جیهانجیهان

پەرلەمانی بەریتانیا رۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری ئەنجامدا و تیایدا باسی لەو نەھامەتیانەکرد کە بەسەر ئێزدییەکان ھاتووە بەھۆی ھێرشەکانی داعشەوە، ھەروەھا گفتوگۆشی لەسەر ئەو ئاستەنگیانە کرد کە دوای نۆ ساڵ لەسەر رزگرکردنەوەی قەزاکە، روبەڕوی ئێزدییەکان بوونەتەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا بەشێک لە نوێنەرانی ئێزدیش ئامادەبوون و داوایان لە بەریتانیاو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ھاوکاری زیاتر پێشکەش بە ئێزدییەکان بکەن چونکە ئەوەی بەسەریان ھاتووە گەورەترە لەوەی پێشبینی دەکەن. 

تائێستا ١٣ پەرلەمان و حکومەتی وڵاتانی جیھان جینۆسایدی ئێزدییەکان بەرەسمی ناساندووە، کە دیارترینیان بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بوو لە سەرەتای ئەمساڵدا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ھەزاران سەربازی تری مارێنز رەوانەی رۆژھەڵاتی ناوەراست دەکرێت، ئەو بریارەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە ھەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو، فرۆکەی جەنگی ئێف ١٦ و ئێف ٣٥ رەوانەی رۆژھەڵاتی ناوەراست دەکەن.

 ژەنەرال مایکڵ کوریلا فەرماندەی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاندوە، ئەو ھێزە نوێییەی رەوانەی دەکەن توانایەکی بێوێنەیان ھەیە و بۆ زیاتر پاراستنی بازرگانی نێودەوڵەتی ئازاد و پشتیوانییکردنە لەو بنکەیەی سیستمی نێودەوڵەتی دەپارێزێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند کەشتیەکانیان لە دەریای رەشدا،  مووشەکی کروزی دژە کەشتییان تاقیکرردوەتەوە، و کەشتییەکی تیادا کراوەتە ئامانج و تاقیکردنەوەکە سەرکەوتوو بوە. 

وەزارەتی بەرگری رووسیا ئەوەشی راگەیاندوە، کە فرۆکە جەنگییەکانی ھەماھەنگی لەگەڵ کەشتییەکاندا دەکەن بۆ دابڕکردنی ئەو ناوچەیەی بۆ گواستنەوەی دانەوێلە لە رێگەی کەشتییە دەریارییەکانەوە بەکار دەھێنران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پوتن لە میانەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی رووسیا رایگەیاند، ئەوەی پەیوەستە بە بیلارووس، ئەو وڵاتە بەشێکە لە یەکێتی وڵاتەکەیانی و ھەر دوژمنێکی رووسیاش ھێرش بکاتە سەری بە ھەموو ھۆکارەکانی بەردەستیان وەڵامی دەدەنەوە.

لە بارەی دواین پێشھاتەکانی پەیوەست بە ئۆکراینیش رایگەیاند، سەرباری پشتیوانییە سەربازی و داراییەکانی وڵاتانی خۆرئاوا ئەو ھێرشە پێچەوانانەی کە ئۆکراین دەیکاتە سەر سوپای رووسیا ھیچ ئەنجامێکی نابێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سویلا برەیڤمان" وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکدا لە سیاسەتی پێدانی ڤیزا، ڤیزای فری لەسەر ھەڵگرانی پاسپۆرتی وڵاتانی دۆمینیکا و فانواتو و ھندۆراس و تیموری خۆرھەڵات و نامیبیا ھەڵگرت.

ئەو بڕیارە دەستبەجێ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ھاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە کە دەیانەوێت گەشتێکی ئاسایی بۆ بەریتانیا بکەن، پێویستە پێشتر داوای وەرگرتنی ڤیزا بکەن، ھەروەھا پێویستیان بە ڤیزای ترانزێت دەبێت بۆ گەیشتن بە فڕۆکەخانەکانی بەریتانیا. 

بە وتەی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، ئەو ھاووڵاتیانەی بەر لە ١٩ی مانگ  تکتی فڕۆکەیان بڕیوە، دەتوانن لە ماوەی چوار ھەفتەی داھاتوودا بەبێ ڤیزا گەشتەکانیان بکەن، بەوپێیەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە پێویستی بە چوار ھەفتەیە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا، ئیدانەی سوتاندنی قورئانی پیرۆزی لە سوید کرد و راشیگەیاند، چاوەڕێدەکەن سوید رێکاری توندبگرێتەبەر بۆ رێگری لە تاوانی ھاوشێوەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز بەرامبەر ئاینی ئیسلام.

ھاوکات ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، باڵیۆزی سویدیان لە تاران بانگھێشتکردووە و یاداشتی ناڕەزایەتیی توندیان ئاڕاستە کردووە و وتیشی، بەرپرسیارێتی ھەر لێکەوتەیەکی خراپ دەخەنە ئەستۆی سوید.

