ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی ھەفتانەیدا و لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردسات نیوز لەبارەی ئەو راپۆرتانەی کە نزمبوونەوەی بەھای دیناری عێراقی بەرانبەر دۆلار دەبەستنەوە بە بەقاچاخبردنی ئەو دراوە بۆ ئێران رایگەیاند، پەیوەندی نێوان ئێران و عێراق بە پێی بەرژەوەندی و سوودی ھاوبەش و دوولایەنە بووە.
وتیشی ئێران بەردەوام یارمەتی حکومەتی عێراقی داوە بەتایبەت لە بواری دابینکردنی وزەو سەقامگیری سیاسی و گەشەی ئابووری عێراق، دەستوەردان لەو پەیوەندییانەش لە سیاسەتی ئەمریکادا شتیکی نوێ نییە و ئاساییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە، ئەوان بەردەوامن لە گەشەپێدان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق.
پێشتریش ئاژانسەکە لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادار بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسڵ ، پرسی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران و سەپاندنی سزا بەسەر ٣٧ کەسایەتی و قەوارەی ئێران تاوتوێ دەکرێت.
١٩ی ئەم مانگە پەرلەمانی ئەوروپا داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد، سوپای پاسداران بخاتە ناو لیستی تیرۆرەوە، ئەوەش ناڕەزایەتی لێپرسراوانی ئێرانی لێکەوتەوە و رایانگەیاند، لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە وەڵامی گونجاو و یەکلاکەرەوەیان دەبێت و لە پەیاننامەی رێگری لە بڵاوکردنەوەی چەکە ئەتۆمییەکان دەکشێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە (تاریق نامیق) چوار ئەندامی دیکەی باندەکە دەستگیر کراون و سەرجەمیان لە دادگا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە،.
ئەو چوار کەسە بەپێی ئاستی تاوانەکەیان، لە نێوان ١٦ مانگ بۆ نزیکەی پێنج ساڵ زیندانی سزا دراون.
ئاژانسی نیشتمانی تاوانەکان (NCA) لە بەریتانیا دەڵێت، (تاریق نامیق) سەرۆکایەتی باندێکی تاوانکاری کردووە کە بە قاچاخ و لە پشتی بارھەڵگرەکانەوە کۆچبەرە عێراقی و ئێرانییەکانیان بۆ بەریتانیا گوازتۆتەوە، (نامیق) لە کاتی گەڕانەوەی لە ئەستەنبوڵەوە بۆ بەریتانیا، لە فڕۆکەخانەی مانچێستەر دەستگیر کراوە.
پۆلیسی ناوچەی لانکشر لە باکوری بەریتانیا رایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەکاتی شۆفێریکردندا، دەرکەوتووە پشتێنی سەلامەتی نەبەستووە و ئەوەش پێشێلکردنی یاساکانی ھاتوچۆیە، بۆیە سزای دارایی دراوە بەبڕی (٦٢٠) دۆلار و پێویستە لەماوەی ٢٨ رۆژیشدا سزا داراییەکەی بدات.
لە بەرامبەریشدا نووسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، ریشی سوناک دانی بەھەڵەکەیدا ناوە و داوای لێبوردنیشی کردووە و پابەندیش دەبێت بەو ماوەیەی بۆی دیاریکراوە بۆئەوەی سزا داراییەکەی بداتە پۆلیسی ھاتووچۆ.
خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە دوای کۆبوونەوەی گروپی پەیوەندی بەرگری ئۆکراین کەلە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند، سەردانی ( بال جۆنسون) وەزیری بەرگری سویدی بۆ وڵاتەکەی ھەڵوەشاندۆتەوە کە بڕیاربوو ٢٧ی ئەم مانگە ئەنجامی بدات.
ئاکار رەخنەی لە سستی نواندی سوید گرت لەگرتنەبەری رێوشوێن دژی لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان و رێگەدان بە توندڕەوەکان بۆ سوتاندنی وێنەیەک لە قورئانی پیرۆز لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا ستۆکھۆڵم.
جەختیشی کردەوە، سەردانی وەزیری بەرگری سوید بۆ وڵاتەکەی ھیچ بایەخ و واتایەکی نەماوە لەبەر ئەوە ھەڵیانوەشاندۆتەوە.
