جیهانجیهان

زیلیسنسکی لە میانەی وتووێژێکیدا لەگەڵ ئۆرسولا فون دیر لاین سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، تێکەڵبوونی ئۆکراین بە یەکێتی ئەوروپا ئەو مافە بۆ ئۆکراینییەکان زامن دەکات کە لە بەرامبەر جەنگی رووسیادا پارێزگاری لە خۆیان بکەن.

سەرۆکی ئۆکراین ئەوەشی راگەیاندووە ، کە ھەردوولا لەو رووەوە لێکتێگەیشتنیان ھەیە. لەگەڵ ئەوەی کە وەرگتنی ئۆکراین لە یەکێتی ئەوروپا کاتێکی زۆری دەوێت بەڵام سەرۆکی ئەو وڵاتە گەشبینە بەوەی بە چوونە ناو یەکێتی ئەوروپا ھەرەشەکانی رووسیا دوور بخاتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ھاوتا ئەرژەنتینیەکەی لەبارەی بڕیاری چەند وڵاتێک بۆ داخستنی باڵیۆزخانەکانیان لە تورکیا رایگەیاند، ئەو وڵاتانە دەڵێن مەترسی تیرۆریستی ھەیە ، ئەگەر مەترسی تیرۆر ھەیە بۆچی پێیان ناڵێن مەترسییەکان لەکوێوە سەرچاوەی گرتووە.

وتیشی، ئەگەر مەترسییەکی لەو جۆرە ھەبێت پێویستە نەھێڵرێت پێش ئەوەی بگۆڕێت بۆ ھێرش ، بەڵام پێیان وایە روونکردنەوەکانیان لە جێی خۆی نیە و داخستنی باڵیۆزخانەکان بە ئەنقەستە.

لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپا بە پاساوی بوونی مەتری تیرۆر باڵیۆزخانەکانیان لە تورکیا داخست.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکانی ھەواڵ لە ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، ھێزی کەناراوەکان لەناوچەی گەڕان و بەھاناوەچوونی ماڵتا بەلەمێکی کۆچبەرانیان بینیوە کە لە دوورگەی لامبیدۆزا نزیکبۆتەوە و دوای بەھاناچوونیان ٤٦ کۆچبەریان رزگارکردوەو ٨ کۆچبەریشیان گیانیان لەدەستداوە کە ٣یانیان ژن بوون و یەکێکیشیان دووگیان بووە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، کۆچبەرەکان لە باکوری ئەفریقاوە ھاتوون بەڵام ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئاشکرایکردوە، دوای نیگەرانییەکانی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی مانەوەی کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی ئێران، پلانی حکومەتی لەندەن بۆ ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران وەک گروپێکی تیرۆریستی راگیراوە، سەرەڕای رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایش شانشینی یەکگرتوو لەسەر پلانەکە.

لەکاردانەوەی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ناوخۆی ئێران، رۆژی ١٣ی کانونی دووەم پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگ  رەزامەندی لەسەر پلانێکی حکومەت بۆ دانانی سوپای پاسداران لە لیستی گروپە تیرۆریستییەکان پەسەندکرد، بەڵام بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی تایمز، حکومەتی بەریتانیا پلانەکەی راگرتووەو ترسی ھەیە لە چۆنیەتی ناساندنی سوپای پاسداران وەک گروپێکی تیرۆریستی ، کە بە پێچەوانەی گروپەکانی تر سوپای پاسداران دامەزراوەیەکی حکومییە لە ئێران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەوی ٢٨ی مانگی رابردوو دەنگی چەند تەقینەوەیک لەناو شاری ئەسفەھان بیسترا و دواتر وەزارەتی بەرگری ئێران رایگەیاند، بە سێ درۆن ھێرشکراوەتە سەر ناوەندێکی سەربازیی سەر بە وەزارەتەکە.

