لە ڕاگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی بەریتانیا بڵاویکردەوە، بە شێوەیەکی کاتی کار و چالاکییەکانی باڵیۆزخانەکەیان لە کیێڤەوە گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی ئارام.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا کارمەندەکانیان لە نوسینگەیەکی سەر بە باڵیۆزخانە بەریتانیا لە شاری لڤیڤ، لە خۆرئاوای ئۆکراین کاروبارەکان بەڕێدەکەن.
باڵیۆزخانەی بەریتانیا جەختیکردووەتەوە، پێویستە لەسەر ھاوڵاتیانی بەریتانیا چاوەڕوانی کۆمەکی زیاتری کونسوڵگەرییەکان نەکەن، کە ھاوکارییان بکات لە گواستنەوەیان لە دۆخێکی وەک ئێستای ئۆکراین.
دوای ئەوەی جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، پێویستە نوێنەرانی کورد بەشداری لە نوسینەوەی دەستووردا بکەن، چونکە بەشداری کورد دەبێتە ھۆی ڕێگریکردن لە تۆمەتی جیاکاری.
"فەنەر ئەلغیت" جێگری ھاوسەرۆکی ئەنخجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ئامادەن بەشداری لە ھەوڵەکان بکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک لە سوریا، جەختیشی کردەوە، پێویستە ھەموو سورییەکان بەشداری لە دیالۆگ و نوسینەوەی دەستووردا بکەن، بۆ ئەوەی ئایندەیەکی دادپەروەرانە و یەکسانیان بۆ دابین بکرێت.
ڕاشیگەیاند، لێدوانەکەی جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ھاندەرێکە بۆ ئەوەی بەشداری لە دۆزینەوەی چارەسەری لە سوریا بکەن، ڕۆڵی ڕووسیاش لەو بوارەدا وەک گەرەنتییەک دەبینن بۆ مسۆگەرکردنی سەقامگیری لە سوریادا.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، پارتی داد و گەشەپێدان "ئاکەپە"و پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا "مەھەپە" ڕێککەوتوون یاسای ھەڵبژاردنی ئەو وڵاتە بگۆڕن و بەربەستی ھەڵبژاردن بکەن بە ڕێژەی ٧٪ کە لە ئێستادا بەربەستی ھەڵبژاردن ١٠٪یە.
بە پێی زانیارییەکان پڕۆژەی یاسای ھەڵبژاردن تەواوکراوە و بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئاداری داھاتوو لە پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژەکە بدرێت، ھاوکات بەشێک لە پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنیش ئەو ھەوڵانە ڕەتدەکەنەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو گۆڕانکارییە سوودی بۆ پڕۆسەی دیموکراسی نییە.
وتیشی، کیێڤی پایتەخت دەکرێتە ئامانج. ئەوەش بۆ یەکەمجارە بایدن بەو شێوەیە دڵنیایی خۆی لە ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین دەردەبڕێت.
سوپای ئوردن لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا دەستیان بەسەر ١٦ ملیۆن حەبی ھۆشبەردا گرتووە، کە قاچاخچیانی ماددەی ھۆشبەر بە نیازبوون لە سوریاوە بیگەیەننە ئوردن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕە یەکسانە بەو ڕێژەیەی کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا دەستی بەسەرداگیراوە.
ئاشکراشیکردووە، بە قاچاخبردنی ماددەی ھۆشبەر لە سوریاوە بۆ ئوردن خەریکە دەبێتە دیاردە و قاچاخچیان بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە کەڵک لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان وەردەگرن، زۆربەشیان لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سوریاوە پشتیوانی دەکرێن.
ئاڵۆزییەکانی نێوان سوپای ئۆکراین و سەربەخۆیی خوازەکانی خۆرھەڵاتی ئەو وڵاتە لە پەرەسەندندایە و ھێرش و پەلامارەکانیان بۆ سەر یەکتر زیاتر کردووە.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی ھەواڵ، سەربەخۆیی خوازەکانی خۆرھەڵاتی ئۆکراین، ئەمڕۆ ١٩ موشەکیان ئاڕاستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای ئۆکراین کردووە و لە ئاکامدا سەربازێک کوژراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی دۆنباس، تاکلایەنە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەر پێشھاتێک ڕاگەیاند.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کۆچبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە لەلایەن ئاسایشی ئامەدەوە ڕەوانەی فەرمانگەی کۆچی پارێزگای ئامەد کراون.
