بەپێی ھەواڵی میدیاکان، بەیانی ئەمڕۆ دوو مووشەک لە کەرتی غەززەوە ئاڕاستەی باشوری ئیسرائیل کراوە و لەلایەن سیستمی بەرگری ئیسرائیلەوە بەرپەرچدراونەتەوە، ئیسرائیلیش بە بۆردومانکردنی غەززە وەڵامی ئەو ھێرشە مووشەکییەی داوەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیش رایگەیاندووە، ١٥ جار بۆردومانی کەرتی غەززە کراوە، بەڵام ھیچ قوربانییەکی لێنەکەوتووەتەوە.
چڕبوونەوەی بۆردومانەکان دوای ئەوەدێت کە نۆ کەس لە کەمپی جنینی تایبەت بە ئاوارە فەڵەستینییەکان و کەسێکی تر لە شارۆچکەی رام لە نزیکی قودس، بە تەقەی ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل کوژراون، ھەروەھا لە کەمپی جنین زیاتر لە ٢٠ ھاووڵاتیی فەڵەستینی بریندار بوون، کە برینی چوار کەسیان سەختە.
ھاوکات نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن داوای ھێورکردنەوەی رەوشەکە دەکات، بە تایبەت دوای کوژران و برینداربوونی خەڵک لە کەمپی جنین.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دوای بڕیارەکەی جۆ بایدن و ھەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا بە مەبەستی ناردنی ٣١ تانکی ئەبرامزی ئەمریکی و ١٤ تانکی لیۆپاردی ئەڵمانی بۆ ئۆکراین رایگەیاند، سیاسەتی ئیدارەی ئێستای ئەمریکا و ھەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا لە شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین، سیاسەتێکی ھەڵە و مەترسیدارە، بە تایبەتی لەکاتێکدا کە ھێزێکی گەورەی وەک روسیا بابەتی سەرەکییە و لە ھەموو لایەکەوە گەمارۆ دراوە.
وتیشی، جگە لەوەی لەناکاو روسیا کاردانەوەی زۆر توندی بەرامبەر ئەمریکا و ھەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا دەبێت، پێدانی ئەو ژمارە تانکەش بە ئۆکراین لەلایەن ئەمریکا و ئەوروپاوە، مەترسییەکی گەورەیە بۆ ھەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمی.
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەو گەنجە ناوی ئەحمەد ساڵحییە و تەمەنی ٣٥ ساڵە، چەند سەعاتێک دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن ھێزەکانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان گیانی لەدەستداوە، تەرمەکەشی بۆ نەخۆشخانەی تەوحید لە شاری سنە گوازراوەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداریش ئاماژەی بەوەداوە، ئەو گەنجە لە ماڵەکەی خۆیدا بە گومانی ھەبوونی ماددەی ھۆشبەر روبەڕوی لێدان بووەتەوە، ئەگەرچی ھیچ جۆرە ماددەیەکی ھۆشبەر لە ماڵەکەیدا نەدۆزراوەتەوە.
رێکخراوی ھەنگاو راشیگەیاندووە، ناوەندە ئەمنییەکان بنەماڵەی ئەو گەنجەیان ناچارکردووە کە ھۆکاری گیانلەدەستدانەکەی بۆ ئازاری دڵ بگەڕێننەوە، بەڵام براکەی کە شوێنەواری ئەشکەنجەی پێوە بینیوە ناڕەزایی دەربڕیوە و ئەویش دەستبەجێ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە رفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئازربایجان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ کەسێک خاڵی پشکنینی باڵیۆزخانەکەیانی لە تاران تێپەڕاندووە و بە چەکی کڵاشنکۆڤ ھێرشەکەی ئەنجامداوە، بەھۆیەوە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی باڵیۆزخانەکە کوژراوە و دوو پاسەوانیش برینداربوون. وەزارەتی دەرەوەی ئازربایجان راشیگەیاند، ھێرشبەرەکە دەستگیرکراوە لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە، بەڵام پاڵنەری ھێرشەکە و ھۆکارەکەی نەزانراوە، ھەروەھا کارمەندەکانیان لە باڵیۆزخانەکە کشاندەوە و بەرپرسیارێتیش دەخەنە ئەستۆی ئێران.
ھاوکات "ئیلھام عەلییف" سەرۆکی ئازربایجانیش ھێرشەکە بە تیرۆریستی وەسف دەکات و داوای لێکۆڵینەوەی شەفاف دەکات.
ئەو رووداوە کاردانەوەی لێکەوتەوە و مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئازربایجان ئەنجامدا و ئیدانەی ھێرشەکەی کرد.
