جیهانجیهان

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە راگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا بەردەوامە بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا، حەوت کۆمەڵکوژی دیکە دژ بە فەڵەستینییەکان لە غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون و لەئاکامدا، ٦٧ کەس کوژراون و ١٠٦ کەسی دیکەش برینداربوون.

راشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تائێستا لە غەززە کوژراون بۆ ٣١ ھەزار و ١٢٢ کەس و بەرزبووەتەوە، ھەروەھا ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٢ ھەزار و ٧٦٠ کەس.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەڵکردنی ئاڵای سوید لە بارەگای ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" لە برۆکسل لە کاتێکدایە کە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئەو وڵاتە بە رەسمی بووە ئەندامی ناتۆ و ئولڤ کریسترسون سەرۆکی حکومەتی سوید بەڵگەنامە رەسمییەکانی دایە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتۆن. 

ینس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتی ناتۆ دەڵێت، بە ئەندامبوونی سوید رۆژێکی مێژووییە و لە ئێستادا ئەو وڵاتە شوێنی راستی خۆی لەناو ناتۆ دەگرێت. 

بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ دوای دوو ساڵ لە دانوستان و دوو سەدە لە بێلایەنی سەربازی دێت، ھەروەھا وەرچەرخانێکی گەورەیە بۆ ئەو وڵاتە کە تا ساڵی ٢٠٢٢ خۆی لاداوە لە توڕەکردنی روسیای دراوسێی، ئەگەرچی بەشداربووە لە ھێزەکانی ئاشتی پارێز، بەڵام لە ساڵی ١٨١٤ەوە لە دوای جەنگی نەرویژ بەشداری ھیچ جەنگێکی نەکردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی"موعین سەلاوەرزیزادە" تەمەن ٥٨ ساڵ خەڵکی شاری ئاودانان، دوای ٣٢ ساڵ مانەوەی لە زیندان، و"مەنسوور مەنسووری"خەڵکی شاری سەراوڵە لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام جێبەجێکرا.

راشیگەیاندوە، ئەو دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، رۆژی رابردوو بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوونەوە.
رێکخراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا سزای سێدارەی ١٥١ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئیلام جێبەجێکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تونجەر باکرھان ھاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەمپارتی) لە پارێزگای سێرتی باکووری کوردستان بەشداری کەمپینی ھەڵبژاردنی حزبەکەی کرد و ئەوەی خستەڕوو، ھاوپەیمانی دەسەڵات ھەرشوێنێک کوردی لێ بژیت، بە ناوچەی تیرۆرستان ناوی دەبات و لە بەرنامەی ھەڵبژاردنیشیاندا جگە لە شەڕ و ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنور، ھیچ بەرنامەیەکی دیکەیان پێشکەش نەکردووە.

وتیشی، کورد ھەزاران ساڵە لە جوگرافیای کوردستان بە زمان و ناسنامەی زگماکی خۆی ژیان دەکات و دەیەوێت ئاشتی و برایەتی لەگەڵ عەرەب و تورک و گەلانی دیکەدا ژیان بکات، جەختیشدەکەنەوە کە دەنگدەرانی باکوری کوردستان بە دەنگەکانیان لە ھەڵبژاردندا پشتیوانی بۆ ئەو پەیامەی دەمپارتی دوپاتدەکەنەوە.

پەیوەست بە لێدوانی ئەردۆغانیش کە وتبووی ھەڵبژاردنەکەی کۆتایی ئەم مانگە، کۆتا ھەڵبژاردنی ئەو دەبێت، ھاوسەرۆکی دەمپارتی وتی، ئەردۆغان ساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٢ و ٢٠٢٢ش ھەمان لێدوانی داوە و ئەو ھیچ کات پابەندی ئەو قسانە نەبووە کە ئاڕاستەی دەنگدەرانی کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە واشنتۆن کۆبوونەوە و لە راگەیەندراوی ھاوبەشی کۆبوونەوەکەدا باس لەوەکراوە، واشنتۆن و ئەنقەرە پابەندبن بە چارەسەری سیاسی بۆ دۆخی سوریا بەگوێرەی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان، ھەروەھا ھەماھەنگیش دەبن لە شەڕی دژی داعش و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان.

