جیهان

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پێویستە حکومەتی فەڕەنسا پابەند بێت بە بنەماکانی رێزگرتن لە مرۆڤایەتی و ئازادی بیربۆچوون و مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و مامەڵەی رەگەزپەرستانەی بەرامبەر ھاووڵاتییەکانی رابگرێت.

وتیشی، لە نزیکەوە چاودێری پێشھاتەکانی فەڕەنسا دەکەن و بەھۆی ئەو رەوشە نائارامەی ھەیە، داوای لە ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد، سەردانی فەڕەنسا نەکەن و ئەوانەشی لەو وڵاتە دەژین، لە ھاتوچۆی ناپێویست دووربکەونەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی خامنەیی، لە وتارێکدا رایگەیاند، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ناوەوە و دەرەوەی دەسەڵاتی دادوەریی، ئەرکی دەسەڵاتی دادوەرییە و کەمینەیەکی دادوەران و کادرانی دەسەڵاتەکانی دادوەری، وێنەی دەسەڵاتی دادوەری دەشێوێنن.

وتیشی، چاکسازیی چاوەڕوانکراو لە سیستمی دادوەریی ئێراندا بە رێگەوەیە.

ئەو لێدوانەی عەلی خامنەیی لەکاتێکدایە، بەردەوام رێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤ رەخنە لەدەسەڵاتی دادوەریی ئێران دەگرن، بەتایبەت کە ئێران دوای چین دووەم وڵاتە بۆ زۆری ژمارەی لەسێدارەدان و لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی ٣٦٠ کەس لەسێدارەدراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راوێژکاری ئەڵمانیا لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، رەگەزپەرستی لە ئەڵمانیا راستییەکە، کە پێویستە پێکەوە بەسەریدا زاڵبین، وتیشی، نابێت رێگە بە رەگەزپەرستی دژە جوولەکە و رق و کینە لە دژی موسڵمانان بدرێت.

بەپێی ئامارێکی حکوومەتی ئەڵمانیا، لە نێوان مانگی کانوونی دووەم تاکو مانگی نیسانی ئەمساڵ، ١٢٤ تاوان دژی ئیسلام و موسڵمان لە ئەڵمانیا تۆمار کراوە، لەوانە تاوانی ھێرشکردنە سەر مزگەوتەکان و بریندارکردن و سووکایەتیکردن و زیانگەیاندن بە موڵکوماڵی موسڵمان.
 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستی مانگی رابردوو ریشی سووناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، سیمۆن کیس سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی ناردووە بۆ ئیتاڵیا و ئەو بەرپرسەش لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئیتاڵیا کۆبووەتەوە و کار بۆ ئیمزاکردنی رێککەوتنێک دەکەن.

ھاوکات بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی حکومیی کە قسەی بۆ تەلەگراف کردووە، حکومەتی بەریتانیا و بە تایبەت سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە دەیانەوێت بە رێککەوتن لەگەڵ ئیتاڵیا، رێگری لە گەیشتنی کۆچبەران لە دەریای سپیی ناوەڕاستەوە بە بەریتانیا بگرن و بیانگەڕێننەوە بۆ باکووری ئەفریقا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمساڵ زیاتر لە ملیۆنێک و ٨٠٠ ھەزار حاجی لە ١٦٠ وڵاتی جیھانەوە فەریزەی حەجیان لە کەشێکی گەرمدا ئەنجامدا کە یەکێکە لە پێنج پایەکەی ئاینی ئیسلام.

حاجیان رۆژی ھەینی سێیەم رۆژی بەردھاویشتنیان لە مینا تەواوکرد و بەھۆیەکانی گواستنەوە روویانکردە مەککە، بە ئەنجامدانی سوڕانەوەی ماڵئاوایی و دەستکردن بە ئامادەکاریی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکانیان.

لە حەجی ئەمساڵدا ٢٤٠ حاجی بەھۆکاری جیاجیا گیانیانلەدەستداو ھەزاران حاجیش بەھۆی پلەکانی گەرماوە باری تەندروستییان تێکچوو، بەڵام ھیچ رووداوێکی پاڵەپەستۆ و گیانلەدەستدانی بەکۆمەڵی حاجیان رووینەدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەلوان مۆمیکا تەمەن ٣٧ ساڵ و پەنابەری عێراقی لە وڵاتی سوید، بە رۆژنامەی ئێکسپرسن-ی سویدی وتووە،  لەماوەی ١٠ رۆژدا ئاڵای عێراق و وێنەیەکی قورئان لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکھۆڵم دەسوتێنێت.

راشیگەیاندوە، پێشوەختە زانیاری ھەبووە لە کاریگەرییەکانی ئەو کارەی کردوویەتی و ھەزاران ھەڕەشەی کوشتنی پێگەیشتووە.

