جیهانجیهان

بانکی ناوەندی تورکیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئامانج لەبەرزکردنەوەی نرخی سود توندکردنی سیاسەتی نەختینەیە لە پێناو دابەزاندنی قەبارەی ھەڵئاوسان بەزووترین کات.

دوای بڕیارەکەش بەھای لیرە دابەزینێکی مێژوویی تۆمارکردوو بەرێژەی ٢.٥٪ لەبەرامبەر دۆلار پاشەکشەی کرد، بەھای دۆلارێکی ئەمریکی ٢٤ لیرەی تورکیی تێپەڕاند.

بڕیارە چاوەڕواننەکراوەکەی بانکی ناوەندی تورکیا بێ ھیوایی لای وەبەرھێنەران دروستکردووە، ئەوان بەھیوابوون حکومەتی نوێ کار بۆ دابەزاندنی رێژەی سود بکات نەک بەرزتری بکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بایدن" لە ئاھەنگێکی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ دیموکراتەکان ،"شی جین پینگ" سەرۆکی چینی بە دیکتاتۆر وەسف کرد. وتیشی، رووداوی خستنەخوارەوەی باڵۆنەکەی چین لە مانگی شوباتی رابردوودا، بۆ سیخوڕی بووە و ئەوەش چینی توڕەکردووە، کە دوو سندوقی پڕ لە کەلوپەلی تایبەت بە سیخوڕیی تێدا بووە.

"بایدن" لە مەترسی و ھەڕەشەکانی چینی کەمکردەوە و رایگەیاند، ئەو وڵاتە روبەڕوی ئاستەنگی ئابوری راستەقینە بووەتەوە. 

ئەو قسانەی "بایدن" یەک رۆژ دوای کۆتاییھاتنی سەردانەکەی "ئەنتۆنی بلینکن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پەکین دێت، لەپێناو کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و چین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رەسمی یۆنان "ئامنا" بڵاویکردەوە، پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان تەرمی کۆچبەرێکی دیکەیان لە دووری ٤٧ میلەوە دۆزیوەتەوە، بەوەش کۆی گشتی ئەو کۆچبەرانەی لە بەلەمەکەدا گیانیان لەدەستداوە، بۆ ٨٢ کەس بەرزبووەوە. تائێستاش ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی رزگارکراون، لە ١٠٤ کەس جێگیربووە. 

رۆژی چوارشەممەی رابردوو، بەلەمێکی ماسیگرتن بە ٧٥٠ کۆچبەری نایاساییەوە لە لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوت، بەڵام لە نزیک دوورگەی مورا لە یۆنان ژێرئاوکەوت. 

کۆچبەرەرزگاربووەکانیش پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان تۆمەتباردەکەن بەو کارەساتە و دەڵێن بەجێیانھێشتوون. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێگەی ئکسیۆس_ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەم ھەفتەیە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگ لەسەر دوو بڕیار دەدات، یەکەمیان بۆ گۆشەگیرکردنی بایدن، دووەمیش بۆ دانانی چاودێرییە لەسەر ئادەم شێف ئەندامی دیموکراتەکان.

ئەو پێگەیە ئەوەشی روونکردووەتەوە، لورین بویبرت ئەندامی کۆمارییەکان داواکاری پێشکەشکردووە بۆ دەنگدان لەسەر گۆشەگیرکردنی بایدن، تۆمەتباریکردووە بە خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات و کەمتەرخەمی لە کارەکانیدا، بە تایبەت لە مامەڵەکردنی لەگەڵ قەیرانی سنوری نێوان ئەمریکا و مەکسیک.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیمیتری پیسکۆف وتەبێژی کۆشکی کریملن، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتانی رۆژئاوا پابەندی رێککەوتنی دانەوێڵە نین، کە بە نێوەندگیری تورکیا و نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ھاوردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراین لە رێگەی دەریای رەشەوە لەنێوان روسیا و ئۆکراین ئەنجامدراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەھۆی پابەندنەبوونی وڵاتانی ڕۆژئاواوە، لەئێستادا روسیا کار لەسەر کشانەوەی لە ڕێککەوتنەکە دەکات، ئەوەش قوڵبوونەوەی قەیرانی خۆراکی لە جیھان لێدەکەوێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ناو پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند، لەگەڵ عێراق سنوورێکی دورودرێژمان ھەیە و پێویستە ھێزەکانی پاسەوانی سنوری ھەردوولا زیاتر چاوکراوەبن بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھەردوو وڵات، رێگە نەدەن لە خاکی ھیچ وڵاتێکیانەوە مەترسی لەسەر وڵاتەکەی تر دروست ببێت.

وتیشی، لە ئێستادا پەیوەندی و ھەماھەنگی تەواویان لەگەڵ حکومەتی عێراق ھەیە بە مەبەستی زیاتر پاراستنی سنورەکانی نێوانیان و ئاسایش، ئارامی یەکتر و ھەردوولاش مافێکی یاسایی خۆیانە رووبەڕووی ئەو مەترسییانە ببنەوە کە ھەڕەشە لە وڵاتەکانیان دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میخائێل بۆگدانۆڤ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا پشتیووانی لە خۆبەڕێوەبەری کورد دەکەن، ھەروەھا ئەمریکا پشتیووانی لە ژمارەیەک رێکخراوی کوردی دەکات، کە نیمچەدەوڵەتیان دروستکردووە و بەڕێوەی دەبەن، کە ئەوەش جێگەی قبووڵکردن نییە.

جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا وتیشی، وڵاتەکەی لەگەڵ ئەوەدایە بە دانوستان کێشەی کورد لە سوریا چارەسەر بکرێت، بەڵام ئەمریکا گرنگی نادات بە چارەسەرکردنی دۆزی کورد، ھەروەھا رێگەش نادات ھاوپەیمانە کوردەکانی، دانوستان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەبۆنەی رۆژی جیھانی پەنابەرانەوە، "حەمدی ئولوکایا" دامەزرێنەری رێکخراوی ناحکومی خێمەی پەنابەران رایگەیاند، ٤١ کۆمپانیای گەورە بەڵێنیانداوە بە دامەزراندنی ١٣ ھەزار و ٦٨٠ پەنابەر لە ماوەی سێ ساڵدا، کە پێنج ھەزاریان لە کۆمپانیای ئەمازۆن و ھەزار و ٥٠٠یان لە زنجیرە ھۆتێلەکانی ھیلتۆن و ماریوت و کۆمپانیا گەروەکانی دیکە، دادەمەزرێن. 

ئەو رێکخراوە رایگەیاندووە، ئەو بەڵێنە لەکاتێکدایە کە ئەوروپا روبەڕوی گەورەترین قەیرانی کۆچبەران بووەتەوە لەدوای جەنگی دووەمی جیھانییەوە و بۆ پڕکردنەوەی کەمی کرێکار و فەرمانبەرە، ھەروەھا ھاوکار دەبێت لە تێکەڵکردنی پەنابەران بە کۆمەڵگە و ئابوری وڵاتان، کە زۆرینەشیان ئۆکراینی دەبن. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی فاینەنشال تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، لەندەن سزای نوێی بەسەر عەبدولکەریم مەحموود سوپاسالار و عەلی مەحموود وەزیری بەرگریی سوریادا سەپاندووە.

راشیگەیاند، ھۆکاری سەپاندنی سزا بەسەر ئەو بەرپرسانەی حکومەتی سوریا، بۆ بەکارھێنانی توندوتیژیی سێکسی و ئەشکەنجەدانی مەدەنییەکان دەگەڕێتەوە، سزاکانیش خۆیان لە بلۆککردنی سامانەکانیان و قەدەغەی گەشتکردن دەبیننەوە.

لە ماوەی ١٢ ساڵی رابردوودا، دەیان بەرپرسی باڵای حکومەتی سوریا، لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە سزایان بەسەردا سەپێندراوە، پێشتریش ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە گرتووخانەکانی حکومەتی سوریا، ژنان و پیاوان روبەڕوی ئەشکەنجە و دەستدرێژیی سێکسی دەبنەوە، بەڵام حکومەتی سوریا رەتیکردەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی جێبەجێکردنی ھەرێمی جەزیرە لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لەسەر رێگای نێوان گوندی تل شەییر – بەیاندۆر ئۆتۆمبێلێکی ئیدارەی خۆسەری بۆردومانکرد، لە ئەنجامیشدا یوسرا دەروێش ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی قامشلۆ و لیمان شویش جێگری ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی قامشلۆ شەھیدکران.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە رووداوەکەدا فورات توما شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە شەھیدبووە و کابی شمعون، ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی قامشلۆش برینداربووە.

ئەنجومەنی جێبەجێکردنی ھەرێمی جەزیرە داوا لە ھاوپەیمانان دەکات سنورێک بۆ ھێرشەکانی تورکیا دابنێن، پارێزگاری لەو دەستکەوتانە بکەن کە لە شەڕی دژی داعشدا گەلانی باکوری سوریا بەدەستیانھێناون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو رایگەیاند، ئەندازیار پەرھام پاروەری خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی"موحارەبە"، سزای ١٠ ساڵ بەندکردن و دوورخستنەوەی لە زێدی خۆی بۆ شاری جاسک لە پارێزگای ھورموزگان و بە تۆمەتی "ھەوڵی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی"، سزای پێنج ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێنرا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لە ماوەی دەستبەسەربوونی ئەو چالاکوانە لە بەندیخانەی ئێڤین، کێشی نزیکەی ٢٠ کیلۆ دابەزیوە و لە ماوەی ٢٣٠ رۆژدا تەنیا جارێک لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرەکەیدا چاوپێکەوتنی ھەبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای سەردانەکەی بۆ پەکین سەردانی لەندەنی کرد و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشدا لەگەڵ ھاوتاکەی رایگەیاند، کاری ھەواڵگری و چالاکی سەربازی چین لە کوبا مایەی نیگەرانییانە و ئەوەشیان بە روونی بە چین وتوە، کە پارێزگاریی لە بەرژەوەندییەکانیان دەکەن و لە نزیکەوە چاودێری ئەو چالاکییە سەربازییانەی چین دەکەن.