ھەرچەندە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی ئیدانەی دووبارە سوتاندنەوەی قورئانی پیرۆز نەکراوە، بەڵام عادل بن عەبدولڕەحمان سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی، ئیدانەی رووداوەکەی کرد و پشتیووانی لە بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ پچڕاندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ سوید کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، ئەمریکا ھیواخوازە لەو ریگەیەوە ھاوکاربێت لە کەمکردنەوەی فشارەکانی ئێران بۆ سەر بەغداد بە مەبەستی بەدەستھێنانی شایستە داراییەکانی لە ھەژمارە بلۆککراوەکانی عێراق.

بە وتەی سەرچاوەکە، بۆ یەکەمجار بانکە نا عێراقییەکان دەتوانن شایستە داراییەکانی ئێران خەرجبکەن، بەڵام پێویستیان بە مۆڵەتی ئەمریکایە بۆ خەرجکردنی پارەکان، کە تەنھا بۆ مەبەستی مرۆیی دەبێت.

وێستگەکانی کارەبای عێراق پشت بە غازی ھاوردەکراو لە ئێران دەبەستن، بەھۆی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، عێراق ناتوانێت راستەوخۆ شایستە داراییەکانی ئێران بدات، بەڵکو پێویستە ئێران پارەکانی بۆ کڕینی خواردن و پێداویستی تەندروستی بەکاربھێنێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەردوو سوپای ژاپۆن و کۆریای باشور بڵاویانکردەوە، کۆریای باکور دوو مووشەکی بالیستی بە ئاڕاستەی دەریای خۆرھەڵات تاقیکردووەتەوە، ئەوەش دوای چەند سەعاتێک لە گەیشتنی ژێردەریاییەکی ئەمریکی بۆ بەندەری کۆریای باشور، کە یەکەمینجارە لە ماوەی چوار دەیەدا دەینێرێت. 

وەزارەتی بەرگری ژاپۆنیش رایگەیاندووە، مووشەکەکان لە دەرەوەی ناوچەی ئابوری ژاپۆن کەوتوونەتەخوارەوە.

دەستەی ئەرکانی ھاوبەشی کۆریای باشوریش داوای لە کۆریای باکور کردووە دەست لەو تاقیکردنەوانە ھەڵبگرێت. 

سوپای ئەمریکاش رایگەیاندووە، ئاگاداری ئەو تاقیکردنەوانەیە و دانوستان لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی ھەواڵی کۆریای باکور رایگەیاند، سەربازێکی ئەمریکی لە سنورەکاندا لەگەڵ کۆریای باشور دەستگیرکراوە، کە لە گەڕانێکدا بووە لەگەڵ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێکەوتەکانی زیرەکی دەستکرد کە ھەموو بوارەکانی ژیانی گرتووەتەوە، جیھانی دووچاری دڵەڕاوکێ کردووە و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ یەکەمجار دانیشتنێکی تایبەتکرد بە گفتوگۆکردن لەبارەی لێکەوتەکانی زیرەکی دەستکرد.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، زیرەکی دەستکرد کاریگەری لەسەر ھەموو بوارەکانی ژیان دەبێت و تەکنیکێکە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە سنوردارکردنی ھەژاری و چارەسەری ژێرپەنجە، لەگەڵئەوەشدا لەوایە ببێتە ھەڕەشەیەکی نوێ لەسەر ئاسایش و ئارامی جیھانی.

گۆتێرێز داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش کرد تاکو ساڵی ٢٠٢٦ پەیماننامەیەکی یاسایی ئامادەبکەن بۆ قەدەغەکردنی بەکارھێنانی چەکی خودی کوشندە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد ئوزھاسکی، وەزیری ژینگە و ئاوەدانکردنەوەی تورکیا یەکەم رێوشوێنی بۆ ئەگەری روودانی بومەلەرزە لە ئیستەنبوڵ ئاشکراکرد و رایگەیاند، ٣٥٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون کە بەرگەی بومەلەرزە بگرن لە شارەکە دروستدەکرێن، وتیشی حکومەت پشتیوانی دارایی پێشکەش بە بڕی ٥٠٠ ھەزار لیرە و قەرزێکی بێسود بەبڕی ٥٠٠ ھەزار لیرە دەداتە ھاووڵاتیان بۆ نۆژەنکردنەوەی خانووەکانیان و وایانلێبکەن بەرگەی بومەلەرزە بگرن.

وتیشی، حکومەت پشتیوانیی دارایی بەبڕی ٢٥٠ ھەزار لیرە دەداتە کۆمپانیا بچوک و مامناوەندەکان تاکو باڵەخانەکانیان نۆژەنبکەنەوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە لە یادی ١١ ساڵەی شۆِرشی رۆژئاوای کوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو شۆڕشە گەلێک دەستکەوتی مەزنی بۆ کورد و گەلان و ناوچەکە ھێنا، لەسەرووی ھەموویەوە بوون بە خاوەنی ھێزێکی پاراستنی جەوھەری، کە ئێستا ناوی ھێزەکانی سوریای دیموکراتە.

