جیهانجیهان

حەمید حسێنی ئەندامی ژووری بازرگانی ھاوبەشی ئێران - عێراق رایگەیاندووە، ھەناردەی بەرھەمی ئێرانی بۆ عێراق لە ھەشت مانگی ئەمساڵدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٣٥٪ زیادیکردووە، بەپێی ئامارێکیش لە ماوەی نێوان ٢١ی ئادار تا ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بە بەھای زیاتر لە شەش ملیار دۆلار کاڵا و پێداویستی لە ئێرانەوە ھەناردەی عێراق کراوە.

راشیگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵی ئێرانی کە دەکاتە ٢٠ی ئاداری ساڵی داھاتوو، بڕی ھەناردەی ئێران بۆ عێراق بگاتە، ١٢ ملیار دۆلار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، بڕیاری زیادکردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە بەس نییە و پێویستیان بە ھاوکاری زیاترە بەو پێیەی ئیسرائیل کارەساتی مرۆیی لە غەززە خوڵقاندووە.

دەشڵێت، ئەمریکا لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا ھەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی رێگری لە بڕیارێکی لەو شێوەیە بکرێت و ئەمریکاش بەپێچەوانەی خواستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتوەکان کاردەکات کە دەیانەوێت کار بۆ راگرتنی شەڕ بکەن.

ئێوارەی رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە رەزامەندی ١٣ ئەندامی لە کۆی ١٥ ئەندام پرۆژەیەکی بۆ زیادکردنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە پەسەند کرد و داوایکرد ھەنگاوی بەپەلە بنرێت بۆ گەرەنتیکردنی گەیشتنی ھاوکاریی مرۆیی بە شێوەیەکی سەلامەت و بەبێ گرفت بۆ کەرتی غەززە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا، شەوی رابردوو لە ھەرێمی کوردستان سێ سەربازیان لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان کوژراوە و چوار سەربازی تریش برینداربوون.

بەپێی راگەیەنراوەکەش بەیانی ئەمڕۆ لە چوار سەربازە بریندارەکە سێ سەربازی تریان گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی کوژراوەکان گەیشتوەتە شەش سەرباز، سەربازە بریندارەکەش لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢ەوە تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی لە ھەرێمی کوردستان دەستپێکردووەو لەو ماوەیەشدا کوژرانی ١٢١ سەرباز و گیانلەدەستدانی  ٨٤١ گەریلای راگەیاندوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو سەربازی دیکەیان بەھۆی موشەکێکەوە کوژراون لەکاتی ئەنجامدانی پرۆسەیەکدا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ٧ی تشرینی دووەمەوە تا ئێستا ٤٧٢ سەربازی ئیسرائیل کوژراون و ھەزار و ٩٥٢ی تریش برینداربوون و تەنھا لە کەرتی غەززەش ١٤٠ سەربازیان کوژراون و ٧٨٤یان برینداربوون.

کۆڕبەندی خێزانە بێسەروشوێنەکانی ئیسرائیلیش رایگەیاند، گادی ھاگای تەمەن ٧٣ ساڵ، کە ھاوڵاتیەکی ئیسرائیلییە و خاوەنی رەگەزنامەی ئەمەریکییە و یەکێک بووە لە بارمتە ئیسرائیلییەکان لە غەززە، رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە گیانی لەدەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەدریان واتسن وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو لە پشت ھێرشەکانی سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سورەوەیە و زانیارییە ھەواڵگرییەکانیش وادەریدەخەن کە ئێران لەرووی سەربازیی و داراییەوە یارمەتی حوسییەکان دەدات و راھێنانیان پێدەکات بۆ ھێرشکردنەسەر کەشتییەکان.

دەشڵێت، ئەو کارەی حوسییەکان بە ھاوکاری درێژخایەنی دارایی ئێران ئەنجام دەدرێت و ھانیان دەدات سەقامگیری ناوچەکە تێکبدەن و بەبێ ئێرانیش حوسییەکان گرفتییان بۆ دروست دەبێت لە ھێرشکردنەسەر کەشتییەکان.

ئەدریان واتسن وتیشی، ئەمریکا ھاوپەیمانییەک دروست دەکات بۆ پاراستنی ئاسایشی دەریاکان لە ناوچەکەدا و بۆئەو مەبەستەش گفتوگۆکان بەردەوامن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، بەپێی ئەو بەڵگانەی کە شیکارییان بۆ کراوە، ئیسرائیل بۆمبی جۆری (ئێم کەی ٨٤)بۆ بۆردومانکردنی ناوچەیەکی ئارامی غەززە بەکارھێناوە کە ئەو بۆمبەی لە ئەمریکا وەرگرتووە و بەیەکێک لە گەورەترین و وێرانکەرترین بۆمب دادەنرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو بۆمبانە دژی ھاووڵاتیانی مەدەنی بەکارھاتوون لە شەش ھەفتەی یەکەمی شەڕی ئیسرائیل و غەززەدا و لە وێنەی مانگی دەستکرددا دەرکەوتووە بۆمبەکە چاڵی گەورەی بە پانتایی ١٢ مەتر دروستکردووە.

