یۆنان بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران دیوار لەسەر سنوورەکانی دروست دەکات
ئایار
٣٠ی ئازاری ٢٠٢٣
کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان رایگەیاند، کار بۆ فراوانکردنی ئەو تەلبەندە دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو شەپۆلی کۆچە نایاساییەی رووبەڕوویان بووەتەوە و پڕۆژەکەش لە دوورگەی ئیڤرۆس بە درێژایی سنوورەکانیان لەگەڵ تورکیا تەواو بووە.
درێژی ئەو دیوارە جیاکەرەوەیە بە درێژایی سنوورەکانی یۆنان و تورکیا، دەگاتە ٢٠٠ کیلۆمەتر و لە ساڵی ٢٠٢٠وە یۆنان دەستی بەو پڕۆژەیە کردووە و تائێستا تەنھا ٣٧ کیلۆمەتری تەواو بووە.