بە پێی دواین خشتەی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە ئێستادا ٣٣٧ شاری ئەو وڵاتە لە دۆخی سوری کۆرۆنادان و لەو ژمارەیەش ٣٤یان لە ناوچەکانی خۆرھەڵاتی کوردستانن، بە شێوەیەک کە لە پارێزگای کرماشان ١٣ شار، لە پارێزگای ورمێ ١٠ شار، لە ئیلام ٧ و لە پارێزگای سنەش چوار شار لە دۆخی سووری کۆرۆنادان.
بەھرۆز ئیخوان جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە ڕایگەیاند، بە پەرەسەندی ئۆمیکرۆن لە سەرتاسەری ئێران و ڕەچاونەکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، ژمارەی تووشبووانی ئۆمیکرۆن زیادیکردووە و ئەگەر ڕەوشەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت لە چەند ڕۆژی داھاتوودا سەرجەم شارەکانی پارێزگای سنە دەچنە دۆخی سوری کۆرۆناوە.
کارەکانی کۆنگۆەی ئاسایشی مونشن بەردەوامە و لە دووەم ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا، ئۆلاڤ شۆڵتر وتەیەکی پێشکەشکرد و جەختیکردەوە لە پێویستی سەربەخۆیی دیپلۆماسییەتی ئەوروپا و ڕایگەیاند، پێشبینی ناکرێت بەرەو پێشچوونی خێرا ناکەن بەڵام دەتوانن قەیرانی ئۆکراین ڕابگرن. وتیشی، ھەر دوژمنکارییەکی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین ھەڵەیەکی گەورەیە.
ھەروەھا ئۆرسۆلا ڤۆندرێر لایەن سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، پێشھاتەکانی قەیرانی ئۆکراین بووەتە مەترسی بۆ سەر تەواوی سیستمی جیھانی.
جەختیشیکردەوە، ئەگەر ڕووسیا ھێرش بکاتە سەر ئۆکراین کۆمەڵێک سزای توندی بەسەردا دەسەپێنن، ھۆشداریشدایە ڕووسیا ئەگەر ئۆکراین داگیر بکات داھاتوویەکی گەشاوەی نابێت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنێکیان بۆ گەڕان بە دوای تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی دیبانی سەر بە دێرەزوور ئەنجامداوە، توانراوە لەو ئۆپۆاسیۆنەدا دوو تیرۆریستی خۆکوژی داعش دەستگیر بکەن، کە ویستوویانە لە ڕۆژھەڵاتی دێرەزوور کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامبدەن، کە یەکێکیان مێرد منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، تیرۆریستانی داعش لە ھەوڵی ئەوەدان جارێکی تر لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی "ھەسەدە" خۆیان ڕێکبخەنەوە و لە ڕێگەی ھێرشی خۆکوژی لە ناوچەکە مەترسی بڵاوبکەنەوە، بەڵام ڕێگەی جۆراوجۆر دەگرنەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.
لە ڕاپۆرتێکدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا بڵاویکردەوە، ئەو پێشنوێژ و وتاربێژە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لە لایەن ئەو گروپەوە دەستگیر کراوە و بە تۆمەتی پێدانی زانیاری بە ھێزەکانی حکومەتی سوریا ئەمڕۆ لە سێدارەیان داوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە دەستەی تەحریری شام کە یەکێکە لە گروپە توندڕەوەکانی ناوچەکە، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی چەندین پێشێلکاری وەک لە سێدارەدان و دەستگیر کردن و بێسەروشوێنکردنی ئەنجامداوە.
ھەر لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دەستەی تەحریری شام چەندین پێشێکاری لە بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی لە پارێزگای ئیدلب ئەنجام داوە.
داواشی کردووە سنورێک بۆ ئەو پێشێلکاریانە دابنرێت کە سەرجەم ھێز و گروپە چەکداەکان لە ناو خاکی سوریادا، لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژی و مەزھەبی و نەتەوەیی، ئەنجامی دەدەن.
