بەھۆی بەفربارینەوە لە ئەمریکا زیاتر لە ٦٠ کەس گیانیانلەدەستدا
شنیار
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
تۆری ھەواڵی "ئێن بی سی" ئەمریکی ئاشکرایکرد، لە ھەفتەی رابردووەوە، بەھۆی لێکەوتەکانی ئەو شەپۆلی بەفر بارینەی رووی لە ئەمریکا کردووە، ٦١ کەس گیانیان لەدەستداوە و زۆرینەی حاڵەتەکانیش بەھۆی روداوەکانی ھاتوچۆوە بوون کە لە ئەنجامی بەستنی رێگاکان دروستبووە . ملیۆنان کەسیش بەھۆی سەرما و سۆڵە و بەستنی رێگاو بانەکانەوە ، روبەروی مەترسی دەبنەوە، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە خوێندنگاکان داخراون و ھێڵەکانی کارەباش لە چەند ویلایەتێک پچراون ، جگە لەوەش شەپۆلی بەفربارینەکە کاریگەری لەسەر گەشتە ئاسمانییەکان دروستکردوە .
شارەزایانی کەشناسیش ھۆشداریانداوە لەوەی ئەو شەپۆلی بەفر و سەرمایەی ئەمریکای گرتۆتەوە تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە بەردەوامیی دەبێت .