لەلایەکی تریشەوە، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەردانی ھاوتا سویدییەکەی بۆ ئەنقەرە ھەڵوەشاندەوە کە بڕیاربوو ١٧ی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت.
ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، کریس ھیبکینزی تەمەن ٤٤ ساڵ پێویستە رۆژی یەکشەممە وەک رێکارێکی رۆتینی متمانەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی کار بەدەستبھێنێت.
جاسیندا ئەردیرن رۆژی پێنج شەممەی رابردوو لە میانەی کۆبوونەوەی نارەسمی ساڵانەی پارتی کاری دەسەڵاتدار بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی ئاشکراکردوو رایگەیاند، چیتر لەتوانایدا نیە سەرکردایەتی وڵات بکات .
ئەردیرن راشیگەیاند، دوای زیاتر لە پێنج ساڵ و نیو لە پۆستی سەرۆک وەزیران ٧ی مانگی داھاتوو دەستلەکارکێشانەوەکەی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو تا ٢٢ی مانگ سەرکردەیەکی نوێ ھەڵدەبژێردرێت .
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری چەند دیبلۆماتکارێکی ئەوروپییەوە گواستییەوە، بڕیارە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رۆژی دووشەممەی داھاتوو لەکۆبوونەوەیەکدا لە برۆکسل قۆناغی چوارەمی سزاکانی سەر ئێران پەسەند بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەڵام یەکێتی ئەوروپا تا ئێستا تاوتوێی ئەوە دەکات کە ئایا سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆرەوە یاخود نا، دوای ئەوەی ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپی داوایەکیان پێشکەشکرد لەو بارەیەوە.
دەسەڵاتدارانی ئێران پێشتر ھۆشداریاندایە یەکێتی ئەوروپا کە ھەنگاوی ھاوشێوە دەگرنە بەر ئەگەر بڕیارێکی لەو شێوەیە بدات، بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپاش ترسی ئەوەیان ھەیە ھەنگاوی لەو جۆرە ھەوڵەکانی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی پەکبخات.
بەپێی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، تا ئێستا لانی کەم ١٤ ھەزار کەس بەھۆی خۆپیشاندانەکانەوە لە ئێران دەستبەسەرکراون، چوار کەسیش لە سێدارەدراون، سزای لەسێدارەدانیش بۆ ١٨ کەسی دیکە دەرکراوە.
ئەنجومەنی سوریای دیموکرات مەسەدە گەیەنراوێکی سەبارەت بە تێپەڕبوونی ٥ ساڵ بەسەر ھێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەنقەرە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی پێشێلکاری مرۆیی لەو ناوچانەدا، چونکە بە سەدان پێشێلکاری لەلایەن ھێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆن بەرامبەر ھاووڵاتیانی ناوچەکە ئەنجام دراون.
ھاوکات داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کۆتایی بەبونی سەربازی تورکیا لە سوریا بھێنن، لەبەرئەوەی تورکیا لە ھەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکانی باکوری سوریایە.
چاوشئۆغلۆ لە واشنتۆن لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووە و رایگەیاند، ھیوادارن واشنتۆن رازی بێت بە فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف ١٦ بە ئەنقەرە، چونکە ئەوە تەنھا گرنگ نییە بۆ تورکیا بەڵکو بۆ ھاوپەیمانی ناتۆ و خودی ئەمریکاش گرنگە.
فڕۆشتنی فڕۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا و ئێف ٣٥ بە یۆنان، بابەتێکی ھەستیارە بۆ حکومەتی ئەمریکا. پێشتر "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو پشتیوانی لە پێدانی ئەو فڕۆکەیە بە تورکیا دەکات، بەڵام ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەروەھا سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی پیران کە سەر بە دیموکراتەکانە، دژایەتی دەکەن.
سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا لەبەردەم ئەندامانی پارتی کرێکاران رایگەیاند، توانای ئەوەی نییە چوار ساڵی تر بەردەوام بێت وەک سەرۆک وەزیران و رۆژی ٧ی شوبات دەستلەکارکێشانەوەکەی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. رەتیشیکردەوە ھیچ نھێنییەک لە پشت دەستلەکارکێشانەوەی ھەبێت.