ھەرچەندە وەزارەتی بەرگری ئێران رایگەیاند، ھێرشەکە ھیچ زیانێکی نەبووە و ھەر سێ درۆنەکەیان خستووەتەخوار، بەڵام بەپێی چەند وێنەیەک کە لەلایەن مانگە دەستکردەکانەوە تۆمارکراون، ھێرشەکە زیانی بە ناوەندەکە گەیاندووە.

پێشتریش سەعید ئەیرەوانی نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی ھێرشەکە تۆمەتبار کرد و ھەڕەشەی وەڵامدانەوەی لە کاتێکی گونجاودا کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مایکڵ مکۆڵ، بەرپرسی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە نامەیەکدا کە بۆ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی ناردووە نیگەرانی خۆی لە کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق خستووەتەڕوو و دەڵێت، کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ئاسایشی عێراق و گەشەپێدانی ئابووری لە وڵاتەکەدا، بۆیە پێویستە بەرپرسانی عێراق بەجۆرێک کێشەکانیان چارەسەر بکەن کە پاڵپشتی وڵاتەکە بکات و سوودی بۆ گەلانی عێراق ھەبێت.

مایکڵ مکۆڵ، نیگەرانی خۆی لە بڕیارەکەی ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی عێراق گەیاندووەتە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کە بڕیاریدا بە رەوانەنەکردنی ٤٠٠ ملیارەکە بۆ ھەرێم، مکۆڵ دەڵێت، کێشە دەستوورییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا ئاسۆی ئاشتەوایی لەنێوان ھەردوولا کەمدەکەنەوە و دەبێتە ھۆی نەمانی متمانە لەنێوان عێراقییەکاندا.

بەرپرسی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ھەروەھا دەڵێت، پێویستە بەرپرسانی عێراق و ھەرێمی کوردستان پابەندبن بە کارکردنی ھاوبەش لەنێوانیاندا و ھەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بدەن کە ساڵانێکە لە نێوانیاندا ھەیە بە تایبەت ئەو کێشانەی پەیوەندییان بە سەرچاوە سروشتییەکانەوە ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەی نێوان بانکی ناوەندی و وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکادا ھەردوولا بەدوای دۆزینەوەی ئاسۆیەکیان کردووە بۆ ھەماھەنگی زیاتری نێوانیان بەتایبەت لەسەر جێگیرکردنی بەھای دراو لە عێراقدا.

وەفدی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ ئاسایشی ئابووری عێراق دەربڕیوە، ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا.

بانکی ناوەندی عێراق ھەروەھا دەڵێت،  وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا نەرمی نواندووە  بۆ بەدیھێنانی ئامانجە ھاوبەشەکانی نێوان بەغداد و واشنتن، راشیگەیاندووە، کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی جەعفەر پەناھی دەرھێنەری دیاری ئێران لە زیندان مانگرتنی لە خواردن راگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران بڕیاریاندا بەھۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە بە کەفالەت ئازادی بکەن.

ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە بڵاویکردەوە، دوای دوو رۆژ لە مانگرتنی پەناھی دەسەڵاتدارانی ئێران بڕیاری ئازادکردنی پەناھییان داوە.

جەعفەر پەناھی ٦٢ ساڵ، دەرھێنەری دیاری ئێران لە ١١ی تەموزی ساڵی رابردوو  دەستگیرکراوە، دوێنێش بۆ ئازادکردنی مانگرتنی لە خواردن راگەیاند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێکدا ھۆشداریدایە ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی لە تورکیا و رایگەیاند، دوای رووداوی سوتانی قورئانی پیرۆز لە سوید، مەترسی ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆریستی بۆ سەر کونسوڵخانەکانی وڵاتانی رۆژئاوا زیادیکردووە و بڕیاریانداوە بە داخستنی کونسوڵخانەکەیان لە ئیستەنبوڵ.

راشیگەیاند، ئاستی مەترسییەکە لە ناوەڕاستی ئیستەنبوڵ و دەوروبەری مەیدانی تەقسیم و ناوچەی بی ئۆغلۆ زۆر بەرزە. 