ئاماژە بەوەشدەکەن، ھەردوو وڵات لە بوارەکانی کاری لەپێشینەی ھەرێمی، شەڕی تیرۆر، بەرگری ھاوبەش، گەشەی ئابوری و بازرگانی و وزە پابەندن بە زیاتر برەودان بە پەیوەندییەکانیان.

دوای کۆبوونەوەکەشی لەگەڵ ھاوتا ئەمریکییەکەی، ھاکان فیدان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەنقەرە باوەڕی وایە دەبێت لە زووترین کاتدا ئەمریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەسەدە رابگرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ناتانیاھۆ مافی خۆیەتی بەرگری لە ئیسرائیل بکات و روبەڕوی حەماس ببێتەوە، بەڵام پێویستە زیاتر وریا بێت سەبارەت بەو کەسانەی کە بەھۆی ئەو رێوشوێنانەی کە گرتویەتیەبەر گیانیان لەدەستداوە و بە بۆچونی ئەو ئەو شێوازە زیانی زیاتر بە ئیسرائیل دەگەیەنێت.

دەشڵێت، ھێرشی بەرفراوان بۆ سەر رەفەح ھێڵی سورە، بەڵام ھەرگیز ئیسرائیل بەجێناھێڵێت و بەرگریکردن لە ئیسرائیل ھێشتا زۆر گرنگە و ھیچ ھێڵێکی سور بۆ پێدانی چەک بە ئیسرائیل نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھاوکاری سەربازی ئەمریکا بۆ بەھێزکردنی سیستمی بەرگری ئاسمانگی بۆ رێگریکردن لە موشەکەکان گرنگە. وتیشی، ئایا گونجاوە و پەسەندکراوە کە ٣٠ ھەزار ھاووڵاتی فەڵەستینی بکوژرێن، ئەمە ھێڵی سورە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كەشتی "ژەنەراڵ فرانك ئێس بیسۆن"ی سەر بە سوپای ئەمریكا، سەربازگەی "لانجلی یوستیس"ی بەجێهیشتووە و لەرێگەیدایە بۆ رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بۆ گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بە غەززە. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كەشتیەكە دوای كەمتر لە 36 سەعات لە لێدوانەكەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە دامەزراندنی بەندەرێك لە كەناراوەكانی غەززە و گەیاندنی هاوكاری مرۆیی لەڕێی دەریاوە بەرێكەوتووە. 

ئەو كشتییە جگە لە هاوكارییە مرۆییەكان، چەندین كەرەستەی دیكەی هەڵگرتووە بۆ دروستكردنی بەندەرێكی كاتیی بە ئامانجی  بەردەوامییدان بە گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بە غەززە لەڕێی دەریاوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ترەمپ لە وتارێکیدا بۆ لایەنگرەکانی رایگەیاند، بۆیە پوتن باسی چەکی ئەتۆمی دەکات، چونکە دەزانێت کە سەرۆکی ئەمریکا لاوازە و بە ھەلێک قۆستوویەتیەوە بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی.

ترەمپ  دووپاتیشیکردووەتەوە، ئەگەر خۆی سەرۆک بوایە ئەمریکییەکان لە ئارامی و سەقامگیرییەکی زیاتردا دەژیان.

پێشتر ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا رایگەیاندبوو، مۆسکۆ ئامادەیە کار لەگەڵ ھەر سەرۆکێکدا بکات کە گەلی ئەمریکا ھەڵیدەبژێرێت، بەڵام پێیانوایە کە بایدن باشترە، چونکە شارەزایی زیاترە و سیاسیەکی دێرینە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا ژمارەی قوربانیانی فەڵەستینی لە ١٥٦مین ڕۆژی کۆمەڵکوژییەکان بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە میانەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٨٢ فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە و بەو پێیە ژمارەی کوژراوان بۆ ٣٠ ھەزار و ٩٦٠ کەس بەرزبووەتەوە، ھەر لەو ماوەیەدا ١٢٢ کەسیش بریندار بوون و بەوەش ژمارەی بریندارانیش گەیشتە ٧٢ ھەزار و ٥٢٤ کەس.

