ئەمریکا و میسر و قەتەر جەخت لە پێویستی گەیشتن بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەکەنەوە
٩ی ئابی ٢٠٢٤
٩ی ئابی ٢٠٢٤
شانشینی یەکگرتوو دەستی کرد بە میوانداریکردنی کۆبوونەوەیەکی سەربازیی باڵا کە بۆ ماوەی دوو رۆژ (چوارشەممە و پێنجشەممە) بەردەوام دەبێت. بەریتانیا ٣٠ وڵات کۆدەکاتەوە.
لەم کۆبوونەوەیەدا بەرپرسانی سەربازیی نزیکەی ٣٠ وڵات بەشدارن بۆ داڕشتنی پلانێکی ورد بۆ پێکهێنانی هێزێکی دەریایی بە سەرکردایەتی بەریتانیا و فەرەنسا، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز.
ئەم کۆبوونەوەیە دوای لوتکەی پاریس دێت کە هەفتەی رابردوو لە نێوان کێر ستارمەر و ئیمانوێل ماکرۆن بەڕێوەچوو.
جۆن هیڵی، وەزیری بەرگری بەریتانیا، رایگەیاند کە ئامانجی سەرەکی بریتییە لە وەرگێڕانی کۆدەنگییە دیپلۆماسییەکان بۆ پلانێکی کرداریی هاوبەش کە ئازادی بازرگانی دەریایی بپارێزێت و هاوکار بێت بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی.
لەگەڵ ئەم ئامادەکارییە سەربازییانەدا، لەندەن و پاریس دوو مەرجی سەرەکییان بۆ کاراکردنی ئەم هێزە داناوە کەبریتیە لەوەی ئەم هێزە تەنها کارنامەیەکی بەرگریی دەبێت و بەشداری هیچ هێرشێک ناکات، هەروەها هێزەکان تەنها ئەو کاتە بڵاو دەکرێنەوە کە ئاشتییەکی هەمیشەیی بێتە کایەوە و بارودۆخی ناوچەکە جێگیر بێت.
نەبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران لەم گفتوگۆیانەدا نیشانەی پرسیاری زۆری لەسەر کاریگەریی ئەم هەنگاوە دروست کردووە، چونکە ئەم دوو وڵاتە لایەنی سەرەکین لە هاوکێشەی ململانێکان لە گەرووی هورمزدا، ئەمەش وا دەکات جووڵە ئەوروپییەکە وەک هەوڵێک بۆ دۆزینەوەی "ڕێگەی سێیەم" و دوورکەوتنەوە لە پێکدادانی ڕاستەوخۆ دەربکەوێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت؛ لەسەر داوای پاکستان، بڕیاریداوە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران رابگرێت و ماوەی ئاگربەست درێژ بکاتەوە.
ترەمپ رایگەیاند، لەبەر ئەوەی حکومەتی ئێران بە قووڵی دابەش بووە، کە ئەمەش کارێکی چاوەڕواننەکراو نەبوو، هەروەها پاکستان داوایان لێکراوە هێرشەکانمان بۆ سەر وڵاتی ئێران رابگرن.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم بڕیارە تا ئەو کاتەیە کە سەرکردە و نوێنەرانی ئێران دەگەنە پێشنیازێکی یەکگرتوو بۆ دانوستان.
ترەمپ جەختیشی کردەوە، سوپای ئەمریکا راسپێردراوە بەردەوام بێت لە گەمارۆدانی دەریایی و لە هەموو روەکانی ترەوە لە ئامادەباشی تەواودا بمێننەوە.
سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، ئاگربەستەکە درێژ دەکرێتەوە تا ئەو کاتەی پێشنیازەکەی ئێران پێشکەش دەکرێت و گفتوگۆکان بە لایەکدا دەخرێن، جا چ بە رێککەوتن بێت یان بە پێچەوانەکەیەوە.
