووە بۆ دیاریکردنی قەبارەی زیانەکان و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان و لە ماوەی ساڵێکدا باڵەخانەکان دروستدەکەنەوە.