جیهانجیهان

لێپرسراوانی تورکیاش رایانگەیاندووە، بومەلەرزەکە ١٠ پارێزگای باکوری کوردستانی گرتووەتەوە و ٢٨٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٣٢٣ کەس برینداربوون، ھەروەھا ھۆشدارییەکان لە تورکیا بۆ ئاستی چوارەم بەرزکراوەتەوە و داوای ھاوکاری نێودەوڵەتی دەکرێت  و سوپای وڵاتەکەش بەشدارە لە بەھاناوەچوونی لێقەوماوان. ھەر بەوھۆیەوە لە شاری مەلاتیە لە تورکیا ١٣٠ باڵەخانە رووخاون و سەرۆکی شارەوانی ئەدەنەش دەڵێت، دوو باڵەخانەی ١٧ نھۆمی و ١٤ نھۆمی بەتەواوی خاپوربوون. لە ئامەدیش زیاتر لە ١٠٠ کەس لەژێر داروپەردوی باڵەخانە رووخاوەکاندان.

وەزارەتی تەندروستی سوریا بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکە پارێزگاکانی حەلەب و لازقیە و حەما و ئەعزاز و تەرتوس و عەفرینی گرتووەتەوە و بەھۆیەوە ٣٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار کەس برینداربوون. بەرگری شارستانی سوریاش رایگەیاندووە، دەیان کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندان و ھەڵمەتی رزگارکردنی ھاووڵاتیان زۆر قورسە."بەشار ئەسەد" سەرۆکی سوریاش سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات، بۆ تاوتوێکردنی زیانەکانی بومەلەرزەکە. 

بومەلەرزەکە کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا داوای لە لێپرسراوان کرد ھەڵسەنگاندن بۆ زیانەکان بکرێت و ھاوکاری ھاووڵاتیان بکرێت، کۆشکی سپیش ئاماژەی بەوەدا لە پەیوەندیدان لەگەڵ لێپرسراوانی تورکیا بۆ ھاوکاریکردنی خەڵک. راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاش وتی، بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا نیگەرانی کردوون. میسریش ھاوخەمی و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی سوریا و تورکیا کرد.   

ئەو بومەلەرزەیە بە گەورەترین بومەلەرزە دادەنرێت کە لە ١٧ی ئابی ساڵی ١٩٩٩ەوە روویدابێت و بەھۆیەوە ١٧ ھەزار کەس گیانیان لەدەستدا، ھەزار کەسیان لە ئیستەنبوڵ بوون. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی سەرچاوەکانی ھەواڵ ئیلناز محەمەدی لێپرسراوی بەشی کۆمەڵایەتی لە رۆژنامەی (ھەم مەیھەن) لە کاتی بانگێشتکردنی بۆ لێکۆڵینەوە دەستبەسەر کراوە.

ئیلناز محەمەدی خوشکی رۆژنامەوان ئیلاھا محەمەدییە کە لە ھەمان رۆژنامە کار دەکات و لە مانگی ئەیلولی رابردوودا لە دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە شاری سەقز رووماڵی پرسەکەی کردبوو، لەسەر ھەمان دۆسیە دەستگیر کرا، ئیلاھا محەمەدی ھاوشێوەی نەیلۆفەر حامیدی وێنەگری رۆژنامەی شەرق کە لە کاتی بێھۆشییەکەی ژینا ئەمینی سەردانی نەخۆشخانەی کرد بوو سزا دراوە، نەیلۆفەر تۆمەتی دژایەتی کۆماری ئیسلامی و پیلانگێڕی دژی ئاسایشی نیشتیمانی سزا دراوە.