گروپی تەحریری شام یەکێکە لە گروپە سەلەفیە جیھادییەکانی ناوخۆیی سوریا و بەشدارە لە جەنگی ناوخۆیی ئەو وڵاتەدا، گروپەکە لە ساڵی ٢٠١٧ لە یەکگرتنی ھەردووگروپی بەرەی فەتحی شام (بەرەی نوسڕەی پێشوو) و بەرەی ئەنساری دین و جەیشی سونە و لیوای حەق و بزوتنەوەی نورەدین زەنگی پێکھاتووە.
سوپای ئۆکراین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەربازێکی دیکەیان لەلایەن سەربەخۆخوازەکانەوە کوژراوە، بەم جۆرەش ژمارەی کوژراوەکانی ئۆکراین لە رۆژی شەممە گەیشتە دوو سەرباز.
ئاژانسی ھەواڵیی "تاس"ی روسیش رایگەیاند، دوو موشەک ئاڕاستەی ناوچەیەکی روسیا کراوە کە تەنھا کیلۆمەترێک لە سنوری ئۆکراینەوە دوورە.
بەپێی راگەیەندراوی سوپای روسیاش، بەھۆی ھێرشی سوپای ئۆکراینەوە بۆ سەر ناوچەی رۆستۆڤ لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین، چەند کەسێک بریندار بوون و سوپای ئۆکراینیش ھەواڵەکەی رەتکردەوە.
ڤلادیمێر زینیلنسکی سەرۆکی ئۆکراینیش رایگەیاند، دەیانەوێت ئێستا و بەر لەوەی روسیا بۆردومانیان بکات سزا بەسەر مۆسکۆدا بسەپێنرێت.
وتیشی، بە ھیچ جۆرێک خۆیان رادەستی روسیا ناکەن.
دوای زیادبوونی گرژییەکان کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئەوروپا لەپێناو سەلامەتی کارمەند و گەشتیارەکانیان، گەشتەکانیان بۆ ئۆکراین راگرتووە.
گەیتس ڕایگەیاند، بەھۆی پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆژیای پزیشکییەوە، جیھان دەتوانێت ڕووبەڕووی ئەو پەتا نوێییە ببێتەوە، ئەگەر بێتوو لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ بکرێت.
بەڕێوەبەری کۆمپانی مایکرۆسۆڤت جەختیکردەوە، پەتایەکی دیکە بەڕێوەیە، بەڵام ھۆکاری نەخۆشکەوتن بە پەتاکە جیاواز دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای تێپەڕبوونی دووساڵ بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، نەتوانرا ئامانجی ڕێکخراوی تەندروستی جیھان بەدی بھێنرێت، کە خواستی ھەبووە لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٢دا لە ٧٠٪ی دانیشتوانی جیھان خۆیان کوتا بێت، لە کاتێکدا تا ئێستا تەنھا ٦١.٩٪ ی دانیشتوانی جیھان خۆیان کوتاوە بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا.
ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، بەھۆی لافاو و رۆچوونی زەوی لە شاری پێترۆپۆلیس لە ویلایەتی ریۆدۆجانیرۆ، لانیکەم ١٠٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٣٥ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ١٣ لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵن.
رۆبێنز بۆمتێمپۆ سەرۆکی شارەوانی پێترۆپۆلیس رایگەیاندووە، تائێستا ژمارەی قوربانییەکان بەوردی نەزانراوە و پێدەچێت ژمارەیان بەرزبێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەھۆی رۆچوونی زەوی لانیکەم ٨٠ خانوو رووخاون و نزیکەی ٣٨٠ کەسیش ناچاربوون شوێنەکانی خۆیان جێبھێڵن.
چەند رۆژ پێش ئێستا شەپۆلێکی باران بارین رووی لە ناوچەکانی باشوری خۆرھەڵاتی بەڕازیل کرد و جگە لە زیانە گیانییەکان، زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوە.
نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودوەڵەتی پێشنیازی کردووە، ھەفتەی داھاتوو لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ ھاوتا روسییەکەی لە ژنێف کۆببێتەوە و روسیاش پێشنیازەکەی قبوڵ کردووە.
نید پرایس راشیگەیاند، ئەمریکا پێیوایە دیپلۆماسیەت و گفتوگۆ تەنھا رێگەچارەی قەیرانی ئۆکراینە و بۆ ئەو بەمەبەستەش ھاوکاری و ھەماھەنگی تەواویان لەگەڵ ھاوپەیمان و ھاوبەشەکانیان دەبێت.