جیهانجیهان

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان، کەسێکی نەناسراو نەسروڵای بینیوە  و تەوقەی لەگەڵدا کردوە، لە کاتی تەوقەکردنەکەدا مادەیەکی نەناسراوی بە دەستییەوە لکاندوە کە یارمەتی ئیسرائیلی داوە چاودێری شوێنەکەی بکات.

ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئیسرائیل دوو خولەکی پێویست بووە بۆ دۆزینەوەی شوێنی نەسروڵا و پشتڕاستکردنەوەی مانەوەی لە ناوچەیەکی باشوری بەیروت . دوای ئەوەش بە چەند خولەکێک فرۆکەکانی ئیسرائیل بارەگاکەیان بۆردومان کردووە و نزیکەی ٨٠ تۆن بۆمبیان بەسەر بارەگاکەدا بەرداوەتەوە.

رۆژی یەکشەممە، دوای ٤٨ سەعات لە کوژرانی، تەرمی حەسەن نەسروڵا لەژێر داروپەردوی باڵەخانە روخاوەکاندا لە بەیروت دۆزرایەوە و کە شوێنەواری ھیچ برینێکی راستەوخۆ بە تەرمەکەوە نەبووە و دەوترێت ھۆکاری مردنەکەی بەھۆی بەھێزی دەنگی بۆردومانەکەوە بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەنعانی لە کۆنفرانسی ھەفتانەیدا سەرباری سەرەخۆشی لە گەلی لوبنان لەسەر کوشتنی حەسەن نەسروڵا ئاماژەی بەوەکرد، رێبازی نەسروڵا زیندووە و گومانی تێدا نییە کە بەرەی مقاوەمە و گەلی لوبنان ئاھەنگ بۆ نەمانی ئیسرائیل و رزگارکردنی پیرۆزییەکانی قودس دەگێڕن. 

کەنعانی وتیشی، ئەمریکا ھیچ دەستکەوتێکی نابێت بە پشتیوانی کردنی ئیسرائیل و دوای بۆردوومانی دەوروبەری بەیروت بەو بۆمبانەی ئەمریکا بە دیاری پێشکەشی ئیسرائیلی کردووە وایکرد ئێران رێکاری سیاسی و یاسایی بخاتە کارنامەکانییەوە و ئێران ھیچ کردەوەیەکی ئیسرائیل بەبێ وەڵام بەجێناھێڵێت. 

کەنعانی وتیشی، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە رەسمی ھەڵوێستی ئێرانی گەیاندووەتە ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، چونکە کوشتنی نەسروڵا و ئەندامانی دیکە ھەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ئەمنییەتی ناوچەکە و دژی یاسای نێودەوڵەتییە

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمریكا (ئێف بی ئای) ناوی سێ لێپرسراوی ئێرانی وەك تۆمەتباری سەرەكیی هێرشی ئەلیكترۆنی دژی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا بڵاو كردەوە و هۆشداریی دایە تارانیش بۆ وەڵامی پێویست.


كریستۆفەر رەی، بەڕێوبەری ئێف بی ئای ئەمریكا لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا رایگەیاند؛ دوای لێكۆڵینەوەی ورد دەركەوتوە سێ ئەندامی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی دەستیان هەیە لە هاككردن و هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئەلیكترۆنی دژی ئەمریكا و كەمپینی هەڵمەتەكانی دۆناڵد ترەمپ.


دەشڵێت، هاككەرەكانی ئێران ناتوانن بێ باك بن لەو هێرشە ئەلیكترۆنیانەی ئەنجامی دەدەن و پێیانوابێت لە پشت كۆمپیوەتەرەكانیانەوە پارێزراو دەبن.


لێدوانەكانی ئەو لێپرسراوەی ئەمریكا لە كاتێكدایەوە شەوی شەممەی رابردو دۆخی نائاسایی لە ئێران راگەیەنراوە و فەرماندەیی قەڵغانی ئاسمانی ئێرانیش لە رونكردنەوەیەكدا ئاشكرایكرد بەهۆی ئەگەری هێرشی ئەلیكترۆنییەوە باری نائاسایی بۆ ماوەی 48 سەعات لە وڵاتەكەد راگەیەنراوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی "لۆ پاریزیان"ی فەڕەنسی لە چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی لوبنانییەوە بڵاویکردەوە، ئیسرائیل لەڕێی سیخوڕێکی ئێرانییەوە زانیاری ھەستیار و وردی لەبارەی شوێنی حەسەن نەسروڵا وەرگرتووە، بەوپێیەی ئەو سیخوڕە زانیاری لەسەر جوڵەکانی نەسروڵا ھەبووە و بەر لەوەی بگاتە باشوری لوبنان ئیسرائیلی ئاگادارکردووەتەوە.

