وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: لە حەوت بەرەی جیاوازەوە ھێرشدەکرێتە سەرمان
کوردسات نیوز
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
یوئاڤ غالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەئێستادا سوپای ئیسرائیل لە حەوت بەرەی جیاوازەوە ھێرش دەکرێتە سەری ئەوانیش، کەرتی غەززە، کەناری رۆژئاوا، لوبنان، سوریا، عێراق، یەمەن و ئێران.
ئەوەشی خستەڕوو، ھەر لایەنێک بەشداربێت لە ھێرشەکان بۆ سەر ئیسرائیل، ئامانجی سوپای ئیسرائیلە و ھیچ وڵات و لایەنێک بۆ ئەوان ھێڵی سوور نییە.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل راشیگەیاند، شەڕی کەرتی غەززە، جەنگێکی درێژخایەن و سەخت دەبێت، بەڵام ئامانجی شەڕەکە لە ھەموو پاسا و لێکەوتەکانی بەرزترە بۆ بەردەوامبوونی شەڕەکە.