جیهانجیهان

بۆڵتن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی سکای نیوز رایگەیاند، ئەوەی لە واقیعدا ھەیە پێمان دەڵێت کە چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ کۆتایھێنان بە ناکۆکی ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان مردووە، ئەگەرچی زۆر جەخت دەکرێتەوە لەسەر ئەو چارەسەرە. 

وتیشی، ئێران ھیچ ھەست بە ئازار ناکات لەسەر ئەوانەی روودەدات، رووداوەکانیش پێکەوە بەستراون و جیا نین. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و کۆچبەران بڵاویکردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێر ئاو کەوتوە  و سەرنشینانی بەلەمەکە لەنیوە شەوی رابردوەوە داوایان لە دەزگای فریاگوزارانی تورکیا کردوە بەھانایانەوە بچێت.

دەشڵێت لە دوای دەستپێکردنی ھەڵمەتی رزگارکردنیان تا ئێستا ٣٨ کۆچبەر ڕزگارکراون، کە ٢٨ یان لە بەلەمێکی لاستیکیدا بون و ١٠ کەسیشیان کە کەوتبونە ناو دەریاوە ڕزگارکراون،  لە کاتی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەکەشدا چوار تەرم دۆزراونەتەوە، بەڵام تا ئێستا ڕەگەزنامە و تەمەنی ئەو کۆچبەرانەی کە ڕزگارکراون ئەو کۆچبەرانەش کە خنکاون ئاشکرا نەکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناتانیاھۆ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەڵێت، حەماس لە بەرامبەر ئازادکردنی بارمتەکان داوای وەستانی جەنگ و کشانەوەی ھێزەکانیان لە غەززە دەکات، ھەروەھا دەیەوێت سەرجەم بکوژەکان ئازاد بکەن، ئەگەر بەو مەرجانە رازی بن ئەوا ناتوانین گرەنتی ئاسایشی ھاووڵاتیان بکەن، بۆیە بە تەواوی ئەو مەرجانەی حەماس بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان رەتدەکاتەوە.

بڕیاریشە ئەمڕۆ لە برۆکسل وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ھاوتا ئیسرائیلی و لێپرسراوانی دسەەڵاتی فەڵەستین و ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی دیکە کۆببنەوە، بۆ تاوتوێکردنی جەنگی غەززە، کە بە کۆبوونەوەیەکی گرنگ دادەنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا  ئاشکرایکرد، لە دوای ١٠ رۆژ لە گەڕانی بەردەوام ، نەیانتوانیوە دوان لە سەربازەکانیان لە ھێزی دەریاوانی سەر بە سوپای ئەمریکا بدۆزنەوە کە رۆژی ١١ ی ئەم مانگە لە دەریای عەرەب لەکاتی ھەڵکوتانە سەر کەشتییەک کە چەکی پێشکەوتوی ئێرانیی بۆ حوسییەکانی یەمەن دەگواستەوە بێسەروشوێن بون، ھەربۆیە حاڵەتەکەیان لە بێ سەرو شوێنەوە دەگۆردێت بۆ گیانلەدەستدان.

دەشڵێت، لە ئۆپراسیۆنێکی فراواندا کە بەھاوبەشی لە نێوان ھێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و ژاپۆن و ئیسپانیادا بەرێوەچووە، دەیان ھەزار کیلۆمەتریان بڕیوە بۆ دیاریکردنی شوێنی ئەو دوو سەربازە بەڵام لە ھەوڵەکانیان سەرکەوتوونەبوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی رەسمی کۆماری ئیسلامی ئێران "ئیرنا" بڵاویکردەوە، ئەو مانگە دەستکردە ناوی "سورەیا"یە و مەودایەکی بڕیوە کە پێشتر مانگە دەستکردەکانی دیکە نەگەیشتوونەتە ئەو ئاستە. 

بەڵام تا ئێستا ئەرکی ئەو مانگە دەستکردە ئاشکرا نەکراوە، ئەگەرچی عیسا زارع وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران رایگەیاند، بارێکی بە بڕی ٥٠ کیلۆگرام پێیە و دەیگوازێتەوە. 

ھەڵدانی ئەو مانگە دەستکردەش لە چوارچێوەی پڕۆگرامی گەردوونی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە، لەگەڵ پڕۆگرامی گەردوونی مەدەنی ئێرانی.

ھەڵدانی ئەو مانگە دەستکردەی ئێران لە کاتێکدایە کە رەوشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەھۆی جەنگی ئیسرائیل و حەماسەوە ئاڵۆزە، ھەروەھا وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکا ترسیان ھەیە لە پەرەدانی ئێران بە پڕۆگرامە مووشەکی و ئەتۆمییەکەی. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد رەزا ئاشتیانی، وەزیری بەرگری ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، بە ھیچ شێوەیەک رێگەنادەن وڵاتانی دراوسێ ببنە ھەڕەشە بۆ سەر ئێران و ھەر مەترسییەک لەسەر وڵاتەکەیان ھەبێت بەرەنگاری دەبنەوە.