"جاسیندا ئاردیرن" ساڵی ٢٠١٧ وە سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا دەستبەکاربوو، بەپێی راپرسییە نوێیەکانیش، ئاستی جەماوەری کەمبووەتەوە.
بڕیاریشە ھەڵبژاردنی گشتی داھاتوو لە نیوزلەندا لە ١٤ی تشرینی یەکەمی داھاتوو بەڕێوەبچێت.
ئیلھام ئەحمەد، لە کۆبونەوەی گشتی ساڵانەی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەرێوەبەرایەتی خۆسەر رایگەیاند، مۆسکۆ لە ھەوڵی ئەوەدایە کاری لیژنەی دەستوری خێراتر بکات و کۆتایی بھێنێت بە دۆسیەی ھەموارکردنی دەستوری سوریا و ھەنگاو بنێت بەرەو ھەڵبژاردنەکان، بە دوور لە بڕیارەکانی جنێڤ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا.
ئیلھام ئەحمەد وتیشی، ئاساییکردنەوەی ئەو پەیوەندییانەش، فشاری زیاتر دەخاتە سەر ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و مانەوەی ھێزەکانیان لە سوریا و ھەڵوەشاندنەوەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات و دامەزراوەکانی بەرێوبەرایەتی خۆسەر.
لیژنەی ھەڵمەتی بانگەشەی ترەمپ بڵاویکردەوە، رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە ترەمپ دەچێتە بەردەم لایەنگرانی لە ویلایەتی ساوس کارۆلینا، ئەوەش لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی ئەمریکا، کە ساڵی داھاتوو بەڕێوەدەچێت.
لیژنەی ھەڵمەتی بانگەشەی ترەمپ راشیگەیاند، سیناتۆر لیندسی گراھام کە یەکێکە لە لایەنگرانی سەرسەختی ترەمپ و ھنری مکماستەر حاکمی ئەو ویلایەتە لە ھەڵمەتی بانگەشەکە بەشدار دەبن.
ترەمپ لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو کاندیدبوونی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی ئەمریکا راگەیاند، بانگەشەکەشی لە ویلایەتی ساوس کارۆلیناوە دەستپێدەکات، بەوپێیەی یەکێکە لەو ویلایەتانەی رکابەری تێیدا زۆر بەھێزە.
"ئوروسلا ڤون دیرلاین" رایگەیاند، بەھۆی ئەو پێشێلکارییانەی لەبەرامبەر مافی مرۆڤ دەکرێت، پشتیوانی لەوە دەکات کە سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە.
وتیشی، وەڵامی حکومەتی ئێران بۆ خۆپیشاندانەکان و خۆپیشاندەران زۆر خراپە و چاوەڕێی خولێکی تری سزاکانن بۆ سەر ئەو وڵاتە، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە وەزیرانی یەکێتی ئەوروپا داوای سزای زیاتر بۆ سەر ئێران دەکەن.
لێدوانەکەی "ڤۆن دێرلاین" دوای ئەوە دێت کە لە چەندین شاری ئەوروپا و بە تایبەت لە شاری ستراسبورگ لە فەڕەنسا خۆپیشاندان کرا بۆ ئەوەی سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە.
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی وزەی جیھان، ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٥٢ سەنت بەرزبووە و گەیشتە ٨٦ دۆلار و ٤٤ سەنت، نرخی نەوتی تەکساسیش ٥٥ سەنت زیادیکرد و گەیشتە ٨٠ دۆلار و ٧٣ سەنت.
ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ کەمکردنەوەی کۆت و بەندەکانی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتی چین دەگەڕێتەوە، کە ھۆکارێک دەبێت بۆ زیادبوونی داواکاری لەسەر نەوت لەلایەن چین کە گەورەترین ھاوردەکاری نەوتە لە جیھاندا.
ھاوکات رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت "ئۆپیک" رایگەیاندووە، بەھۆی پێشبینییەکان بۆ بوژانەوەی ئابوری چین، داواکاری ئەو وڵاتە لەسەر نەوت لەمساڵدا زیاد دەکات، بە تێکڕای ٥١٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.