سەلوان مۆمیکا، لەیەکەم رۆژی جەژنی قوربان لە بەردەم گەورەترین مزگەوت لە ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید و بە چاودێری پۆلیسی ئەو وڵاتە وێنەیەک لە قورئانی پیرۆزی سوتاند، ئەوەش نیگەرانی و ناڕەزایی وڵاتانی ئیسلامی بەدوای خۆیدا ھێناو ئیدانەیان کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی مەکسیک بڵاویکردەوە، بەھۆی ئەو شەپۆلی گەرمایەی لە ناوەراستی ئەم مانگەوە رووی لە ناوچەکانی باکوری رۆژئاواو باشوری رۆژھەڵاتی وڵات کردووە، پلەکانی گەرما بۆ ٤٩ پلەی سەدی بەرزبوونەتەوەو لە دەرئەنجامی بەھێزی تیشکی خۆر و وشکبوونەوە لە ویلایەتی نویڤۆ لیۆن ٦٤ ،  لە تاماو لیباس١٩ کەس ، لە ڤێراکروز ١٥ کەس ، لە تاباسکۆ ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.


راشیگەیاندوە، زۆرینەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لە نێوان ٤٥ بۆ ٦٤ ساڵدا بووە.  


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە ٢٣٨ ھەزار کەس لەسەرتاسەری وڵاتانی جیھان بەھۆی شەڕ و ناکۆکی و پێکدادانەکانەوە کوژران و لەسەر ئاستی ساڵانەش حاڵەکانی کوژران لە جیھان بە رێژەی ٩٦٪ زیادیان کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆی ئەو ژمارەیە کە وڵاتانی جیھاندا کوژراون، ١٠٤ ھەزاریان لە ئەسیوبیا بووە و زیاتر لە ٨٢ ھەزاریش لە ئۆکراین کوژراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیلی کوھین وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاندووە، بەپێی بەرنامەی کار و ھەوڵەکانیان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بەگشتی و وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەتی، لە چەند رۆژی داھاتوودا لەگەڵ سەرکردەکانی دوو وڵاتی ئیسلامی کۆدەبێتەوە بەبێ ئەوەی ئەو دوو ئاشکرا بکات، وتیشی، ئەو دوو وڵاتە ھیچ پەیوەندییەکی دیبلۆماسییان لەگەڵ ئیسرائیل نییە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە فەرمانی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دان شاپیرۆ باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە ئیسرائیل بە نێردەی ئەمریکا دیاریکراوە بۆ کاروباری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی نوێترین ئامار لیژنەی ناوەندی حزبی شیوعی چین کەبەر لە یادی ١٠٢ ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی بڵاوکراوەتەوە، تا ٣١ی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو ژمارەی ئەندامانی حزبەکە گەیشتووەتە ٩٨ ملیۆن و ٤١ ھەزار کەس، بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١، ژمارەی ئەندامانی حزبەکە ملیۆنێک و ٣٢٩ ھەزار کەس زیادی کردووە.

٢٩ ملیۆن و ٣٠٢ ھەزار ژن ئەندامی حزبی شیوعی چینن کە دەکاتە ٢٩.٩٪ی ئەندامانی حزبەکە، کەمینەکانیش ٧.٦٪ ئەندامانی حزبەکە پێکدەھێنن کە دەکاتە حەوت ملیۆن ٤٤٥ ھەزار کەس.

حزبی شیوعی چین یەکەم کۆنگرەی لە ساڵی ١٩٢١ بەستوە، یەکی تەموزی ئەمساڵ یادی دامەزراندنیەتی و بە یەکێک لە حزبە شیوعییە دەگمەنەکانی چیھان دادەنرێت کە لەسەدەی ٢١دا لە دەسەڵاتدا ماوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەلیکساندەر دیکرو سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا لە لوتکەی ئەوروپا کە لە برۆکسل بەڕێوەچوو رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا کار بۆ ئەوە دەکات ئاستی ھاوکارییە مرۆیی و سەربازییەکانی بۆ ئۆکراین زیاتر بکات و لە بەرامبەریشدا سزا و گەمارۆکانیشی بۆ سەر روسیا فراوانتر بکات تا ئەو کاتەی ھێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراین بەردەوام بێت و شەڕ رانەگرێت.

وتیشی، ٩٠٪ی پارە بلۆککراوەکانی روسیا لە وڵاتانی ئەوروپا لە بانکەکانی بەلجیکان و یەکێتی ئەوروپاش بە نیازە قازانجی ئەو پارە بلۆککراوانەی روسیا کە ساڵانە زیاتر لە سێ ملیار یۆرۆیە، بۆ ھاوکاریکردن و یارمەتیدانی ئۆکراین بەکاریبھێنێت.
جەختیشیکردەوە، بە پێی بڕیارەکانیان جگە لە قازانجی پارەکە، کۆی پارە بلۆککراوەکانی روسیاش بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئۆکراین بەکاردەھێنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سانتیاگۆ ئیرازابال سەرۆکی رێکخراوی یونسکۆ سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە لە رێکخراوی یونسکۆ کشایەوە، ئیدارەی ئێستای کۆشکی سپی بەسەرۆکایەتی جۆ بایدن داواکارییەکی نوێی پێشکەشکرد بۆئەوەی جارێکی تر وەک ئەندام لە رێکخراوەکە وەربگیرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کۆبوونەوەیەکی رێکخراوی یۆنسکۆدا لە پاریس گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ناو رێکخراوەکە خرایە دەنگدانەوە و لە ئەنجامدا بە دەنگی بەڵێی ١٣٢ وڵات و دەنگی نەخێری ١٠ وڵات کە ئێران و سوریا و چین و روسیایان تێدابوو، جارێکی تر ئەمریکا بووەوە بە ئەندامی رێکخراوی یونسکۆ و ١٥ وڵاتیش دەنگیان نەدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو لە کۆبوونەوەیەکی رێکخراوی شەنگەھای بۆ ھاوکاری ئێران بە رەسمی دەبێتە ئەندامی رێکخراوەکە، کە لەئێستادا رێکخراوی شەنگەھای بۆ ھاوکاری لە چین، روسیا، وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست پێکھاتووە و ھەر لەو کۆبوونەوەیەشدا گفتوگۆ لەسەر بەئەندامبوونی بیلاڕوس دەکرێت لە رێکخراوەکە کە ھاوپەیمانی روسیایە.