دەشڵێت، رووپێوی سەربازیی بۆ کەرتی غەززە ئەنجامدراوە و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لە ئەنجامی بۆردومانەکانیان ٢٠٨ چاڵی گەورەیان دروستکردووە و جگە لەوەش ئەمریکا پێنج ھەزار بۆمبی وێرانکەری لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا رادەستی ئیسرائیل کردووە.

لێپرسراوێکی ئیسرائیلیش رایگەیاندوە، کاری لە پێشینەی وڵاتەکەی لەناوبردنی حەماسە و ئەو بابەتەش زۆر شت لەخۆی دەگرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەحمود بەسەل وتەبێژی بەرگری شارستانی لە غەززە ئاشکرایکردووە، رۆژی ھەینی خوێناویترین رۆژ بووە بۆ کەرتی غەززە، بەجۆرێک ١٦ سەرۆک خێزانی مەغریبی کوژران.

وتیشی، یەکێک لە سەرۆک خێزانەکان کە کوژراون، عیسام مەغریبی کارمەندی دێرینی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە لەگەڵ ھاوسەرەکەی و پێنج منداڵی.

شەڕی حەماس و ئیسرائیل پێینایە ٧٨مین رۆژەوە، بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ ھەزار فەڵەستینی کوژراون و ٥٣ ھەزاری تریش بریندار بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی مەرسومێکی سەرۆکایەتی تورکیا کە لە رۆژنامەی رەسمی بڵاوبووەتەوە، ھاوڵاتیانی ھەریەک لە وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، عومان، بەحرێن، ئەمریکا و کەنەدا، لە ڤیزا دەبەخشرێن کە بەمەبەستی گەشیاری روو لە تورکیا دەکەن.

تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦ ڤیزای لەسەر ھاووڵاتییانی قەتەر ھەڵگرتووە، ساڵی ٢٠١٧ش ڤیزای لەسەر ھاوڵاتیانی کوەیت ھەڵگرت، بەڵام ھێشتا بۆ عێراق بڕیاری نەداوە.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا، لە ماوەی حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە ٦٠٠ ھەزار ھاوڵاتی عێراقی روویان لە تورکیا کردووە، بەوەش عێراق دەچێتە پلەی یەکەم لەناو وڵاتانی عەرەبی بۆ سەردانیکردنی ئەو وڵاتە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا وێستگە نەوتیەکان و کارەبایان لە تربە سپی بۆردومان کردووە.

باسی لەوەشکرد، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ٣٤ بۆردومانی ئەو ناوچانەیان کردووە و لانی کەم ٢٣ پێگەیان کردووەتەوە ئامانج.

راشیگەیاند، زیانە گیانی و ماددییەکانی بۆردومانەکانی تورکیا نەزانراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا رۆژی پێنجشەممە بە سەردانێک گەیشتە ئوردن و لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم، پادشای ئەو وڵاتەدا کۆبووەوە، لەکۆبوونەوەکەدا پادشای ئوردن داوایکرد جیھان فشارەکانی لەسەر ئیسرائیل زیاتر بکات بۆ راگرتنی دەستبەجێی شەڕی غەززە.

لای خۆیەوە سەرۆکی فەڕەنسا باسی لەوەکرد، وڵاتەکەی جەخت لەسەر بەدیھێنانی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە دەکاتەوە ئەویش بە دروستکردنی دوو دەوڵەت بۆ فەڵەستینی و ئیسرائیلییەکان، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ زیادکردنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە دەربڕی.

ئاماژەی بەوەشکرد، فەڕەنسا و وڵاتانی ئەوروپا خواستی ئەوەیان ھەیە بەھاوکاری ئوردن، منداڵانی برینداری شەڕی غەززە وەربگرن و چارەسەری تەندروستیان پێشکەش بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا  کوژرانی دوو سەربازی تری وڵاتەکەی راگەیاند، بەوەش ژمارەی کوژراوانی سەربازەکانی ئیسرائیل گەیشتە ٤٧١ سەرباز، کە ١٣٩ سەربازیان لە ئۆپراسیۆنە زەمینییەکەی دوای ٢٧ تشرینی یەکەمەوە کوژراون و زیاتر لە ھەزار و ٩٢٩ سەربازیش بریندار بوون.

لە لایەنی فەڵەستینیشەوە، نووسینگەی حکوومی لە غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراون گەیشتووەتە زیاتر لە  ٢٠ ھەزار کەس، زیاتر لە ٥٢ ھەزار کەسی دیکەش برینداربوون کە زۆرینەیان ژن و منداڵن و زیاتر لە حەوت ھەزار کەسیش بێسەروشوێن و لە ژێر باڵەخانە رووخاوەکاندا ماونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مقاوەمەی ئیسلامی لە  عێراق کە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە خۆدەگرێت، بەرەبەیانی ڕۆژی ھەینی  ِرایگەیاند شاری ئیلاتی ئیسرائیلیان بە "چەکی گونجاو" کردووەتە ئامانج لە وەڵامی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر ھاوڵاتیانی مەدەنی لە غەززە، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر لەبارەی ھێرشەکەوە ئاشکرابکات.