ئەم بڕیارە کتوپڕەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە تەنها چەند سەعاتێک مابوو بۆ کۆتاییهاتنی ئاگربەست، بەمەش جارێکی تر هەلی دیپلۆماسی لە پاکستان دەخرێتە پێش بژاردەی جەنگی راستەوخۆ.
مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەكێتی پەیامێكی بۆ 128ـەمین ساڵیادی رۆژنامەگەری كوردی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ئەم بۆنەیە تەنها یادكردنەوەی رابردوو نییە، بەڵكو نوێكردنەوەی پەیمانێكە لەگەڵ راستی، ئازادی و بەرپرسیاریی نیشتمانی.
مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەیامەكەیدا دەڵێت، لە 128 ساڵی رابردوودا، رۆژنامەگەریی كوردی بە خەبات و قوربانیدان بنیادنراوە و قەڵەمە بوێرەكان هەمیشە دەنگی زوڵاڵی كۆمەڵگە بوون.
ئاماژەی بەوەشدا، میدیا دەبێت پارێزەری راستی بێت و لەنێوان چەواشەكاری و حەقیقەتدا، ویژدانی زیندووی كۆمەڵگە بێت، چونكە رۆژنامەگەریی تەنیا گواستنەوەی هەواڵ نییە، بەڵكو بەرگرییە لە مافەكان و بەشدارییكردنە لە بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی یەكسان و دادپەروەر.
مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەكێتی دەشڵێت، دژی هەموو جۆرێك لە توندوتیژین و هیوادارن هێزی میدیا ببێتە دەنگی ئاشتی و دیالۆگ، لە بانگەوازێكیشدا بە میدیاكاران دەڵێت، پێنووسەكانتان بە بڕشت بێت و دەنگتان هەمیشە لەگەڵ راستی، رەوایی، ئازادی و سەقامگیریدا بێت.
دەقی پەیامەکە...
لە ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی «کوردستان»دا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو رۆژنامەنووسان و میدیاکارانی کوردستان دەکەین. ئەم بۆنەیە تەنیا یادکردنەوەی رابردوو نییە، بەڵکو نوێکردنەوەی پەیمانێکە لەگەڵ راستی، ئازادی و بەرپرسیاریی نیشتمانییدا.
لە ماوەی (128) ساڵدا، رۆژنامەگەریی کوردی بە خەبات و قوربانیدان بنیات نراوە و قەڵەمە بوێرەکان هەمیشە دەنگی زوڵاڵی کۆمەڵگەکەمان بوون. ئەم مێژووە پابەندبوونمان زیاتر دەکات بە ئەرکە نیشتمانی و نەتەوایەتییەکان و بەرزکردنەوەی هۆشیاریی کۆمەڵگە.
لەم یادە پیرۆزەدا، پەیامی ئێمە روونە: میدیا دەبێت پارێزەری راستی بێت و لەنێوان چەواشەکاری و حەقیقەتدا، ویژدانی زیندووی کۆمەڵگە بێت. رۆژنامەگەریی تەنیا گواستنەوەی هەواڵ نییە، بەڵکو بەرگرییە لە مافەکان و بەشدارییکردنە لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی یەکسان و دادپەروەر.
لەم قۆناغە هەستیارەی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا، رۆڵی میدیا گرنگترە لە هەر کاتێک. پێویستە میدیاکان بە ئازادی و هیواوە کار بکەن بۆ پاراستنی سەقامگیری و بەهێزکردنی دیموکراسی.
ئێمە دژی هەموو جۆرێک لە توندوتیژین و هیوادارین هێزی میدیا ببێتە دەنگی ئاشتی و دیالۆگ، نەک ئامرازێک بۆ پڕوپاگەندەی جەنگ و ئاژاوە.
لە کۆتاییدا، بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو میدیاکاران ئەوەیە:
پێنووسەکانتان بە بڕشت بێت و دەنگتان هەمیشە لەگەڵ راستی و رەوایی، ئازادی و سەقامگیریدا بێت.