روسیا بە مووشەک و درۆن ھێرشیکردە سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکراین
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
وەزیری کشتوکاڵی تورکیا رایگەیاند، ساڵی رابردوو وڵاتەکەی لە پلەی حەوتەمی جیهاندا بووە بۆ داهاتی بەرهەمی کشتوکاڵی و داهاتی ساڵی 2024 بر رێژەی 7٪ بەرزتربووە بەراورد بە ساڵانی پێش خۆی.
ئیراهیم یوماکلی وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا رایگەیاند، ساڵی رابردوو بەراورد بە ساڵانی پێشووتر داھاتی تورکیا لە بەرھەمی کشتوکاڵیدا، بەرێژەی 7٪ بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە.
باسی لەوەشکرد، تورکیا ساڵی رابردوو لە داھاتی بەرھەمی کشتوکاڵیدا لەسەر ئاستی جیھان پلەی حەوتەمی بەدەستھێناوە بەو پێیەی داھاتی بەرھەمی کشتوکاڵی تورکیا لە ساڵی رابردوودا، گەیشتووەتە ٧٤ ملیار دۆلار.
ئەوەشی خستووەتە روو، بە پشتبەستن بە داتاکانی بانکی نێودەوڵەتی، بۆ یەکەمجار تورکیا بەربەستی ٧٠ ملیار دۆلاری لە داھاتی بەرھەمی کشتوکاڵیدا تێپەڕاند.
تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی بەرهەمهێنە و بەرهەمەکانی هەم لە ناوخۆی وڵاتی خۆی بەکاردەهێنێتەوە هەم هەناردەی دەرەوەی وڵاتەکەی دەکات، کە پانتاییەکی گەورەی لە داهاتی ئەو وڵاتەدا داگیر کردووە.
وەزارەتی پەروەردە پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەی فیزیا و جوگرافیای پۆلی 12ی بڵاوکردەوە، کە ئەمڕۆ کۆتا تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی 12-خولی یەکەم بوو.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی پرسیار و وەڵامەکان
وەزارەتی پەروەردە رۆژانە لەدوای تاقیکردنەوەکانەوە پرسیار و وەڵامەکانی لە هەمان لینکەوە بڵاودەکردەوە.
لە یەکەم رۆژی مانگی رابردوودا، بە بەشداری زیاتر لە 115 هەزار خوێندکار تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی 12 لە هەرێم دەستی پێ کرد، رۆژی 13ی مانگی رابردووش بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە بۆماوەی یەک هەفتە تاقیکردنەوەکان دواخران، ئەمڕۆش کۆتا تاقیکردنەوەی خولی یەکەم بەڕێوەچوو.
قۆناغی 12ی ئامادەیی دوایین قۆناغی پەروەردەییە لە هەرێم، خوێندکاران لەدوای بڕینی ئەو قۆناغە دەچنە پەیمانگە و زانکۆکانی سەر بە خوێندنی باڵا، ئەوەشی دیاری دەکات لە چ بەشێکدا بخوێنن ئەو نمرەیەیە کە لە تاقیکردنەوەی نیشتمانیی بەدەستی دەهێنن.
وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل داوا لە حكومەتی وڵاتەكەی دەكات پێشنیازی ئاگربەست پەسەند نەكات و تەواوی كەرتی غەززە داگیر بكەن.
ئیتمار بن غەفیر وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل رایگەیاند، ئامانجی سەرەكی شەڕی غەززە لەناوبردنی بزوتنەوەی حەماسە، بۆیە راگرتنی شەڕەكە دەبێتەهۆی بوژاندنەوە و هەستانەوەی حەماس.
وتیشی، لە بەشێكی رەشنوسی ئاگربەستی غەززەدا هاتووە كە پێویستە سوپای ئیسرائیل لە بەشێكی غەززە بكشێتەوە و سەدان ئەندامی گروپە چەكدارەكان ئازاد بكات و یارمەتی مرۆیی بەشێوەیەكی بەرچاو بۆ غەززەییەكان بڕوات، بەم هەنگاوەش حەماس خۆی رێكدەخاتەوە و ئامانجی شەڕەكە نایەتە دی.
بن غەفیر داوای لە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كرد پێشنیازی ئاگربەست قبوڵ نەكات و تەواوی كەرتی غەززە داگیر بكات وتیشی، تاكە رێگەچارە رزگاركردنی بارمتەكان و راگرتنی هاوكارییەكان بۆ غەززە و راگواستنی دانیشتوانەكەیەتی.