بەپێی راپرسییەك 50٪ی ئەمریكییەكان دژ بە شەڕی ئێرانن و 63٪یشیان متمانەیان بە سەركەوتنی ئەم رێككەوتنەكەی ئێستا نییە.
ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز و كۆمپانیای ئیپسۆسی فەرەنسی بۆ راپرسی و لێكۆڵینەوە، راپرسییەكیان تایبەت بە شەڕی ئێران ئەنجامداوە و بەپێی ئەنجامی راپرسییەكە، 50٪ی ئەمریكییەكان دژ بە شەڕی ئێرانن و پێیانوایە شایەنی ئەو بودجە خەیاڵی و تێچووە زۆرە و ئەو زیانە گیانیە نەبووە، لەكاتێكدا تەنها 24٪ی ئەمریكییەكان بەرگرییان لە شەڕەكە كردووە، هاوكات 26٪یان هیچ ڕایەكیان دەرنەبڕیوە.
هەربەپێی راپرسییەكە، 63٪ی هاووڵاتیانی ئەمریكی پێیانوایە ئەو رێككەوتنەی نێوان ئەمریكا و ئێران ناتوانێت ئاشتی و سەقامگیرییەكی درێژخایەن بەرهەم بهێنێت.
لەلایەكی ترەوە، 35٪ی بەشداربووانی توێژینەوەكە پێیان وایە پێگەی ئەمریكا بەرامبەر بە ئێران لاوازتر بووە بە بەراورد بە پێش شەڕەكە.