وەزارەتی تەندروستی لە ئامارەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە تائێستا لەسەدا ٧٢ی کۆی قوربانیانی ھێرشەکان، ژن و منداڵان بوون و ھەوڵی تیمەکانیشیان بۆ دەرھێنانی ئەو کەسانەی کە بە ھۆی بۆردومانەکانەوە کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی ڕووخاوەوە، بەردەوامە.ڕاشیگەیاندووە، تەرمێکی زۆر لە کەنار شەقامەکان و ژێر داروپەردووی بیناکاندا ماونەتەوە بەڵام بە ھۆی بەردەوامی ھێرشەکان، کۆکردنەوەیان ئەستەمە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی غەززە رایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٨٢ کەس لە کەرتی غەززە کوژراون، بەوەش ژمارەی کوژراوانی فەڵەستین لە پێنج مانگی رابردوودا گەیشتووەتە ٣٠ ھەزار و ٩٦٠ کەس کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون، ھەروەھا ژمارەی برینداران گەیشتووەتە ٧٢ ھەزار و ٥٢٤ کەس.

ھاوکات سەلامە مەعروف سەرۆکی نوسینگەی راگەیاندنی حکومی لە غەززە رایگەیاند، ١٢٠ ھەزار خێزان لە غەززە رووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە و لە ٨٠ ٪ی ماڵ و شوێنەکانی نیشتەجێبوون چیتر بەکەڵکی نیشتەجێبوون نایەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پات رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر فەرمانێکی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کە ئاراستەی سوپای وڵاتەکەی کردووە، بەندەرێکی کاتی لەکەناراوەکانی کەرتی غەززە دروست دەکەن و ئامانج لێی خێراتر گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکانە بۆ ئاوارەکان و زیانلێکەوتووان و لێقەوماوانی کەرتی غەززە.

وتیشی، دروستکردنی ئەو بەندەرە زیاتر لە ٦٠ رۆژ دەخایەنێت و زیاتر لە ھەزار سەربازیش بەشداری دەکەن کە سەرەتا شوێنێک دروست دەکەن بۆ لەنگەرگرتنی کەشتییە گەورەکان کە ھاوکارییە مرۆییەکان دەگەیەنن و لە رێگەیەشەوە دەتوانرێت رۆژانە دوو ملیۆن ژەمە خۆراک بۆ ئاوارەکان و زیانلێکەوتووان و لێقەوماوانی کەرتی غەززە دابین دابین بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کە لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە لەدەسەڵاتدایە و پۆستی جیاجیای وەرگرتووە، لە ئیستەنبوڵ لە وتارێکدا وتی بەپێی ئەو دەسەڵاتەی یاسا بۆی دیاریکردووە، ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان دوایین ھەڵبژاردنە بۆ ئەو، ئەو ئەنجامەی بەدەستدێت دەبێتە گواستنەوەی ئەمانەتێک بۆ ئەوانەی دوای ئەو دێن.

ئەوە لە کاتێکدایە بڕیارە ٣١ی ئەم مانگە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بەرێوەبچێت.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەستن ترۆدۆ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا رایگەیاند، دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی رابردووەوە لەسەر داوایەکی ئیسرائیل ھاوکارییە داراییەکانیان بۆ رێکخراوی ئۆنرا راگرت کە تایبەتە بە فەڵەستنییەکان و سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە، جارێکی تر پێدانی ھاوکارییە داراییەکانیان بۆ ئەو رێکخراوە دەستپێدەکاتەوە و لە مانگی نیسانی داھاتوودا بڕی ٢٥ ملیۆن دۆلار پێشکەشی رێکخراوەکە دەکەن.