راشیگەیاند، ئەگەر عێراق و پاکستان ھۆشدارییەکانی وڵاتەکەی بە ھەند وەرنەگرن، ئەوا ھێرشی دیکە بۆ سەر ئەو دوو وڵاتە ئەنجامدەدەنەوە.

لە چەند رۆژی رابردودا، ئێران لە دوو ھێرشی جیادا، ھەریەک لە عێراق و پاکستانی بۆردومانکرد و چەندین قوربانی لێکەوتەوە، روداوەکەش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کاردانەوەی لێکەوتەوە و لەلایەن زۆرینەوەی وڵاتانی زلھێزی جیھانەوە ئیدانە کرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حزبوڵای لوبنانی لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە ھێرشەکان رایگەیاندووە، لە کەرتی رۆژھەڵات لە باشوری لوبنان بۆردوومانی کۆبوونەوەیەکی سەربازانی ئیسرائیلیان لە دەوروبەری قەڵای "ھونین" کردووە. 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە کەرتی رۆژئاوای باشوری لوبنانیشەوە، بۆردوومانی سەربازانی ئیسرائیلیان کردووە ھەروەھا کۆبوونەوەیەکی دیکەی سەربازانی ئیسرائیلیان لە دەوروبەری ناوچەی "سەکنە زرعیت" لە باکوری ئیسرائیل بۆردومان کردووە و ئامانجەکەیان پێکاوە. 

لای خۆشیەوە، سوپای ئیسرائیل ١٥ پێگەی حزبوڵای لە باشوری لوبنان کردووەتە ئامانج، بەھۆشیەوە دوو ئەندامی حزبوڵا کوژران و زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەکان لێدراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا رایگەیاندووە، ٥١٤ ملیۆن دۆلار خەرج دەکەن بۆ نوێکردنەوەی سستمی موشەکی دەریایی کە ھێزی دەریاوانی بەریتانیا لە دەریای سور بەکاریدەھێنێت بۆ خستنەخوارەوەی درۆنەکان.

گرانت شابس وەزیری بەرگری بەریتانیاش وتویەتی، لەگەڵ ئاڵۆزبوونی رەوشی خۆرھەڵاتی ناوەراست، پێویستە گۆرانکاری بکەن تا باشتر پارێزگاری لە ئارامی و ئاسایشی بەریتانیا و ھاوپەیمانەکانیان بکەن .

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا حوسییەکانی یەمەن چەندین ھێرشیان دژی کەشتیە بازرگانییەکان لە دەریای سور ئەنجامدا، ئەوەش نیگەرانیی وڵاتـە زلھێزەکانی لێکەوتەوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆری ھەواڵی "ئێن بی سی" ئەمریکی ئاشکرایکرد، لە ھەفتەی رابردووەوە، بەھۆی لێکەوتەکانی ئەو شەپۆلی بەفر بارینەی رووی لە ئەمریکا کردووە، ٦١ کەس گیانیان لەدەستداوە  و زۆرینەی حاڵەتەکانیش بەھۆی روداوەکانی ھاتوچۆوە بوون کە لە ئەنجامی بەستنی رێگاکان دروستبووە . ملیۆنان کەسیش بەھۆی سەرما و سۆڵە و بەستنی رێگاو بانەکانەوە ، روبەروی مەترسی دەبنەوە، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە خوێندنگاکان داخراون و ھێڵەکانی کارەباش لە چەند ویلایەتێک پچراون ، جگە لەوەش شەپۆلی بەفربارینەکە کاریگەری لەسەر گەشتە ئاسمانییەکان دروستکردوە .

شارەزایانی کەشناسیش ھۆشداریانداوە لەوەی ئەو شەپۆلی بەفر و سەرمایەی ئەمریکای گرتۆتەوە تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە بەردەوامیی دەبێت .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیلینسکی لە وتارێکیدا ئاماژەی بەوەدا، بڕیارە ئەم مانگە یاخود مانگی داھاتوو، رێککەوتنی نوێ و بەھێز لەگەڵ وڵاتە ھاوپەیمانەکانیان ئەنجامبدەن، بۆ بەھێزکردنی سیستمی بەرگری وڵاتەکەی. 

بەڵام زیلینسکی ناوی ئەو وڵاتانەی نەھێنا کە بڕیارە رێککەوتنیان لەگەڵ بکات، لەکاتێکدا وڵاتانی رۆژئاوا لەسەرەتای سەرھەڵدانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراین چەندین کاروانی سەربازی ھاوکاری گەیاندووتە ئۆکراین. 

بەڵام لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەو جەنگە لە سێ ساڵ، گۆڕانکاری ئەوتۆ نەھاتۆتە ئاراوە و دژایەتییەکانیش بۆ ھاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین زیادیکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دەبێتە ھۆی وێرانکارییەکی بەرفراوان و کوشتنی خەڵکی بێتاوان بەشێوەیەک کە پێشتر وێنەی نەبووە و لەئێستاشدا ئاگربەستێکی مرۆیی لەنێوان ئەو دوو لایەنە بەشەڕ ھاتووە لە ھەموو کاتێک پێویستترە بۆ گەیاندنی ھاوکارییەکان و کارئاسانیکردن بە مەبەستی رزگارکردنی بارمتەکان.