وتیشی، تا لە سوریا چارەسەری سیاسی پێشنەکەوێت، گەلانی باکور و رۆژھەڵاتی سوریا بە تەواوی پێکھاتەکانییەوە نەگەنە مافەکانیان، دەست لە تێکۆشان ھەڵناگرن و دەستکەوتەکانی شۆڕش دەپارێزن، ھەروەھا سیستمی خۆبەڕێوەبەریی زیاتر پێشدەخەن و فراوانتری دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد دەھقان راوێژکاری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری یاسایی لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ و پارێزەری عێراقی رایگەیاند، ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی کە بەرپرسیاری کوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس و ئەبومەھدی موھەندیس جێگری سەرۆکی دەستی حەشدی شەعبین ھەموو دادگا و یاسا نێودەوڵەتییەکان بەکاردەھێنن لە پێناو چەواشەکردن و شاردنەوەی راستییەکانی تایبەت بەو کردەوە تیرۆریستییە.

وتیشی، بەرەسمی داوایان لە عێراق کردووە دادگای دادی ھەرێمی بە بەشداری وڵاتانی ئیسلامی دابمەزرێنێت و بەبێ ترس ھەموو راستییەکان لە بارەی کوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبومەھدی موھەندیس ئاشکرا بکەن، چونکە پێویستە عێراق ئەو راستییە بزانێت کە ئێران بەھیچ شێوەیەک دەستبەرداری ئەو دۆسێیە نابێت تا ھەموو راستییەکان ئاشکرا نەکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یێڤگینی پریگۆژین سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ ماوەیەک گرووپی ڤاگنەر لە بیلاڕوسیا دەمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، گرووپی ڤاگنەر نابێتە بەشێک لەو رووداوانەی ئێستا لە بەرەکانی جەنگی ئۆکراین روودەدەن.

سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر وتیشی، ئەگەر پێویست بکات سوپای بیلاڕوسیا دەکەنە دووەم باشترین سوپا لە جیھاندا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەرلەمانی بەریتانیا پڕۆژە یاسایەکی ریشی سوناک سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی پەسەندکرد، کە تایبەتە بە کۆچبەران و ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاساییە بۆ بەریتانیا، کە بەپێی یاساکە، ئەو کۆچبەرانەی بە قاچاخ پێ دەنێنە خاکی بەریتانیاوە مافی پەنابەرێتیان پێنادرێت.

ھەروەھا یاساکە نیگەرانی رێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤ و کۆچبەرانی لێکەوتووەوە و ئیدانەی دەکەن.

بەپێی ئامارەکان، ساڵی رابردوو زیاتر لە ٤٥ ھەزار کۆچبەری نایاسایی گەیشتوونەتە بەریتانیا، ئەمساڵیش تاکو ئێستا نزیکەی ١٣ ھەزار کۆچبەر چوونەتە ئەو وڵاتە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران رایگەیاند، بەپێی ئەو ئامارانەی لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان وەریگرتووە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ ٢٨٩ منداڵ لە کاتی ھەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە دەریای ناوەڕاست بەرەو ئەوروپا گیانیانلەدەستداوە، ئەوە ژمارەیەش دوو ھێندەی ئەو ژمارەیەیە کە لەنیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ تۆمارکراوە.

ئامارەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو ئامارە  تەنیا ئەو منداڵانە دەگرێتەوە کە تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە، ئەوانە ناگرێتەوە کە تا ئێستا بێسەروشوێنن.

ھەر بەپێی ئامارەکان، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ١١ ھەزار و ٦٠٠ منداڵ لە دەریای ناوەڕاست پەڕیونەتەوە، لە سێ مانگی یەکەمی ساڵیش، سێ ھەزار و ٣٠٠ منداڵ دەریای ناوەراستیان بڕیووە، ئەوەش ٧١٪ی ئەو منداڵانەیەکە لە رێگەی دەریای ناوەڕاستەوە دەگەنە ئەورووپا ئەو ژمارەیە سێ ھێندەی، ھەمان ماوەی ساڵی ڕابردووو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە راپۆڕتێکدا بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەی ئاڵوگۆڕەکانی ناو بازاری گازی سروشتی لە ئەوروپا بە باشی بەڕێوەدەچێت و بازاڕەکە بە گشتی بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینییووە، پێدەچێت کاتی پێویست لەبەردەستدا نەمابێت بۆ کۆگاکردنی گازی سروشتی.

ئەوەشت خستووەتەڕوو، ٪٩٥ی کۆگاکانی گازی سروشت پڕن، بەڵام پێناچێت ئەو رێژەیە بتوانێت خواست لەسەر گازەکە لە وەرزی زستاندا دابینبکات.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە دەشڵێت، لە وەرزی زستان کاتێک گازی ناو کۆگاکان بەکاردەھێندرێت و رێژەی گازی لە کۆگاکراو بۆ ٪٣٠ دادەبەزێت، جگەلەوەی مەترسی تەواوبوونی لەسەر دروست دەبێت، پرۆسەی دەرھێنانی گازەکەش لە کۆگاکە سەختتر دەبێت و ئەوەش رەنگە ببێتە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی نرخی گازی سروشتی لە بازاڕەکانی ئەوروپادا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...299300301302303...591