وەزارەتی فریاگوزارییە خێراکانی روسیا رایگەیاندووە، لەسەر داوای ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی وڵاتەکەیان، لە رێگەی دوو فڕۆکەوە بڕی زیاتر لە ٢٨ تۆن ھاوکاریی مرۆییان رەوانەی میسر کردووە بۆئەوەی رادەستی نوێنەرانی مانگی سوری میسری بکرێت و دواتر بگەیەنرێتە کەرتی غەززە و بەسەر خەڵکی زیانلێکەتوو و لێقەواماواندا دابەش بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرینەی ھاوکارییەکان لە پێداویستی پزیشکی پێکھاتوون، چونکە زۆربەی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە وێران بوون و ناتوانن خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بکەن.