سوپای پاسداران: فەرمانەکانی خامنەیی بۆ سزادانی ئیسرائیل جێبەجێ دەکەین
١٠ی ئابی ٢٠٢٤
١٠ی ئابی ٢٠٢٤
محەمەد عەبدولرەحمان پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند: کەمێك بەر لە ئێستا کۆبونەوەیەکی گرنگ و فراوان لە نێوان سێ وەزیری کورد لە حکومەتی عیراق و بەرپرسێکی باڵا لە نێو ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، لەگەڵ وەفدی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کردوە و بڕیاردراوە لە چەند رۆژی داهاتوود، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە و نەوتەکە رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات.
بەپێی زانیارییەکان، وەفدی حکومەتی هەرێم پێکهاتبوون لە دکتۆ ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی حکومەت و کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان و پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و عەبدولحەکیم خەسرەو بەرپرسی هەماهەنگی و بەدواداچون لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم.
پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی:ئەمڕۆ مۆڵەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان لە پێناو دەستپێکردنەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کۆتاییهات، حکومەتی هەرێم بە کۆمپانیا نەوتییەکانی وتوە کە بڕی ئێستای نەوتی بەرهەمهێنراو رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات، بە گلدانەوەی 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێم، بەو مەرجەی حکومەتی عیراق گرفت بۆ داهاتی نانەوتی دروست نەکات و راستەوخۆ لە مووچەی مانگی حەوتەوە، تەمویلی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
محەمەد عەبدولرەحمان وتیشی: وەفدی هەرێم رەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان بە بەرپرسە کوردەکان گەیاندوە بۆ رادەستکردنی نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی عیراق، کە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیشی لەسەرە.
بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریداوە رێبوار هادی کە سەرۆکی لیژنەی یاساییە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت، سەبارەت بە دەرکردنی روونکردنەوەیەك لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە تایبەت بە داهاتە نانەوتییەکان.
رێوڕەسمی بینینی قۆناغی یەکەمی دۆزینەوە و کنەوپشکنینی پڕۆژەی شوێنەواری سەرای سلێمانی ئەنجامدرا و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق رایگەیاند، "رێگەنادەین شوێنی مێژوویی بڕوخێنرێت و بكرێتە مۆڵی بازرگانی".
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند: ئەستەمە باسی سلێمانی كرابێت و باسی سەرا نەكرابێت، دۆزینەوەی ئەو شوێنەوارانە لە سەرای سلێمانی پێداگریمانی بۆ پاراستنی زیاتر كرد، هەروەها دوای زیاتر لە هەشت مانگ كاركردن توانرا گەرماوی فاتمەخان لە سەرای سلێمانی بدۆزرێتەوە، لە وێنەیەكی مێژوویی ئینگلیزەكان گومەزی گەرماوی فاتمەخان لە سەرای سلێمانی بەڕوونی دیارە.
خانمی یەکەمی عیراق ئاماژەی بەوەشدا: دۆزینەوەی ئاسەوارەكان لە سەرای سلێمانی گرنگی مێژوویان هەیە، دڵخۆشم بە دۆزینەوەی گەرماوی فاتمەخان لە سەرای سلێمانی و هەموو هەوڵێك دەخەمەگەڕ بۆ رێگری لە رووخاندنی شوێنە مێژووییەكان.
خانمی یەکەمی عیراق دەشڵێت: رێگەنادەین شوێنی مێژوویی بڕوخێنرێت و بكرێتە مۆڵی بازرگانی، تاوانە گەڕەك و خانووە كۆنەكان بڕوخێنرێن بۆ پرۆژەی بازرگانی، هەندێك كەس گوێ نادەن بە مێژوو و ئاسەوار.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەشڵێت: دەبێت پلانی تۆكمە هەبێت بۆ رێگری لە رووخاندنی شوێنە مێژووییەكان، بۆ گەڕەكی شێخان پرۆژەیەكی تایبەتەمان داناوە و بەشێوەی كۆن بونیادبنرێتەوە، هەروەها پلانمان بۆ كنە و پشكنینی ناوچە شوێنەوارەكان بەردەوام دەبێت و دژی ئەوەم بەهای مێژوویی بینا و باڵەخانە كۆنەكانی سلێمانی تێكبدرێت.
چین جۆرە چەسپێکیان بەرهەمهێناوە لەماوەی سێ خولەک چارەسەری شکاوی ئێسک دەکات.
میدیاکانی چین بڵاویانکردوەتەوە، ئەو چەسپەی بەرهەمەهێندراوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو درزانەی ئێسک بەکاردێت کە بەهۆی زەبرەوە شکاون و زیانیان پێگەیشتووە.
ئاماژەیان بەوەشکرووە، ئەو بەرهەمە لەسەر 150 کەس تاقیکراوەتەوە و بە 180 چرکە توانیویەتی ئێسکەکە بەیەک بگەیەنێتەوە و سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە، بەڵام تائێستا بەشێوەیەکی رەسمی بەردەست نییە.
جێگەی ئاماژەیە، ئەو بەرهەمە ناوی لێنراوە "چەسپی ئێسک" هەروەها ئەو چەسپە دەتوانێت بەشێوەیەکی سروشتی لەگەڵ لەش و ئێسکی مرۆڤدا خۆی بگونجێنێت، هەروەها دوای بەیەکگەیشتنەوەی ئێسکەکە پێویست بە لابردنی چەسپەکە ناکات.