 جەختیشیکردووەتەوە ئەوان لە ھێرشەکانیان ناوەستن و بەردەوام دەبن تا بۆردومانەکانی سەر غەززە دەوەستێنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری مرۆیی رایگەیاند، ئەنجامی پێوەرەکانی ئاسایشی خۆراک لە غەززە بێ وێنەن و لە ھیچ شوێنێکی جیھان پێشتر تۆمارنەکراوە، بە پێی پێوەرەکان رێژەی برسێتی لەو کەرتە گەیشتووەتە ١٠٠٪.

راشیگەیاند بە پێی  ئەنجامی ئەو راپۆرتانەی کە کراوە ئاسایشی خۆراک لە غەززە لە رەوشێکی مەترسیداردایە و پێویستە ھەموو جیھانی لێ ئاگادار بکرێتەوە لە پێویستی کارکردن بۆ رێگریکردن لە کارەساتێکی مرۆیی کوشندە.

ئەمەش لە کاتێکدایە چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، ئیسرائیل برسێتی ھاوڵاتیانی مەدەنی وەک چەکێک لە کەرتی غەززە بەکاردەھێنێت کەئەوەش وەک تاوانی جەنگی ھەژماردەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە رەشنوسی نوێی پڕۆژەبڕیارەکەدا کە ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەخرێتە دەنگدانەوە ئەو بڕگەیە لابراوە کە داوای دەستبەجێ راگرتنی شەڕ دەکات و پڕۆژەکە تەنھا داوای باشترکردنی دۆخی مرۆیی دەکات.

بەگوێرەی سەرچاوە دیبلۆماسییەکان ئەمریکا بەو رەشنوسە رەزامەندە و چاوەڕێ دەکرێت بۆیەکەمجار لەدوای حەوتی تشرینی یەکەمەوە، ئەنجومەنی ئاسایش بێدەنگی بشکێنێت و بڕیارێک دەربکات کە ھەر پێنج ئەندامە ھەمیشەییەکە لەبارەیەوە کۆدەنگبن.

٨ی ئەم مانگە ئەمریکا مافی ڤیتۆی دژی پڕۆژەبڕیارێک بەکارھێنا کە تیایدا داوای دەستبەجێ راگرتنی ھێرشەکانی ئیسرائیلی بۆسەر کەرتی غەززە کردبوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مارک میلەر، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی کەنەدا رایگەیاند، دانیشتوانی کەرتی غەززە بەتایبەتی ئەوانەی کەسە نزیکەکانیان لە کەنەدان، دەتوانن تا ٩ کانوونی دووەم داوای ڤیزەی کاتی بکەن بۆ ئەوەی بچنە وڵاتەکەیان.

وتیشی، لە ژێر ڕۆشنای ئەوەی کەسانێکی زۆر لە کەنەدا نیگەرانن لە سەلامەتی کەسوکاریان بەتایبەتیش دایک و باوک و خوشک و براکانیان لە غەززە، حکومەتی کەنەدی ئەو بڕیارەی داوە.

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی کەنەدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی مەرجەکان دەیانگرێتەوە بۆ ماوەی سێ ساڵ ڤیزایان پێدەدرێت، بەڵام سەلامەتی دەرچوونیان لە غەززە لەسەر حکومەتی کەنەدی نییەو دەبێت خۆیان لە خاڵی سنوری رەفەحی میسرەوە غەززە جێبھێڵن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێوارەی رۆژی ھەینی، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژەبڕیارێک لەبارەی غەززەوە کۆبووەوە و بە دەنگی بەڵێی ١٣ ئەندام، پڕۆژەکەی پەسەندکرد، کە تایبەت بە فراوانکردن و زیادکردنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە.

بەپێی پڕۆژەبڕیارەکە کە ئەمریکا و روسیا دەنگدان پێنەدا، ئەنجومەنی ئاسایش داوا دەکات ھەنگاوی بەپەلە بنرێت بۆ گەرەنتیکردنی گەیشتنی ھاوکاریی مرۆیی بە شێوەیەکی سەلامەت و بەبێ گرفت بۆ کەرتی غەززە.

ھەر بەپێی پڕۆژەبڕیارەکە ئەنجومەنی ئاسایش، داوا لە سکرتێری گشتیی رێکخراوەکە دەکات، رێکخەرێک بۆ کاروباری مرۆیی و ئاوەدانکردنەوە دابمەزرێت، لەپێناو پەلەکردن لە گەیاندنی ھاوکاریی مرۆیی بە مەدەنییەکانی کەرتی غەززە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...289290291292293...630