رێکخراوی شەنگەھای بۆ ھاوکاری لە ساڵی ٢٠٠١ دامەزراوە بە دەستپێشخەری روسیا و چین و چوار وڵاتی ئاسایی ناوەڕاست، کە بریتین لە تاجیکستان و قرغیزستان و ئۆزبەکستان و کازاخستان، لەساڵی ٢٠١٧ ھندستان و پاکستانیش بوونە ئەندامی رێکخراوەکە، لە ساڵی ٢٠٠٥وە ئێران وەک ئەندامی چاودێر وەرگیراوە، چەند جارێکیش ھەوڵیداوە ببێتە ئەندامی ھەمیشەیی، بەڵام بەھۆی تاجیکستان ھەوڵەکانی شکستیانھێنا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جیراڵد دارمانان، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان خەڵک و ھێزە ئەمنییەکان دژی کوشتنی گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی نائیل لە خاڵێکی پشکنین لە پاریس، پێ دەنێتە رۆژی ٢ەوەمەوە، تاکو ئێستاش ١٥٠ کەس لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەکان دەستگیرکراون.

ئەوەشی خستەڕوو، خۆپیشاندەرەکان لەمیانەی گرژی و ئاڵۆزییەکاندا ھێرشدەکەنە سەر شوێنە گشتییەکان ، لەنێویاندا قوتابخانە و شارەوانییەکان و ئاگریان تێبەردەدەن.

وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا بە توندی ئیدانەی گرژی و ئاڵۆزییەکان دەکات و دەشڵێت، شورەییە بۆ لایەنی ناڕازی پەنا دەباتە  زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی بۆ دەربڕینی ناڕازییەکانی.

بەیانی رۆژی سێشەممەی رابردوو، لە خاڵێکی پشکنینی ناوچەی لا دیڤانسی شاری پاریس، دوای ئەوەیان رێگەیان پێنەدا تێپەڕببێت، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان شۆفێرێکی گەنج و کارمەندانی خاڵی پشکنینەکە روویداو و گەشەی سەند بۆ بەکارھێنانی چەک، سەرەنجام شۆفێرەکە بە گولەی یەکێک لە کارمەندە ئەمنییەکان گیانی لەدەستدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی فەرمی سعودییە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ، لە جددەی پایتەختی سعودییە لەلایەن چەکدارێکەوە دەسترێژی گوللـە لە کونسوڵی ئەمریکا کراوە و بەھۆیەوە ھاوڵاتییەکی بە رەگەز نیپاڵی کە یەکێک بووە لە پاسەوانەکانی کونسوڵەکە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دەرەنجامی رووداوەکە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کەسی تەقەکەر کوژراوە و لەئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینی ھۆکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە.

ھاوکات، لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە رووداوەکەدا ھیچ ھاوڵاتییەکی ئەمریکی بریندارنەبووە و لەئێستاشدا بۆ ماوەیەکی کاتی کونسوڵەکە داخراوە تاکو دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەی ھێزە ئەمنییەکان لە رووداوەکە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، دادگای تێھەڵچوونەوەی بەریتانیا لە لەندەن، لە دانیشتنێکیدا سەبارەت بە دۆسیەی ناردنی پەنابەران لە بەریتانیاوە بۆ ڕواندا، بە کۆی دەنگی سێ دادوەر بڕیاریداوە، ناتواندرێت ڕواندا وەک وڵاتێکی سەلامەت ھەژماربکرێت، بەو پێیەش ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا نایاساییە.

بەپێی بڕیارەکەی دادگای تێھەڵچوونەوە، لە ڕواندا مامەڵەیەکی نامرۆڤانە بەرامبەر پەنابەران دەکرێت، بەو پێیەش وڵاتەکە وەک وڵاتێکی سەلامەت بۆ پەنابەر ھەژمارنەکرێت.

نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر، حکومەتی بەریتانیا بڕیاریدا، ھەر پەنابەرێک بە ڕێگەی نایاسایی بگاتە خاکی بەڕیتانیا رەوانەی وڵاتی ڕواندای بکات، سەرەتای ئەمساڵیش دادگای باڵای بەریتانیا بڕیاریدا پێداچوونەوە بەو بڕیارەی حکومەتی بەریتانیا بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...228229230231232...515