جیهان

دەسەڵاتدارانی تورکیا بڵاویانکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی بەلەمێکی پلاستیکی کۆچبەران، لە کەناراوەکانی ویلایەتی چانەقەڵا، تیمەکانی فریاگوزاری بەھانایانەوە چوون و ١٨ کۆچبەریان رزگارکردووە کە ھەڵگری رەگەزنامەی سوریا و یەمەن و فەڵەستین و ئەفغانستان بوون.

 لە کەناراوەکانی ویلایەتی موغلاش تیمەکانی فریاگوزاری ٣٥ کۆچبەری نایاساییان رزگارکرد، کە لە نێو سێ بەلەمی پلاستیکیدابوون و لەلایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە ناچارکرابوون بگەڕێنەوە ئاوە ھەرێمییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھانا مالیار جێگری وەزیری بەرگری ئۆکراین رایگەیاند، لەیەک کاتدا و لە سەرجەم میحوەرەکانەوە ھێزەکانیان لە پێشڕەویدان و سەرکەوتنی تەکیتیکیان لە سەرجەم ئەو میحوەرانەدا بەدەستھێناوە کە ھێرشیان کردوونەتەسەر.

ڤۆلۆدیمێر زیلیسنکی سەرۆکی ئۆکراینیش لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا جەختی لە گرنگی ھێرشەکە کردەوە و رایگەیاند، ئازادکردنی ھەر بستەخاکێکی وڵاتەکەیان گرنگییەکی لە رادەبەدەری ھەیە.

لەبەرامبەریشدا ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا لەوتەیەکدا لە کۆڕبەندی ئابوری لە شاری سانپترسبۆرگ، لە بایەخی ھێرشی پێچەوانەی ئۆکراینی کەمکردەوە و رایگەیاند، ھیچ دەرفەتێک نیە بۆ سەرکەوتنی ھێرشەکە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی ھیندستان رایگەیاند، پلەکانی گەرما لە ناوچەی بالیا لە پارێزگای ئوتار پرادێش بۆ ٤٢.٢ پلە بەرزبووەتەوە، ئەوەش لە سەرووی پلەی گەرمای وەرزییەوەیە، بەوھۆیەشەوە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ٤٦ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ٣٤ کەسیان لە پارێزگای ئوتار پرادێش و ١٢ کەسی دیکەشیان لە ناوچەی بیھارە.

پزیشکانی ھیندستان دەڵێن، ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی ٦٠ ساڵەوەیە، رەنگە گەرما کاریگەریی خراپی کردبێتە سەر ئەو نەخۆشییانەی ھەیانبووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە مانگەکانی نیسان و ئایار و حوزەیران لە ھیندستان، بەگشتی مانگە گەرمەکانن، لەم ساڵانەی دوایشدا کاریگەریی گەرما بە بەراوورد بە ساڵانی رابردوو زۆر زیاتر بووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی میدیاکانی تورکیا، یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ناتۆدا لە برۆکسلی پایتەختی بەلژیکا لەگەڵ لۆید ئۆستن  وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆبوەتەوە و سەبارەت بە پرسەکانی بەرگری و ئەمنی دوو قۆڵی و دۆسیەی ناوچەیی گفتوگۆیان کردوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری بەرگری تورکیا لە کۆبوونەوەی ناتۆدا جارێکی تر ھەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر بە قبوڵکردنی بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ دووپات کردوەتەوە و رایگەیاندوە، ئەگەر سوید ھاوشێوەی فنلەندا پابەندبوونەکانی جێبەجێ بکات، ئەویش لە ناتۆ قبوڵ دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یوری ئوشاکوڤ یاریدەدەری سەرۆکی روسیا رایگەیاند، پوتن لەسەر بانگھێشتی رەسمی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا، بەمنزیکانە دەچێتە ئەنقەرە. 

وتیشی، بەرنامەی سەردانەکە دیاری کراوە، بەڵام ھێشتا وادەی سەردانەکە دەستنیشان نەکراوە. 

