زیلینسکی: ئامادەکاری دەکەین بۆ رێککەوتنی بەھێز لەگەڵ چەند وڵاتێک
کوردسات نیوز
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
زیلینسکی لە وتارێکیدا ئاماژەی بەوەدا، بڕیارە ئەم مانگە یاخود مانگی داھاتوو، رێککەوتنی نوێ و بەھێز لەگەڵ وڵاتە ھاوپەیمانەکانیان ئەنجامبدەن، بۆ بەھێزکردنی سیستمی بەرگری وڵاتەکەی.
بەڵام زیلینسکی ناوی ئەو وڵاتانەی نەھێنا کە بڕیارە رێککەوتنیان لەگەڵ بکات، لەکاتێکدا وڵاتانی رۆژئاوا لەسەرەتای سەرھەڵدانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراین چەندین کاروانی سەربازی ھاوکاری گەیاندووتە ئۆکراین.
بەڵام لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەو جەنگە لە سێ ساڵ، گۆڕانکاری ئەوتۆ نەھاتۆتە ئاراوە و دژایەتییەکانیش بۆ ھاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین زیادیکردووە.