نیگەرانییەکانی ئەمریکا لە کاتێکدایە، کە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، چین و کوبا دانوستان دەکەن بۆ بونیادنانی دامەزراوەیەکی ھاوبەشی مەشقی سەربازی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەکانی یۆنان بڵاویانکردووەتەوە، ئەمڕۆ نۆ کەس کە تۆمەتبارن بە رووداوی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران بە نزیکەی ٧٥٠ سەرنشینەوە، لە شاری کالاماتای یۆنان دادگایی دەکرێن. کە تۆمەتبارن بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و قاچاغچێتی و دروستکردنی رێکخراوێکی تاوانکاری و چەندین تۆمەتی دیکە. 

بە پێی رۆژنامەکانی یۆنان، لێپرسراوانی یۆنان داوای ھاوکارییان لە ئاژانسی "یورۆبول" کردووە، بۆ ھەڵوەشانەوەی ئەو رێکخراوە تاوانکارییە، چونکە بەرپرسن لە نقومبوونی ئەو بەلەمە و لە ماوەی دوو مانگیشدا ١٨ جار کۆچبەرانیان لە لیبیاوە رەوانەی ئیتاڵیا کردووە.

ھەر بەپێی میدیاکان، ئەو نۆ کەسەی تۆمەتبارن بەو رووداوە، میسرین و یەکێکیان رۆڵی گەورەی لەو رووداوە ھەبووە، یەکێکیشیان ھەڕەشەی لەو کۆچبەرانە کردووە، کە دژی بەردەوام بوونی کۆچەکە بوون بەرەو ئیتاڵیا. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر رایگەیاند، پێش بڕیارەکەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لەماوەی رابردوودا تایبەت بە پەسەندکردنی گەڕانەوەی سوریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی، بڕیاربوو یەکێتی ئەوروپا و کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجام بدەن، بەڵام بەھۆی ئەو بڕیارەوە لەبارەی سوریا، یەکێتی ئەوروپا بە رەسمی کۆبوونەوەکەی ھەڵوەشاندووەتەوە.

وتیشی، پێویستبوو یەکێتی ئەوروپا رێز لەبڕیارەکەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی بگرێت لەبارەی گەڕانەوەی سوریا، چونکە بابەتێکی ناوخۆییە و تایبەتە بە وڵاتانی عەرەبی، بەڵام ھەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ کۆمکاری عەرەبی کە چوار ساڵە ئەنجام نەدراوە، پێشھاتێکی خراپە و کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ٢١ وڵاتی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی زۆربەی میدیاکانی جیھان بڵاویانکردەوە کە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دوا رۆژی سەردانەکەیدا بۆ چین لەگەڵ شی جین بینگ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەو زانیاریانەی رەتکردووەتەوە و بەرنامەی کارەکانی دوا رۆژی سەردانەکەی بلینکنیشی لە چین بڵاوکردووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئەمڕۆ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە لە دوارۆژی سەردانەکەیدا بۆ چین لەگەڵ نێردە دیبلۆماسییەکان و سەرمایەدارانی ئەمریکا لەو وڵاتە و وانگ یی سەرۆکی نووسینگەی لیژنەی کاروباری دەرەوەی حزبی شیوعی چین کۆدەبێتەوە و دواتر کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە بارەی کۆی کۆبوونەوە و کارەکانی لە چین ئەنجام دەدات و دەگەڕێتەوە بۆ ئەمریکا.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەھرام سیادی، سەرۆکی زانکۆی "ئەلبورز" بۆ زانستی پزیشکی رایگەیاند، شەش کەسی دیکە بەھۆی خواردنەوەی کحولی دەستکردەوە ژەھراوی بوون و کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەوھۆیەوە ژەھراوی بوون بۆ ١٤٧ کەس بەرزبووەتەوە. 

ھاوکات دوای گیانلەدەستدانی دوو کەسی دیکە، کۆی گشتی گیانلەدەستدان بەھۆی خواردنەوەی کحولی دەستکردەوە، بۆ ١٢ کەس بەرزبووەتەوە چوار کەسیش ھەناسەدانی دەستکردیان بۆ دانراوە.

پێگەی "ئنتخاب"ی ھەواڵی ئێرانیش لە زاری جێگری وەزیری ناوخۆی ئێرانەوە بڵاویکردووەتەوە، ٩% بۆ ١٠%ی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە ١٥ بۆ ٦٥ ساڵدایە و نزیکەی ٥ ملیۆن کەس دەبن، کحولی دەستکرد دەخۆنەوە. 

ساڵانە لە ئێران دەیان کەس بەھۆی خواردنەوەی کحولی دەستکردەوە گیانلەدەستدەدەن، ئامارەکەش لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا و لە کاتی سەرھەڵدانی کۆرۆناوە، زۆر بەرزبۆتەوە. 
"حەمید ھداوند" فەرماندەی پۆلیسی ئەلبورز دەڵێت، ٦ کەس کە کار لە بواری دابەشکردنی کحول دەکەن لە پارێزگاکە، دەستگیرکراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...307308309310311...591