حەوتی ئەم مانگە، پوتن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ھاوتا تورکییەکەی ئەنجامدا و جەختی کردەوە لە ھەماھەنگی دوو لایەنە و بەردەوامیدان بە جێبەجێکردنی پڕۆژە ھاوبەشەکانیان، لە بوارەکانی وەزە و بازرگانی و گەشتیاری. ھەروەھا رەوشی ئۆکراین و چەند پرسێکی نێودەوڵەتی دیکەیان تاوتوێ کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی چوارشەممە بەلەمێکی راوکردنی ماسی لە لە کەناراوەنەکانی نیمچەدوورگەی مۆرا، لە یۆنان ژێرئاو کەوت، رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیی منداڵپارێزی یۆنانیش دەڵێت، نزیکەی ١٠٠ منداڵ لەناو ئەو بەلەمەکەدا ژێرئاو کەوتوون.

ھاوکات ئەلێکسیس سیپراس سەرۆکی ھاوپەیمانی چەپی رادیکاڵی یۆنان رایگەیاند، سیاسەتەکانی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە کۆچبەران ھۆکاری روودانی ئەو کارەساتەیە، ئەو سیاسەتە پێویستیی بە گۆڕانکاری ھەیە، چونکە پاراستنی ژیانی مرۆڤ گرنگترە لە پاراستنی سنوورەکان.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو بەلەمێکی ماسیگرتن کە ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی ھەڵگرتبوو، لە سنوورە ئاوییەکانی نیمچەدوورگەی مۆرا لە یۆنان ژێرئاو کەوت کە نزیکەی ٧٠٠ کەسی تێدابووە، بەوھۆیەشەوە ٧٩ کۆچبەر گیانیانلەدەستدا و ١٠٤ کەسیش رزگارکران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری ئەو لێپرسراوانەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو دانوستانە لەپێناو گەیشتنە بە لێکتێگەیشتنێک نەک رێککەوتن کەپێویستی بە گەڕانەوە بێت بۆ کۆنگرێس، چونکە زۆرێک لە ئەندامانی کۆنگرێس دژی ئاسانکارییان بۆ ئێران، بەھۆی ھاوکارییە سەربازییەکانی بۆ روسیا لە جەنگی ئۆکراین و رەوشی ناوخۆی وڵاتەکە. 

ھاوکات مات میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بوونی رێککەوتنی لەگەڵ ئێران رەتکردەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەکردووە، واشنتۆن دەیەوێت ئاڵۆزییەکان لەگەڵ تاران کەمبکاتەوە و سنورێک بۆ پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی و پشتیوانییەکانی بۆ گروپەکانی ناوچەکە و روسیا رابگرێت، وتیشی لە گرتنەبەری رێگە دیبلۆماسییەکان بەردەوام دەبن بۆ گەیشتن بەو ئامانجەیان. 

لێپرسراوێکی ئێرانیش بە رۆیتەرزی وتووە، دەکرێت ناوی رێککەوتنی کاتی یاخود لێکتێگەیشتنی ھاوبەش لەو دانوستانانە بنرێت، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە ھەردوو وڵات دەیانەوێت ئاڵۆزییەکان کەمبکەنەوە، قۆناغی سەرەتاش ئاڵوگۆڕی زیندانی و ئازادکردنی بەشێک لە پارەکانی ئێران لەخۆدەگرێت، لە دەرەوەی وڵات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەو وەفدە بە سەرۆکایەتی ماکی سال سەرۆکی سەنیگال و سیریل رامافوزا سەرۆکی باشوری ئەفریقا و سەرۆکانی زامبیا و دوورگەکانی مانگ و سەرۆکوەزیرانی میسرە و ئەمڕۆ دەگەنە کییڤ_ی پایتەخت و رۆژی شەممەش دەچنە  شاری بترسبۆگ_ی روسیا. 

بڕیاریشە ئەو وەفدە ئەفریقییە چاویان بە ڤۆلۆدمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین و ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا بکەوێت. 

رۆیتەرز ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو وەفدە دەستپێشخەرییەکی ئاشتییان پێیە، کە ئامانج لێی ھاندانی ھەردوو وڵاتە بۆ دانوستان کردن، ئاماژە بەوەش دەکەن کە جەنگی ئۆکراین و سزا سەپێندراوەکانی سەر روسیا، کاریگەری خراپی کردووەتەسەر ئابوری و بژێوی وڵاتانی ئەفریقا. 