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیاش رایگەیاند، مۆسکۆ بەو رووداوە تووشی شۆک بووە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی دیبلۆماتکارانی ئازەربایجان دەکات.
راشیانگەیاند، ئەم مانگە روبەڕوی خراپترین شەپۆلی سەرما بوونەتەوە بە درێژایی زیاتر ١٥ ساڵی رابردوو، بەشێوەیەک پلەکانی گەرما لەچەند ناوچەیەک گەیشتوونەتە ٣٤ پلە لە ژێر سفرەوە.
ئەو رەوشەش لەکاتێکدایە بەھۆی بڕیاری بزووتنەوەی تاڵیبانەوە، زۆرێک لە رێکخراوە مرۆییەکان کارەکانیان لە ئەفغانستان راگرتووە و ئەوەش ژیانی ھاووڵاتیانی سەختتر کردووە.
دوای راگرتنی ھاوکارییە داراییەکانی دەوڵەت بۆ پارتی دیموکراتی گەلان - ھەدەپە و بلۆککردنی ھەژمارە بانکییەکانیان لەلایەن دەسەڵاتدانی تورکیاوە، ئەو پارتە ھەڵمەتێکی بەخشینی ھاوکاری بە ناوی (گەنجینەکەمان گەلەکەمانە) دەستپێکردووە و سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپەش بە بڵاوکردنەوی ھەژمارێکی بانکی لە تویتەر پشتیوانی بۆ ھەڵمەتەکە راگەیاند.
سەڵاحەدین دەمیرتاش لە تویتەکەدا نووسیویەتی، باش دەبێت ئەگەر بتوانن وەڵامێک بدەنەوە بۆ ئەوانەی دەستیان بەسەر پشکی گەنجینەدا گرتووە، کە لە باجی دەنگدەرانی ھەدەپە پێکدێت و دەشڵێت، بەپێی ھێزی خۆت یەک لیرە یان ١٠٠ ھەزار لیرە بێت بیدە.
رۆژی پێنجشەممە دادگای دەستوری تورکیا، ١٥ رۆژ مۆڵەتیدا بە ھەدەپە، بۆ ئەوەی لەبارەی بڕیاری بلۆککردنی ئەژمارە بانکییەکانیان و راگرتنی ھاوکارییە داراییەکانی دەوڵەت بۆ پارتەکە، بەرگری لەخۆی بکات.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، لە شارۆچکەی سانجاکتەپە لە پارێزگای ئیستەنبوڵ، لە خانوویەکدا تەرمی چوار کەس دۆزرانەوە کە سێ لە تەرمەکان منداڵن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تائێستا ناسنامەی قوربانییەکان و چۆنێتی و ھۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو چوار کەسە نادیارە و تیمەکانی پۆلیس لە لێکۆڵینەوەدان لەسەر رووداوەکە و تائێستا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەیان ئاشکرا نەکراون.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا ٢٦ دۆسیەی ھەڵگرتنی پارێزبەندی دژ بە ١٨ پەرلەمانتار کە ١٧ کەسیان پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە"ن، گواستەوە بۆ لیژنەی ھاوبەش کە لە ئەندامانی لیژنەی دەستوور و دادپەروەری پێکھاتوون.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، ھەریەک لە سەزای تەمەلی و پەروین بوڵدان و ساڵیحە ئایدەنیز و تەیب تەمەل و گوڵستان کلیچ و بەردان ئۆزتورک و پەرلەمانتارێکی"جەھەپە"بە ناوی گورسەل تەکین، دۆسیەیان لە دژ کراوەتەوە.
پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە داوایکردووە پرسی تاوتوێکردنی داخستنی پارتەکەیان لەلایەن دادگای دەستوری تورکیاوە بۆ دوای ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا دوابخرێت، کە بڕیارە ئەمساڵ بەڕێوەبچن، بڕیاریشە ئەمڕۆ دادگای دەستوری تورکیا لەسەر ئەو پرسە دانیشتنێک ئەنجام بدات.
لە ٥ی ئەم مانگە دادگای دەستوری تورکیا بڕیاریدا ھاوکارییە داراییەکانی دەوڵەت بۆ ھەدەپە رابگرێت، بڕیاردان لەسەر داخستنی ھەدەپەش پێویستی بە دەنگی ١٠ ئەندامی ئەنجومەنی دادگایە لە کۆی ١٥ ئەندام، بۆ ئەوەی کارکردنیان قەدەغە بکرێت.
پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە، لە ساڵی ٢٠١٢ لە ئەنقەرە دامەزراوە و لەئێستادا سێیەمین گەورەترین پارتی تورکیایە و لە دوایین ھەڵبژاردندا ١١.٧٪ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە، تائێستاش پێنج کۆنگرەی بەستووە.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش، عەبدوڵاھیان ناڕەزایی وڵاتەکەی بەرامبەر ئەو ھەوڵوێستەی فەرەنسا دەربڕیوە و داوایکردووە، دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێران و خۆپیشاندانەکان بپارێزێن.
راشیگەیاندووە، بە مەبەستی روبەڕوبوونەوەی ھەڕەشەکانی ئێران لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جیھان و رێگری لە ھەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ بەدەستھێنانی چەکی ئەتۆم، پێویستە ئیسرائیل و یەکێتی ئەوروپا پەرە بە ھاوکارییەکانیان بدەن، پتەوکردنی یەکڕیزی و پەیوەندییەکانیان لەو بوارەدا گرنگی تایبەتی ھەیە.
چاوشئۆغلو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای خۆپیشاندانەکانی ئەم مانگەی ستۆکھۆڵم ھیچ مانایەک نەماوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ سوید و فینلەندا بە مەبەستی گفتوگۆکردن لە بارەی ھەنگاوەکانی ھەردوو وڵات بۆ بوون بە ئەندامی ناتۆ.
وتیشی، تا ئێستا بەرەسمی ھیچ پێشنیارێکیان بۆ نەکراوە لەبارەی قبوڵکردنی ئەندامێتی سوید و فینلەندا بە شێوەی جیا.
رۆژی دووشەممەی رابردوو لەکاردانەوەی رێگەپێدانی حکومەتی سوید بە خۆپیشاندانی لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان و سوتاندنی وێنەیەکی قورئانی پیرۆز لەلایەن توندڕەوێکەوە لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکھۆڵم، حکومەتی تورکیا دانوستانەکانی لەگەڵ سوید و فینلەندا بۆ کاتێکی نادیار راگرت کە بڕیاربوو لە سەرەتای مانگی داھاتوو گەڕێکی تری دانوستانەکان بەڕێوەبچێت.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی ئەو ئابڵوقەیەوە، پێداویستییە پزیشکییەکان بەرەو لەناوچوون دەچن، ھاوڵاتیان لە نەبوونی سوتەمەنیشدا پاشماوەی پلاستیکی و خۆڵ و خاشاک دەسووتێنن تاخۆیان لە سەرماوسۆڵە بپارێزن.
سوریا لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوەوە رێگەی نەداوە سوتەمەنی و خۆراک و پێداویستی پزیشکی بگاتە ناوچەکە و ئەوەش قەیرانێکی گەورەی مرۆیی دروست کردووە.
رۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاماژەی بەوە کردووە، کێشە و لایەنە خراپەکانی پیشەسازیی چەکی ئەمریکا لە جەنگی ئۆکراین بەتەواوی دەرکەوتووە بەشێوەیەک چەکی ئەمریکی لەو ئاستەدا نییە بتوانێت روبەڕوبوونەوەی پیشەسازیی چەکی چین ببێتەوە و لێپرسراوانی باڵای سەربازیی ئەمریکاش درکیان بەو راستییە کردووە.
بەپێی رۆژنامەکە، نەک ھەر پیشەسازیی چەک، بەڵکو کۆگاکانی چەک و پێداویستییە سەربازییەکانی ئەمریکاش ھێندە کەمن ئەگەر شەڕ لەگەڵ چین روبدات تەنھا بەرگەی یەک ھەفتە دەگرن و ھیچ جۆرە چەک و پێداویستییەکی سەربازییان تێدا نامێنێت، بەتایبەتیش دوای رەوانەکردنی بڕێکی زۆر چەک و پێداویستی سەربازیی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئۆکراین لەماوەی چەند مانگی رابردوودا.
سەرچاوەیەکی سیاسی بە میدیاکانی عێراقی وتووە، سەرەتای مانگی داھاتوو وەفدێکی باڵای سەربازی و ئابوری دیبلۆماسی روسیا بە ئەرکێکی تایبەت سەردانی عێراق دەکات، لەناو وەفدەکەشدا کەسایەتییەکی نزیک لە ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا ھەیە.
بە وتەی سەرچاوەکە، وەفدەکەی روسیا لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکە و بەرپرسانی باڵای ئابوری و سیاسی کۆدەبێتەوە و گفتوگۆی چەند دۆسییەک لە بواری وەبەرھێنان و وزەو چەک و ئاسانکاری بۆ کاری سەرمایەداران لە ھەردوو وڵات دەکرێت.