ھاوکات وڵاتی ھۆڵەندا داخستنی کونسوڵخانەکەی لە ئیستەنبوڵ بۆ ماوەیەکی کاتیی راگەیاند. 

میدیاکانی تورکیاش بڵاویانکردووەتەوە، کونسوڵخانەکانی بەریتانیا و فەڕەنساش دەرگاکانیان داخستووە.

"سولەیمان سوەیلۆ" وەزیری ناوخۆی تورکیاش رایگەیاند، داخستنی کونسوڵخانەکان جەنگێکی دەروونییە بەرامبەریان بەرپا کراوە و مەترسی ئەمنی بوونی نییە. 

پێشتریش ئەمریکا دوو جار ھۆشداری دایە زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەکان لە تورکیا.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە سەردانێکی کتوپڕی کارمەندانی ئاژانسەکە بۆ دامەزراوەی ئەتۆمیی (فۆردۆ) دەرکەوتووە کە ئێران گۆڕانکاری لە بەشێک لە سەنتەرفیوجەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم کردووە و ئەو گۆڕانکارییەش بێ ئاگادارکردنەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕیارەی ئێران پێچەوانەی بەڵێنەکانیەتی بۆ ھاوکاریکردنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزی ئەتۆم لە چاودێریکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی و کێشە لە پەیوەندییەکانیان دروستدەکات، (رافائێل گروسی) بەرێوەبەری گشتی ئاژانسەکەش نیگەرانی خۆی لەوبارەیەوە دەربڕیوە.

دامەزراوەی ئەتۆمیی (فۆردۆ) لەناو شاخەکانی نزیک (قوم) بنیاتنراوە و بە یەکێک لە سەرەکیترین بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دادەنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەڕەشەی ئەوەشیکرد ئێران لە ھەر کات و شوێنێکدا بەپێویستی بزانێت، وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی بۆ ئەو ھێرشانەی ئیسرائیل دەبێت.

شەوی ٢٨ی مانگی رابردوو، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەھێز لەناو شاری ئەسفەھان بیسترا و دواتر وەزارەتی بەرگری ئێران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە سێ درۆن ھێرشکراوەتە سەر ناوەندێکی سەر بە وەزارەتەکە، بەڵام ھێرشەکە سەرکەوتوو نەبووە و ھەر سێ درۆنەکەیان خستووەتە خوارەوە.

پێشتریش ماڵپەڕی نور نیوزی نزیک لە ئاسایشی نیشتمانی ئێران، حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانی بە ھاوکاریکردنی ئیسرائیلی لە ئەنجامدانی ئەو ھێرشە تۆمەتبارکردبوو، تۆمەتەکە لەلایەن ناوەندی ھاوکاری حزبەکانی رۆژھەڵات رەتکرایەوە، بەڵام تائێستا لێپرسراوانی ئیسرائیل ھیچ لێدوانێکیان لەوبارەیەوە نەداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوەکرد کە حکومەتی ئێستا بە دەم داواکاری ھاووڵاتیانەوە نایەت بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی قەیرانی ئابوری لەسەر ھاووڵاتیان. 

بەھۆی خۆپیشاندانەکەوە، نزیکەی ٢٣ ھەزار خوێندنگە داخران و گرفت لە ھاتووچۆی شەمەندەفەر دروستبوو. 

ئەو خۆپیشاندانە بە گەورەترین دادەنرێت لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی رابردووەوە و مامۆستایان و فەرمانبەران و شۆفێری شەمەندەفەر و مامۆستایانی زانکۆ و ئەندامانی ئەمنی فڕۆکەخانەکان تێدا بەشداربوون. 
بەپێی ھەڵسەنگاندنەکانیش، ئەو خۆپیشاندانە زیانی نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن جونیەی ئستەرلینی بە ئابوری بەریتانیا گەیاندووە. 