ھەروەک رۆژنامەوان حسێن یەزدی لە ئەسفەھان بە زیندانیکردنی بۆ ماوەی یەک ساڵ سزا دراوە، بە بێ ئەوەی تۆمەتەکەی رابگەیەنرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لە ھەرێمی کوردستان لە چەند ساڵی رابردوودا ئامارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە بەرزبووەتەوە و ساڵی رابردوو ٧٩٠٨ کەس لە ھەرێم تووشی شێرپەنجە بوون.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی چوارشەممە  ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند،لە میانی پشکنینێکی رانەگەیەنراودا لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردو لە ئێران دەرکەوتووە گۆڕانکاری ریشەیی کراوە لە بەستنەوەی دوو گروپی ئامێری سەنتەرفیوژ بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە رێژەی ٦٠% بەبێ ئەوەی بەرپرسانی ئێران ئاشکرای بکەن،  لە وەڵامیشدا ئێران رایگەیاند، ئەوەی باس دەکرێت ھەڵەیەکی بێئاگایانە بووە یەکێک لە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئەنجامیداوە.

لەکاردانەوەیەیشکدا ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا لە راگەیەنراوێکی ھاوبەشدا رایگەیاند، وەڵامەکەی ئێران وەک پێویست نیە و رەفتارەکانی لەسەر بنەمای راپۆرتە بابەتی و بێلایەنەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بڕیاریان لەسەر دەدرێت نەک لەسەر نیازی گریمانەیی.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، سزایەکی نوێیان بەسەر ئێراندا سەپاندووە کە ھەشت ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای (باراڤار پارس) تایبەت بە بەرھەمھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەگرێتەوە و ژمارەیەکی تری کارمەندانی کۆمپانیاکە و دوو کەشتی ئێرانیش لە لیستی سزاکەدان.

راشیگەیاندووە، بەپێی بڕیارەکە سەروەت و سامانی ئەو کەسانەی سزاکە دەیانگرێتەوە لە ئەمریکا بلۆک دەکرێن و ھیچ ھاوڵاتی و کۆمپانیایەکی ئەمریکیش بۆی نییە بازرگانی و مامەڵە لەگەڵ سزادراوەکاندا بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی رێککەوتنەکە، بەھای یەک بەرمیل خاوی گرانبەھای گازوایل بە ١٠٠ دۆلار دانراوە و بەھای یەک بەرمیلی بەرھەمە کواڵتی نزمەکانیشی بە ٤٥ دۆلار دیاریی کراوە.

پێشبینی دەکرێت رۆژی یەکشەممە رێککەوتنەکە لەسەر ئاستی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

یەکێتی ئەوروپا لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردودا قەدەغەی خستە سەر نەوتی خاوی رووسیا کە لە رێگەی دەریاوە دەگەیشە ئەوروپا، ھەروەھا  بەھای فرۆشی لە وڵاتانی جیھاندا بە ٦٠ دۆلار  دیاریکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بات رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەو باڵۆنەی بەسەر ئاسمانی ئەمریکای لاتینییەوە بینراوە پەیوەندی بەو باڵۆنەوە ھەیە، کە لە ئاسمانی وڵاتەکایدابینراوە. بەبێ ئەوەی بە وردی شوێنەکەی دیاریی بکات.

لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاندووە، باڵۆنەکە لە ڕێڕەوی دیاریکراوی خۆی لایداوە،   دووپاتیشی کردوەتەوە کە بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی بەکارھێنراوە.

بەھۆی دەرکەوتنی باڵۆنەکان، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ پەکین دواخست.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدوڵاھیان لەکۆبوونەوەکەی لەگەڵ دانیاڵ ئۆرتێگا سەرۆکی نیکاراگوا ، لە بارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەیەوە رایگەیاند، ئەوەی ھەیانە بۆ بواری ئاشتی بەکاری دەھێنن.

لە بەرامبەردا سەرۆکی نیکاراگوا رایگەیاند، بە توندی بەرگری لە مافی ئێران و کۆریای باکوور دەکەن بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی و وتی، ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا مافی ئەوەیان نییە رێگریی لە پرۆگرامی ئەتۆمی وڵاتانی تر بگرن. لە کۆتایی دیدارەکەشیاندا لێکتێگەیشتنێکیان بۆ ھاوکاری نێوانیان ئیمزا کرد.

سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە کە ئەمریکا سزاکانی سەر ڤەنزوێلای سووکردوە و پێدەچێت لێکنزیکبوونەوە لە نێوانیاندا دروست ببێت.

ا
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جیۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، لەچوارچێوەی گفتوگۆکانیدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین لەسەر رەوشی ئەو وڵاتە و بەردەوامی ھێرشەکانی روسیا، زیلینسکی باسی لەوە کردووە کە بەدوای پلانێکدا دەگەڕێت بۆئەوەی گفتوگۆ دانوستان لەگەڵ روسیا دەستپێبکات بە مەبەستی کۆتایی ھێنان بە شەڕ.

لە بەرامبەریشدا ماریا زاخارۆفا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لێدوانەکانی جۆزیپ بۆرێل رێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دوورن لە راستییەوە کە وتویەتی روسیا دەیەوێت شەڕ بەردەوام بێت و بەردەوام گفتوگۆ و دانوستان رەتدەکاتەوە، چونکە ھەموو کاتێک روسیا ئامادەی گفتوگۆ و دانوستانی بێمەرجە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، لە چوارچێوەی ھاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکراین، بە بەھای دوو ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری ھاوکاری تری سەربازیی بۆ ئەو وڵاتە دەنێرن و سەرەتاش جۆ بایدن لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانیدا کە پێویستی بە رەزامەندی کۆنگرێس نییە، بە بەھای ٤٢٥ ملیۆن دۆلار رەوانەکردنی ھاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکراین ئیمزا کردووە و ملیارێک و ٧٥ ملیۆن دۆلاریش تەرخانکراوە بە مەبەستی دروستکردنی چەکی نوێ بۆئەوەی بدرێتە ئۆکراین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین لەسەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانی روسیاوە تائێستا گەیشتووەتە ٢٩ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار.

لە بەرامبەریشدا پەرلەمانی روسیا کە بە ئەنجومەنی دۆما ناسراوە رایگەیاندووە، ئەمریکا بەو ھەنگاوەی بۆ ھاوکاریکردنی ئۆکراین لە رووی سەربازییەوە، قۆناغێکی نوێی بۆ روبەڕوبوونەوەی روسیا دەستپێکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بریان نیلسۆن جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆر و ھەواڵگری رایگەیاند، زیادبوونی ئاستی پەیوەندی بازرگانی و ھەناردە و ھاوردەی کەرتی تایبەتی تورکیا لەگەڵ کۆمپانیاکانی روسیا بەتایبەتیش لەماوەی ساڵی رابردوودا، پێشلێکردنی ئاشکرای بڕیار و سزاکانی ئەمریکایە لەدژی روسیا.

وتیشی، بەردەوامی ئەو پەیوەندییە، کۆمپانیا و کەرتی تایبەتی تورکیای خستووەتە مەترسییەوە و ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بن، لەلایەن ئەمریکاوە سزایان بەسەردا دەسەپێنرێت بەتایبەتیش کەرتی بانکی و کۆمپانیاکانی تورکیا کە دەبێتە ھۆی ئەوەی بەشێکی زۆری سەرمایەکانیان لەدەست بدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوریا ئاماژەی بەوەکردووە، حەوت لیوای سوپای تورکیا لە ناو خاکی سوریادان و ٤٩ بنکەی سەرەکییان ھەیە، لەگەڵ دەیانی تر کە لە حەلەب و ئیدلیب و حەما و لازقییەن و ھەر لیوایەکی تورکیا ١٥٠٠ سەربازی لە خۆ گرتوە.

