لە ھەفتەی یەکەمی ئەم مانگەدا لە عەفرین پێنج ھاووڵاتی ڕفێنراون
٩ی ئابی ٢٠٢٤
٩ی ئابی ٢٠٢٤
ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ئەمڕۆ هەینی داوای لە ئیسرائیل کرد پابەند بێت بە پرۆتۆکۆڵی ئەو رێککەوتنەی کە لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێراندا واژۆ کراوە، کە دەقەکەی لەسەر راگرتنی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکات، بە لوبنانیشەوە.
ژان نوێل بارۆ رایگەیاند: رێککەوتنەکە دەقەکەی لەسەر راگرتنی کارە دوژمنکارییەکان دەکات و پێویستە حکومەتی ئیسرائیل پابەندی بێت، بەتایبەتیش دەبێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەموو فشارێکی پێویست بخاتە سەر حکومەتی ئیسرائیل بۆ جێبەجێکردنی ئەمە.
ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دوای زنجیرەیەک هێرشی نوێی ئاسمانیی ئیسرائیل دێن، کە لە کاتی شەودا ناوچەی "نەبتیە"یان لە باشووری لوبنان کردبووە ئامانج.
سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا، کە ئاراستەی موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێرانی کردووە، وەک چیایەک پشت و پەنای کاربەدەستانی دەوڵەت دەبێت و بۆ هەر ئەگەرێکیش ئامادەن ئەگەر دوژمن پەیمانەکەی بشکێنێت.
دوای بڵاوبونەوەی پەیامی موجتەبا خامنەیی، رێباری باڵای ئێران سەبارەت بە یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ ئەمریکا کە رایگەیاند بوو، پشتگیری لە کاربەدەستانی حکومەتی وڵاتەکەی دەکات، سوپای پاسدارانیش راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە وپشتگیری لە پەیامەکەی موجتەبا خامنەیی دەکات.
سوپای پاسداران لە راگەیەندراوەکەیدا، هۆشداریشیداوە، ئەگەر ئەمریکا پەیمانەکەی بشکێنێت، بە تەواوەتی ئامادەن بۆ هەر وەڵامدانەوەیەکی توند لە زەوەی وئاسمان ودەریاشەوە.
سوپای پاسداران دەڵێت؛ بە سود وەرگرتن لە ئەزمونی چەندین شەڕی رابردوو، تەنها بە ئاماژەیەکی ئەو فەرماندە ئازا و حەکیمە، کە مەبەستیان موجتەبا خامنییە ئامادەن شکستێکی مێژویی زۆر گەورەتر بەسەر دوژمندا بسەپێنن.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە باشوری لوبنان شەڕ و پێکدادان ڕویداوە و بەهۆیەوە چوار سەربازیان کوژراون و 17 سەربازی تریشیان بریندارن.
ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێکدا، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند چوار سەربازیان لە بآشوری لوبنان کوژراون، کە یەکیان ئەفسەری باڵایە و 17 سەربازی تریشیان بریندارن.
ئەمەش لە کاتێكدایە میدیاکانی لوبنان رایانگەیاندوە، جارێکیتر ئیسرائیل بە چڕی دەستیکردوەتەوە بەهێرشکردنە سەر باشوری لوبنان و بەهۆی هێرشەکانیشەوە، جگە لە برینداربوونی 33 کەس لانیکەم 18 کەسیش کوژراون.
ئەم هێرشانەی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان و کوژرانی سەربازەکانی لە باشوری لوبنان لە کاتێکدایە ئەمریکا وئێران رێککەوتون لەسەر وەستاندنی گەجن لە تەواوی بەرکان بە لوبنانیشەوە.