ھاوکات دسەتپێشخەرییەکە چەندین رێکاری دیکە لەخۆدەگرێت، وەک کشانەوەی ھێزەکانی روسیا و کشانەوەی چەکی ئەتۆمی لە بیلاڕوس و ھەڵپەساردنی یاداشتی دەستگیرکردنی پوتن و کەمکردنەوەی سزاکانی سەر روسیا، داواش دەکرێت کەشێکی وەھا بڕەخسێندرێت، کە ئاگربەست رابگەیەندرێت و متمانە دروستبکرێت، تاوەکو ھەدوو وڵات ستراتیژییەتی ئاشتی دابڕێژن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ناتۆ و ئۆکرایندا، یەنس ستۆڵتنبێرگ ئاماژەی بەوەکرد، ئۆکراین لەم دواییانەدا ھێرشی پێچەوانەی لە دژی رووسیا دەستپێکردووە، دژە ھێرشی سوپای ئۆکراینا بۆسەر ھێزەکانی رووسیا بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە، پێویستە بەردەوام بن لە دابینکردنی کەلوپەلی سەربازی و چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکراین و پشتیوانیی سەربازی بۆ ئەو وڵاتە بەردەوام بێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دەیانەوێت سندوقێک پێکبھێنن بۆ دەستەبەرکردنی کەرەستەی سەربازی بۆ ئۆکراین.

ھاوکات مارک میڵی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، سەرنجیان لەسەر دابینکردنی پێداویستییەکانی ئۆکراین چڕکردووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رووداوەکە لەنێوان بارھەڵگرێک و پاسێکی بچووکدا بووە و بەھۆیەوە ١٥ کەس گیانیانلەدەستداوە، ١٠ کەسیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون، زۆرینەی سەرنشینانی ناو پاسەکەش کەسانی بەتەمەن بوون و تایبەت بووە بە گواستنەوەی ئەو کەسانە.

لێپرسراوانی ناوچەکە رایانگەیاند، ئەو رێگەیەی رووداوەکەی تێیدا روویداوە لە دوو لاوە گیراوە، ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و ھەلیکۆپتەریش لە شوێنی رووداوەکەن.

شایەتحاڵانیش دەڵێن، بارھەڵگرەکە وەرگەڕاوە و پاسەکەش سوتاوە، رووداوەکەش زۆر گەورە بووە، پێشتریش رووداوی لەو جۆرەیان نەبینیوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسێن حەمەساڵح نوینەری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە دوای بەڕێکەوتنی یەختێک لە تورکیاوە بەرەو ئیتالیا لە باشوری دورگەی کریتی کێشەی بۆ دروستدەبێت، پۆلیسی دەریاوانی یۆنانیش چوون بە ھانای کۆچبەرەکانەوە.

 وتیشی، لەئێستادا ھەموو کۆچبەرەکان کە ژمارەیان ٨٠ کەسە و پێکھاتوون لە ٥١ پیاو و ١٧ ژن و ١٢ منداڵ، ھەموویان بەسەلامەتی رزگار کراون، لە دورگەی کریتیەوە بە کەشتی بەرێکراون بۆ کەمپی مەلاکاسا نزیک ئەسینا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ھەندێک لە کۆچبەرەکان کوردی رۆژئاوان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەنگی سودان لە نێوان سوپای وڵاتەکە بە سەرۆکایەتی عەبدولفەتاح بورھان و ھێزی وەڵامدانەوەی خێرا بە سەرۆکایەتی محەمەد حەمدان دقلو لە ١٥ی نیسانەوە دەستیپێکردووە، دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ، ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی جیھان و کۆمەڵی نێودەوڵەتی، ھۆشداری دەدەن لە ئەنجامدانی تاوان دژی مرۆڤایەتی. 

بەپێی دوایین ئامارەکان، بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە، زیاتر لە ٢ ھەزار کەس کوژراون، بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیش، زیاتر لە دوو ملیۆن کەس ئاوارە بوون و زیاتر لە ٥٢٨ ھەزاریان روویان کردووەتە وڵاتانی دراوسێ. 

رێکخراوی یونسێف_یش بڵاویکردەوە، زیاتر لە ٣٣٠ منداڵ کوژراون و زیاتر لە ١٩٠٠_یش  برینداربوون، لە ماوەی دوو مانگیشدا زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵ لە سودان، ئاوارە بوون. 

بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان، ٢٥ ملیۆن کەس پێویستیان بە ھاوکاری و پارێزگاری ھەیە، تا کۆتاییەکانی مانگی ئایاریش، تەنھای ١٣٪ی ئەو پارەیە تەرخان کراوە، کە بۆ ھاوکاری مرۆیی پێویستە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، لە چوارچێوەی پابەندبوونی ئەمریکا بە پاراستنی کۆریای باشوور لە مەترسییەکانی کۆریای باکوور، ژێردەریایی (یو ئێس ئێس میشیگان) کە وزەی ئەتۆمی کاردەکات، گەیشتووەتە کەناراوەکانی شاری بوسان لە باشووری خۆرھەڵاتی کۆریای باشوور، ئەوەش لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا بۆیەکەم جارە ئەمریکا ژێردەریاییەکی لەو جۆرە رەوانەی کۆریای باشوور بکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، ژێردەریایی (یو ئێس ئێس میشیگان) کە بەوزەی ئەتۆمی کاردەکات کێشی ١٨ ھەزار تۆنە و درێژییەکەشی ٧٠ مەترە توانای ھەڵگرتنی ١٥٠ مووشەکی کروزی ھەیە لە جۆری تۆماھۆک کە تا دووری دوو ھەزار و ٥٠٠ کلیۆمەتر ئامانجەکانیان دەپێکن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران رایگەیاند، ھیچ رێککەوتنێک لەنێوان ئەمریکا و ئێران ئەنجامنەدراوە و ئەو دەنگۆیانەشی لەوبارەیەوە بڵاودەکرێنەوە دوورن لە راستییەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ھەندێک راپۆڕت و لێدوان بڵاوکراونەتەوە، گوایە لەئایندەیەکی نزیکدا ئەمریکا و ئێران رێککەوتن لەسەر وزەی ئەتۆمی و ئاڵوگۆڕکردنی زیندانی دەکەن، بەڵام سەرجەمیان ناڕاست و بێ بنەمان.

ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەدوای ئەوەدێت، بەدر ئەبوسەعید وەزیری دەرەوی عومان پێشتر رایگەیاندبوو، ئەمریکا و ئێران رێککەوتنیان لەسەر وزەی ئەتۆمی و ئاڵوگۆڕکردنی زیندانی کردووە و راگەیاندنی رێککەوتنەکە چەند رێککارێکی ھونەری ماوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا لە وتارێکدا لە کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی کە لە پترسبۆرگ بەڕێوەچوو رایگەیاند، تەواوی چەک و پێداویستی سەربازیی ئۆکراین لە وڵاتانی دەرەوە بە گشتی و لەلایەن وڵاتانی خۆرئاواوە بەتایبەتی بۆی رەوانە کراوە کەئەوەش تاسەر بەردەوام نەبێت، لە بەرامبەریشدا روسیا بەبێ ھاوکاری ھیچ وڵاتێک زۆرترین یەدەگی چەک و پێداویستی سەربازیی ھەیە و کارگەکانی دروستکردنی چەکیش شەو و رۆژ کار دەکەن.

وتیشی، ئۆکراین لە دوای ساڵی ٢٠١٤ەوە بە فەرمانی وڵاتانی خۆرئاوا شەڕی لە دژی روسیا دەستپێکردووە، بەڵام لە پێناو ئەوەی شەڕەکە گەورە نەبێت، روسیا دانی بەخۆیدا گرت، تا دواجار ناچار بوو سوپاکەی لە پێناو پاراستنی خۆی بەکاربھێنێت و شکست بە پیلانەکانی ئۆکراین و وڵاتانی خۆرئاواش بھێنێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ھەواڵی میدیاکانی باکوری کوردستان، پۆلیسی تورکیا ھەڵیکوتاوەتەسەر ماڵی خدر چیچەک ھاوسەرۆکی پێشووی دێرسیمی پارتی دیموکراتیکی گەلان"ھەدەپە" دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستگیرکراوە، لەئێستاشدا گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی دێرسیم.

ھاوکات پارێزگاری شرناخ رایگەیاندووە، بە شێوەیەکی کاتی و بۆ ماوەی ١٥ رۆژ تا ٢٩ی حوزەیران قەدەغەی ھاتووچۆ لە ١١ ناوچەی پارێزگاکە راگەیەنراوە، ئەو ناوچانە وەک ناوچەی ئەمنی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...252253254255256...534