حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بۆ ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، عێراق چاوەڕێناکات ئۆپێک پلەس ئاستی بەرھەمھێنان کەمبکاتەوە لە کۆبونەوەکەی مانگی حوەزیراندا، عێراق پابەنددەبێت بە کەمکردنەوەی بەرھەم کە لە مانگی ئایارەوە دەستیپێکردووە تا کۆتایی ئەمساڵ.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئۆپێک پڵەس و ھاوڕێکانی بە سەرۆکایەتی روسیا لە کۆتایی ٢٠٢٢ لەسەر کەمکردنەوەی بەرھەم رێککەوتبوون، سعودیە و ئەندامانی دیکەش لە مانگی نیسانی رابردودا کتوپڕ رایانگەیاندبوو ئاستی بەرھەم بە رێژەی ١.٢ ملیۆن بەرمیلی رۆژانە کەم دەکەنەوە.