بەپێی رۆژنامەکە، عەباس نیلفرۆشان فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای پاسداران لە ئۆتۆمبێلەکەی نەسروڵادا بووەو لە کاتی تیرۆر کردنەکەشدا، لە قوڵایی ٣٠ مەتر بوون لەژێر زەوی.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکیش بڵاویکردووەتەوە، بڕیاری ھێرشکردنە سەر نەسروڵا ھەر رۆژی ھەینی دراوە، بۆ ئەوەی شوێنەکەی نەگۆڕێت.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمیر سەعید ئیرفانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا داوا لە  ئەنجوومەنی ئاسایشی دەکات، کۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجامبدەن بۆ تاوتوێکردنی ئەو پێشھاتانەی کە ھاتونەتە پێش لەدوای کوژرانی حەسەن نەسروڵا.

راشیگەیاند، پێویستە ئەنجومەنەکە دەستبەجێ و بێ دواکەوتن بڕیاربدات بۆ وەستاندنی لەشەکرکێشیەکەی ئیسرائیل لە رۆژھەڵاتی ناوەراست ئەگەرنا ناوچەکە بەرەو جەنگی سەرەتاسەری ھەنگاو دەنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە سوریا لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردووە، لە دوو بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمان بۆ سەر سنوری سوریا و عیراق لە ناوچەی دێرەزوور و ئەبولكەمال ١٨ هاوڵاتی عیراقی كوژراون.

راشیگەیاند، ئەو هێرشانە لە ئاكامی ئەوەدێت كە پێشوتر گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران لە سوریا بە فرۆكەی بێفرۆكەوان هێرشیانكردوە سەر سەربازگەی كۆنیكۆ لە دێرەزور كە هێزەكانی هاوپەیمان و ئەمریكای لێ دەمێنێتەوەو بەهۆیەوە چەند تەقیینەوەیەك لەو ناوچەیە روویداوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا بڵاویكردەوە، لە ژمارەیەك ناوچە و گوندی سەر بە ئامەد لە باكوری كوردستان قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنراوە ئەوەش ناڕەزایەتیی لێكەوتوەتەوە.

سوپای توركیا بە بیانوی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی بۆ ماوەی ١٥ رۆژ چونەدەرەوەی لە گوندنشینان ناوچەكانی پاسوری سەر شاری ئامەد قەدەغە كردوە.

دانیشتوانی زیاتر لە پێنج گوندی سەر ناوچەی پاسۆر لە باكوری كوردستان رایانگەیاندوە؛ قەدەغەكردنی چونەدەروە زیانی زۆر بە ئاژەڵداریی و باخداریی ناوچەكە دەگەیەنێت و تەنانەت لە ژیانی ئاسایشدا روبەڕوی كێشە دەبنەوە.

سوپای توركیا لە وەرزە جیاوازەكاندا و بە بیانوی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی دژی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە قەدەغەی هاتوچۆ لە ژمارەیك ناوچەی باكوری كوردستان رادەگەیەنێت و ئەوەش ناڕەزایەتیی دانیشتوانی ئەو ناوچانەی لێدەكەوێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەكی پزیشكی و سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویكردەوە، تەرمی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان لە شوێنی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر باشوری بەیروت لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەكە هێنرایە دەرەوە و رایانگەیاند، تەرمەكە تا ئێستا وەك خۆیەتی و هیچ تێكچونێكی پێوە دیارنییە

راشیانگەیاند، هیچ برینێكی راستەوخۆ بە تەرمەكەی حەسەن نەسروڵاوە بەدیناكرێت، وا دەردەكەوێت هۆكاری مردنەكەی تەنها بەهۆی بەهێزی تەقینەوەكەوە بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەكانی هەواڵی رۆژئاوای كوردستان بڵاویان كردەوە لە هێرشەكەی ئیسرائیل بۆسەر چەند گەڕەكێكی شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان دوو هاوڵاتی كورد گیانیان لەدەست داوە كە خەڵكی كۆبانێن.


ئاژانسی هاوارنیوز ئاشكرای كردوە، ئەو دوو كەسەی گیانیان لە دەستداوە ژن و پیاوێكن كە هاوسەری یەكتربوون و ماوەی شەش ساڵە لە یەكێك لە گەڕەكەكانی باشوری بەیروت نیشتەجێبوون.


