نۆ رۆژە پلەکانی گەرما لە چین بۆ ١٠ پلەی ژێر سفری سیلیزی دابەزیوە
کوردسات نیوز
٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی بەفربارین رووی لە چین کردووە و لە پەکینی پایتەختدا پلەکانی گەرما بۆ ماوەی نۆ رۆژە دابەزیوە بۆ ١٠ پلەی ژێر سفری سیلیزی، کۆتاجار لە ساڵی ١٩٥١ ئەو پلەیە تۆمارکراوە.
دەزگای کەشناسی چین رایگەیاند، دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما و بەفربارینی زۆر، ئاستەنگی بۆ دابینکردنی وزە دروستکردووە و ئامێرەکانی گەرمکردنی ئاو لەکارکەوتوون.