وتیشی، بێبەشکردنی فەڵەستنین لە دروستکردنی دەوڵەت کە مافێکی رەوا و یاساییە، گرژی و ئاڵۆزییەکان بۆ ماوەیەکی زیاتر درێژ دەکاتەوە و دەبێتە ھەڕەشەیەکی مەترسیدار لەسەر ئاسایش و ئارامی فەڵەستین و ئیسرائیلیش، جەختیشیکردەوە، لێکەوتەکانی ئەو شەڕە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی کردووەتە بەرمیلێک بارووت و لە ھەر کات و ساتێکدا بێت زۆر بە خراپی دەتەقێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زۆربەی ھێڵە ئاسمانیەکانی ئەفریقا، ئاسیا، ئەمریکا و ئەوروپا لەدوای سەرھەڵدانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل لە حەوتی تشرینی یەکەمی رابردوو تا ئێستا سەدان گەشتیان بۆ تەلئەبیب راگرتووە.

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ٣٩ ھێڵی ئاسمانی کە زۆربەیان لە ئەوروپا و رۆژھەڵاتی ناوەڕاستن، گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل تا کاتێکی نادیار راگرتووە، کە بەوتەی رۆژنامەکە، زیانی سەدان ملیۆن دۆلاری بە ئابووری ئەو وڵاتە گەیاندووە.

راگرتنی گەشتەکان بەھۆی ھێرشی مووشەکی و ھێرشە لەناکاوەکانی حەماس و سوپای ئیسرائیلەوەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عیزەت رەشق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، فرۆشتنی ئەو وەھمەی کە بایدن ھەوڵی قسەکردن لەسەر دەوڵەتی فەڵەستینی دەدات، گەڵی فەلەستین فریو نادات.

ھەرچەندە ئەمریکا ھاوپەیمانی سەرەکی ئیسرائیلە، بەڵام پشتیوانی خۆی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی لەپاڵ دەوڵەتی جولەکە دوپاتکردووەتەوە، لەکاتێدا لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە دروستکردنی ئەو دەوڵەتە رەتدەکرێتەوە.

عیزەت رەشق دوپاتیکردەوە، بایدن ھاوبەشێکی تەواوەتی شەڕی جینۆسایدە، بۆیە فەڵەستینیەکان چاوەڕێی ھیچ شتێکی باشی لێ ناکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ھێرشەکەی ئیسرائیلدا ژمارەیەک ئەندامی ھێزەکانی سوریا و چوار راوێژکاری سەربازی پاسداران کوژراون.

بەپێی میدیاکانی ئێران، سادق ئومێدزادە جێگری فەرماندەی ھەواڵگری فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و جیگرەکەی لەناو کوژاراوەکاندان.

روانگەی سوری دەڵێت، ھێرشەکە بۆ سەر باڵەخانەیەکی چوار نھۆمی بووە لە گەڕەکی (مەززە) لە خۆرئاوای دیمەشق، بەھۆی ھێرشەکەوە باڵەخانەکە بەتەواوی داڕوخاوە و گەڕەکەکە بەوە ناسراوە کە شوێنی نیشتەجێ بوونی فەرماندەکانی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوری رایگەیاند، ھێرشەکە بۆ سەر باڵەخانەیەکی چوار نھۆمی بووە لە گەڕەکی (مەززە) لە خۆرئاوای دیمەشق  بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان پێنج کەس کوژراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی ھێرشەکەوە باڵەخانەکە بەتەواوی داڕوخاوە و گەڕەکەکە بەوە ناسراوە کە شوێنی نیشتەجێ بوونی فەرماندەکانی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانە.
ھاوکات، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەھۆی ھێرشەکەوە بەرپرسێکی پاسداران کوژراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا لە وتارێکدا لەبارەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و کاریگەری لەسەر کۆی رووداوەکانی جیھان کە لە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندوە، ترەمپ ئەو کەسە خراپە نییە کە بەشێکی ئەمریکییەکان و سەرکردەکانی جیھان باسی دەکەن، چونکە ئەگەر بە وردی لێکۆڵینەوە لە سیاسەتی چوار ساڵی ئەمریکا بکرێت لە سەردەمی ترەمپدا، راستییەکان دەرکەون کە ترەمپ چەند سەرکەوتوو بووە بەتایبەتیش لە بواری گەشەپێدانی کەرتی ئابووریدا.

وتیشی، ئەگەر ترەمپ ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا بەھیچ شێوەیەک دەستبەرداری ئەو وڵاتانە نابێت کە پێشتر وڵاتەکەی ھاوکاری کردوون بۆ بەرگری کردن لە وڵاتەکانیان بەتایبەتیش ئۆکراین، جەختیشیکردووەتەوە، گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەو رووداوەیە کە ھەموو جیھان پێویستی پێیەتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...287288289290291...642