logoLIVE
  • راپۆرت
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

ئێران: قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نانەوتیمان لەگەڵ عیراق ٧١ ھێندە زیادیکردووە

ئێران: قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نانەوتیمان لەگەڵ عیراق ٧١ ھێندە زیادیکردووە

١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤

نوێترین هەواڵەکاننوێترین هەواڵەکان

پەیامێک لە موجتەبا خامنەییەوە
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست٧ خولەک لەمەوبەر

پەیامێک لە موجتەبا خامنەییەوە

موجتەبا خامنەیی پەیامێكی لە بارەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریكا بڵاوكردەوە و دەڵێت؛ لێپرسراوانی ئێران هەوڵی زۆریان دا بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.

موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای ئێران رایگەیاند، ترەمپ لە پێگەیەكی لاوازییەوە سەرجەم ئامرازەكانی بەكارهێنا بۆ گەیشتن بەم یاداشتە.

وتیشی، بەهۆی بەڵێنەكەی پزیشكیان بۆ پاراستنی مافەكان، لەگەڵ رێككەوتنەكە رازی بووم.

 

نوێدەکرێتەوە......

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سێنتکۆم: گەمارۆی سەر بەندەر و کەناراوەکانی ئێران هەڵگیرا
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست٣٢ خولەک لەمەوبەر

سێنتکۆم: گەمارۆی سەر بەندەر و کەناراوەکانی ئێران هەڵگیرا

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا 'سێنتکۆم' رایگەیاند، بەپێی فەرمانی راستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ، هێزەکانیان کۆتاییان بە گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەکانی ئێران هێناوە و جموجۆڵی کەشتیوانی ئاسایی بووەتەوە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەمڕۆوە هێزەکانی ئەمریکا گەمارۆی سەرجەم ئەو کەشتییە بازرگانییانەیان هەڵگرتووە کە دێنە ناو بەندەر و ناوچە کەنارییەکانی ئێران یان لێی دەچنە دەرەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هێزەکانی ئەمریکا هیچ رێگرییەک ناکەن لەبەردەم تێپەڕبوونی ئەو کەشتیانەی رودەکەنە بەندەرەکانی ئێران یان لەوێوە دەردەچن لە هەردوو کەنداو و دەریای عوماندا.

سێنتکۆم راشیگەیاند، سەرجەم هەوڵ و ڕێکارە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی گەمارۆ دەریاییەکە بە تەواوی ڕاگیراون.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا کورتەیەک لە رەوشی داهاتووی هێزەکانی خستووەتەڕوو و رایگەیاندووە، کەشتییە جەنگییە گەورەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەمێننەوە، بەمەبەستی چاودێریکردن و دڵنیابوونەوە لەوەی کە سەرجەم خاڵ و بڕگەکانی رێککەوتنەکە بە تەواوی جێبەجێ دەکرێن و پێشێل ناکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزیری دارایی عیراق: یەکخستنی سیستمی گومرگی لەگەڵ هەرێم داهاتی نانەوتی زیاد دەکات
ئابووری٣ سەعات لەمەوبەر

وەزیری دارایی عیراق: یەکخستنی سیستمی گومرگی لەگەڵ هەرێم داهاتی نانەوتی زیاد دەکات

وەزیری دارایی عیراق رایدەگەیەنێت، یەکخستنی رێکارە گومرگییەکان لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ چاکسازی ئابوری و کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنورییەکان.

فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق لە rراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، یەکخستنی سیستمی گومرگی لەگەڵ هەرێم دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی داهاتە نانەوتییەکان، رێگریکردن لە قاچاخچێتی و بەهێزکردنی شەفافییەت لەسەر بنەمای پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.

ئەم راگەیەنراوەی وەزیری دارایی عیراق، هاوکاتە لەگەڵ کۆبوونەوەی هاوبەشی دەستەی گشتی گومرگی عیراق و دەستەی گومرگی هەرێمی کوردستان لە بەغداد، کە تێیدا میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی سیستمی جیهانی "ئەسیکۆدا" لە دەروازەکانی هەرێم تاووتوێ کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا تاووتوێکردنی لایەنە هونەری و کارگێڕییەکانی ئەم سیستمە دیجیتاڵییە کە ئێستا لە دەروازەکانی حکومەتی فیدراڵ جێبەجێ دەکرێت، هەروەها پێداچوونەوە بەو ئەنجامانەی کە لە رێگەی گۆڕانکاری دیجیتاڵی و ئاسانکاری رێکارەکان لە بەغداد بەدەستهاتوون.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا کۆنووسێکی هاوبەشیان ئیمزاکرد کە چەندین راسپاردە و رێکاری جێبەجێکردن لەخۆدەگرێت بۆ کارپێکردنی سیستمەکە لە هەرێم، بڕیاریشە رەوانەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابوری بکرێت بەمەبەستی پەسەندکردنی.

وەزارەتی دارایی عێراق دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پرۆژەی گشتگیری گۆڕانکاری دیجیتاڵی بۆ نوێکردنەوەی کەرتی گومرگ و پاڵپشتیکردنی ئابوری نیشتمانی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
Channel logoChannel logoChannel logoChannel logo
Social media iconSocial media iconSocial media iconSocial media icon
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٦. هەموو مافەکان پارێزراوە.