ئیسرائیل ھێرشی کردە سەر دیمەشقی پایتەختی سوریا
کوردسات نیوز
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
روانگەی سوری رایگەیاند، ھێرشەکە بۆ سەر باڵەخانەیەکی چوار نھۆمی بووە لە گەڕەکی (مەززە) لە خۆرئاوای دیمەشق بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان پێنج کەس کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی ھێرشەکەوە باڵەخانەکە بەتەواوی داڕوخاوە و گەڕەکەکە بەوە ناسراوە کە شوێنی نیشتەجێ بوونی فەرماندەکانی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانە.
ھاوکات، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەھۆی ھێرشەکەوە بەرپرسێکی پاسداران کوژراوە.