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزیش ئاماژەی بەوەکردووە، بەریتانییەکان روبەڕووی خراپترین رەوشی ژیان بوونەتەوە لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردووە و ئاستی ھەڵاوسان ١١%ی تێپەڕاندووە کە ماوەی چوار دەیەیە ئەو ئاستە تۆمارنەکراوە، تائێستاش حکومەتەکەی "ریشی سوناک" نەخشەڕێگەیەکی روونی نییە بۆ چارەسەری قەیرانەکە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە، نیکی ھەیڵی حاکمی پێشووتری ویلایەتی کارۆلینای باشور و باڵیۆزی ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، خۆی بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید دەکات و ١٥ی ئەم مانگەش بە رەسمی کاندیدبوونی لەلایەن کۆمارییەکانەوە رادەگەیەنرێت.

پێشتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کاندیدبوونی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤ راگەیاندووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەعفەر پەناھی لەبارەی مانگرتنی لە خواردن رایگەیاندوە، جگەلە ژیانی خۆی ھیچ بژاردەیەکی تری نەبووە بۆ ناڕەزایی دەربڕین لەبەرامبەر دۆخی ناو زیندانی ئێڤین و بەھیچ جۆرێک خواردن و خواردنەوەو چارەسەر وەرناگرێت تاکو ئازاد دەکرێت، دەشڵێت، بەردەوام دەبێت لەسەر ھەڵوێستەکەی تەنانەت ئەگەر جەستەی بێ گیانی ببرێتەدەرەوە.

جەعفەر پەناھی تەمەن ٦٢ ساڵ یەکێکە لە دەرھێنەرە دیارەکانی سینەمای ئێران و فیلمەکانی بەشداری چەندین فێستیڤاڵی جیھانییان کردووە،  لە ١١ی تەموزی ساڵی رابردوو  دەستگیرکراوە بۆ تەواوکردنی سزای زیندانی شەش ساڵ کەلە ساڵی ٢٠١٠ بەتۆمەتی پروپاگەندە دژی دەسەڵات بەسەریدا سەپێنراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک کۆماری ئێران راشیگەیاند، پێویستە گوێ لە داواکاری خۆپیشاندەران بگیرێت و لە ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی رۆشنبیری بڕیاریانداوە سەنتەری دیالۆگ  دروستبکەن و گوێ لە راو بۆچوونی ھەمووان بگرن.

وتیشی، حکومەت ھەمیشە ئامادەبووە گوێ لە داواکاری خۆپیشاندەران بگرێت، ھەربۆیە بەرپرسانی حکومەتی لە پارێزگاکان راسپاردووە کۆبوونەوە لەگەڵ گەنجان و خوێندکارانی زانکۆ و چینی دەستەبژێر بکەن و گوێ داواکارییەکانی گەل بگرن و بەدواداچوونی بۆ بکەن.

سەبارەت بە باڵاپۆشی، ئیبراھیم رەئیسی ئاماژەی بەوەکرد، پاڵاپۆشی ئیسلام سەپاندوویەتی و بەشێک لە یاسای ئێرانی، ژنان و کچانیان پابەندی یاساکەن، ئەوانەی نایانەوێت پاڵاپۆش بن چارەسەر لە ڕێی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەوە دەبێت نەک ئەمنی و سیاسی.

لە دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی کچە کوردی خەڵکی سەقز لە رۆژی ١٦ی ئەیلولی ساڵی رابردوو خۆپیشاندان سەرتاسەری ئێرانی گرتەوە و تائێستاش بەردەوامە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیبراھیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی خۆشحاڵە بە بەشداریکردنی ئێران لە گفتوگۆکانی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و دیمەشق کە بە نێوەندگیری روسیا دەستیانپێکردووە.

جەختیشیکردەوە، بەشداریکردنی ئێران، گفتوگۆکان ئاساندەکات، کە ئامانجی وڵاتەکەی لە گفتوگۆکان پاراستنی ئاسایشی سنورەکان و گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی سوریایە بۆ وڵاتەکەیان.

سەبارەت بە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و سوریا، ئیبراھیم کاڵن رایگەیاند، ھێشتا شوێن و وادەی کۆبوونەوەکە دیارینەکراوە و پێدەچێت لەم مانگەدا بێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...386387388389390...630