ھێزەکانی سوپای تورکیا لە ساڵی ٢٠١٧ەوە و بە پێی رێککەوتنێکی نێوان رووسیا و تورکیا لە سوریا جێگیر کراون. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیمیتری مێدڤێدێڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا لە راگەیەنراوێکدا دووپاتیکردەوە، وڵاتەکەی ھەموو جۆرە چەکێک بە کاردەھێنێت تەنانەت بە چەکی ئەتۆمیشەوە.

وتیشی لە ئەگەری ھێرشکردنە سەر نیوەدورگەی کریما ھیچ جۆرە دانووستانێک قبوڵ ناکەن و راستەوخۆ تۆڵە دەکەنەوە.

سەرکردەکانی رووسیا تائێستا چەندین جارھەرەشەی ئەوەیان کردوە ئەگەر ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەیان بکرێتە ئامانج چەکی ئەتۆمی بە کار دەھێنن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سپی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە، بایدن، پابەندبوونی ئەمریکای بەرامبەر بە عێراق لەبەرامبەر پەرەسەندەکانی ناوچەکەدا دووپاتکردوەتەوە ، هەروەک هەردوولا نەهێزکردنی سەروەریی و سەربەخۆیی خاکی عێراقیان دووپاتکردوەتەوە .

ھەروەک بایدن و سودانی لە بارەی کارنامەی ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق و پلانی زامنکردنی ئابووری عێراقیان تاوتووێ کردوە و لەو روەوە بایدن رایگەیاند، ئامادەن بە تەواوی پشتیوانی بکەن.

لە بارەی ھەرەشەکانی داعش و ئاسایشی ئیقلیمی و نێودەوڵەتییشەوە بایدن پاراستنی عێراقی دووپاتکردوەتەوە.

پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان لە کاتێکدا بوو کە شا عەبدوڵای دووەم شای ئوردن لە کۆشکی سپی بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چەند رۆژێکە باڵۆنێکی سیخوڕی چینی لە بەرزاییەکی زۆری ئاسمانی باکوری خۆرئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەتایبەت لە ئاسمانی پێگە سەربازییە ھەستیارەکان و مووشەکە ستراتیژییەکان ئاشکرا کراوە، ئەمەش ئیدارەی کۆشکی سپی نیگەران کردووەو وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاندوە، بەووردی چاودێری باڵۆنەکە دەکات . ھاوکات بەرپرسێکی پنتاگۆن جەختیکردۆتەوە باڵۆنەکە نابێتە ھەڕەشەیەکی ھەواڵگری مەترسیدار.

رۆژی چوارشەممەی رابردووش لەسەر داوای سەرۆکی ئەمریکا، وەزیری بەرگری و بەرپرسانی پنتاگۆن تاوتوێی خستنەخوارەوەی باڵۆنەکەیان کرد، بەڵام لەدواجاردا لە بڕیارەکە پاشگەزبوونەوەو پێیان وابوو لەوانەیە لەسەر زەوی مەترسی بۆ خەڵک دروستبکات.

ھەروەھا وەزارەتی بەرگری کەنەداش بوونی باڵۆنێکی سیخوڕی چینی لە ئاسمانی وڵاتەکەی پشتراستکردەوەو رایگەیاند، ھەموو رێکارێک دەگرنەبەر بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکەیان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

٢٩ ئەندامی ئەنجومەنی پیران لە ھەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتی لە نامەیەکدا بۆ بایدن ئاماژەیان بەوەکردووە، سوید و فینلەندا ھەموو ھەوڵێکیان داوە بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی تورکیا بەڵام تورکیاپێی وایە دەبێت سوید کاری زیاتر بکات.

راشیانگەیاندوە، تەنھا دوای ئیمزاکردنی پرۆتۆکۆلی بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ، کۆنگرێس دەتوانێت بیر لەوە بکاتەوە فرۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا بفرۆشێت. 

ئەوەش جاری یەکەمە کۆنگرێسی ئەمریکا بە شێوەیەکی ئاشکرا، گرێبەستی فرۆشتنی فرۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا دەبەستێتەوە بە بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...385386387388389...630