ئەو بڕیارەی حکومەتی کەنەدا دوای ئەوە دێت کە لە چەند مانگی رابردوودا دوای ئەوەی ئیسرائیل ئاشکرایکرد کە ژمارەیەک فەرمانبەری ئۆنراوا تێوەگلاون لە ھاوکاریکردنی چەکدارانی بزوتنەوەی حەماس، کەنەدا و ژمارەیەکی تر لە وڵاتان سەرجەم ھاوکارییە داراییەکانیان بۆ ئەو رێکخراوە راگرت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتێکی لەسەر گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، ژنە چالاکوانی رۆژھەڵاتی کوردستان و خەڵکی سەقز بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ژینا ئەمینی لە ساڵی ٢٠٢٢ بە ھۆی توندتیژی جەستەییەوە گیانیلەدەستداوە، ئەوەش تاوانە دژ بە مافی مرۆڤ.

نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتەکانی حکومەتی ئێرانی سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی  رەتکردوەتەوە و دەڵێت، گەیشتوون بەو ئەنجامەی بەکارھێنانی تووندوتیژی لەکاتی دەستبەسەرکردنیدا، بووەتە ھۆی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، لەبەرئەو ھۆیەشە جارێکی تر بەپێی یاسایی نێودەوڵەتی داوای لێکۆڵینەوەی راست و دروست دەکەن.

لە  بەشێکی تری راپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لە ئێران مافی مرۆڤ پێشێل دەکرێت و تاوانی کوشتن و زیندانیکردن و ئەشکەنجە و بێ سەروشوێنکردن ئەنجام دەدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی نەو لەیبڵس کە حزبێکی سیاسی نییە و خۆی وەک بزوتنەوەیەکی نیشتیمانی لە ئەمریکا پیشان دەدات، بەنیازە ھەفتەی داھاتوو کەسایەتییەک بۆ ھەڵبژادنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید بکات کە بڕیارە لە مانگی ١١ی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت، تائستاش تەنھا دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن دوو کاندیدی سەرەکی ھەڵبژاردنەکەن، بەڵام تائێستا ئەو رێکخراوە ھیچ ناوێکی ئاشکرا نەکردووە کە بیەوێت کاندیدی بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە ٨٠٠ کەسی سەر بە رێکخراوەکە دەنگیانداوە بۆئەوەی رێکخراوەکەیان کاندیدی ھەبێت بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، کە ئەمەش ئەبێتە ھەڕەشەیەکی مەترسیدار لەسەر دەنگەکانی جۆ بایدن کە کاندیدی دیموکراتەکانە بۆئەو ھەڵبژاردنە.

رێکخراوەکە لە ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن نانسی جیکوبسون دامەزرێنرا، کە ھاوکاریی دارایی بۆ دیموکراتەکان کۆدەکردەوە و  ئێستا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوەکەیە کە دروشمی "نە چەپ، نە ڕاست. بۆ پێشەوە" ی بەرزکردووەتەوە.

بەشێک لە دیموکراتەکان بەشێوەی ناڕاستەوخۆ نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەوەی کە ئەو رێکخراوە بتوانێت ئەو دەنگدەرانە بەلای خۆیدا رابکێشێت کە ھێشتا خۆیان یەکلایی نەکردووەتەوە و لە بایدن دوریان بخاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، پشتیوانی ئەمریکا بۆ ھێزەکانی سوریای دیموکرات گەورەترین ئاستەنگییە لەبەردەم بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و واشنتۆن.

ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی باوەڕیوایە دەبێت لە زوترینکاتدا ئەمریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەسەدە رابگرێت.

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی، لەگەڵ ھاوتا ئەمریکییەکەی باسیان لە ھەماھەنگی دوولایەنە کردووە تا لەکاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیادا لە سوریا، ھێزەکانی ئەمریکا زیانیان پێنەگات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...227228229230231...607