بە پێی ئامارەكان نزیكەی 35 هەزار كورد بەهۆی داگیركردنی عەفرین و هێرشەكانی توركیا بۆ ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان رویان لە ناوچە جیاوازەكانی وڵاتی لوبنان كردوە و لەوێ دەژین.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوانی ئەمریكا ئاشكرایان كردووە، بەهۆی زریانی بەهێزی هێلین كە ویلایەتەكانی باشور و رۆژهەڵاتی ئەمریكای گرتوەتەوە، تا ئێستا ٦٣ كەس گیانیانلەدەستداوە و ژمارەیەك كەسیش بێسەروشیوێنن و لە ئێستاشدا تیمەكانی فریاكەوتن سەرقاڵی دۆزینەوەیانن.

دەشڵێن، لە كۆی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە، ٢٤ یان لە ویلایەتی كارۆلینای باشور و ١٧ لە جۆرجینا و ١١ لە فلۆریدا و ١٠ یان لە كارۆلینای باكور و كەسێكیش لە ڤێرجینیا بووە، هەر بەهۆی زریانەكەوە چەندین هێڵی كارەبا رێگای هاتوچۆی هاوڵاتیان زیانیان بەركەوتوە و دەیان خانووش روخاون .

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لەکاتی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئەوەی ئەوان دەیکەن ھەموو فشارە دیپلۆماسییەکانە بۆ ئاگربەست، بەڵام پێناچێت ھیچ کەسێک توانای ڕاگرتنی ناتانیاھۆی ھەبێت نە لە غەززە و نە لە کەرتی ڕۆژئاوا.
بۆرێل پاڵپشتی دەستپێشخەریی فەرەنسا و ئەمریکای کرد بۆ ئاگربەستی ٢١ ڕۆژە لە لوبنان کە ئیسرائیل لە کاتی چڕکردنەوەی ھێرشەکانی بۆ سەر ئامانجەکانی حزبوڵا پشتگوێی خست.


ئاماژەی بەوەشکرد، ناتانیاھۆ ڕوون و ئاشکرایە کە ئیسرائیلییەکان ناوەستن تا حزبوڵا لەناوبچێت، ھەروەک چۆن لە شەڕی نزیکەی ساڵێک لە غەززە دژی حەماس دەستیپێکرد و ھۆشدریدا کە بەرەو بەرەو شەڕێکی درێژخایەن ھەنگاو دەنێن.
جەختی لەوەش کردەوە، ناکرێت ئەمریکا بە تەنھا پشتی پێ ببەسترێت لە بارەی ئاگربەست، چونکە چەندینجار ھەوڵیداوەو سەرکەوتوو نەبووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، گەشتە ئاسمانییەكانی نیبَوان بەغداد و بەیروت راگیران و لە ئەگەری ئاسایی بوونەوەی دۆخەكە گەشتەكان دەستپێدەكەنەوە. 

دوابەدوای بۆردومانەكەی ئیسرائیلیش، سەرچاوەیەكی باڵای ئەمنی لوبنان رایگەیاندووە، هەموو پەیوەندییەكان لەگەڵ حەسەن نەسروڵا پچڕاوە و تائێستا چارەنوسی نادیارە.

ماڵپەڕی ئەكسیۆس بڵاویكردووەتەوە، دوای هێرشەكە، ئیسرائیل خۆی بۆ چەند سیناریۆیەك و كاردانەوەكان ئامادە دەكات چ بەرگری بێت یان هێرشكردن. دەشڵێت یەكێك لە سیناریۆكان، هێرشی بەرفراوانی حزبوڵا و حوسییەكان و گروپەكانی دیكەی نزیك لە ئێرانە بۆ سەر ئیسرائیل، سیناریۆی دووەمیش هێرشی راستەوخۆی ئێرانە بۆ سەر تەلئەبیب.

دوای هێرشەكە باری نائاسایی لەسەرتاسەری ئیسرائیل راگەیەندرا و باڵیۆزخانەكانی ئەو وڵاتە لە سەرتاسەری جیهان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، هەروەها ناتانیاهۆش نیویۆركی بەجێهێشت و گەڕایەوە ئیسرائیل.

بەریتانیا داوا لە هاووڵاتیانی دەكات بەزوویی خاكی لوبنان جێبهێڵن
سەرچاوەیەكی باڵای ئەمنی لوبنان: هەموو پەیوەندییەكان لەگەڵ حەسەن نەسروڵا پچڕاوە
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی میدیاکانی تورکیا، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە پارێزگای ئیزمیر ١٦ تۆمەتباری قاچاخچێتی چەک دەستبەسەر کراون، ژمارەیەک پارچە چەکیش دەستیبەسەردا گیراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ١١ کەس لە تۆمەتبارەکان رێکارەکانیان لە بنکەی پۆلیس تەواو بووە و رەوانەی دادگا کراون، چوار کەسیشیان بە مەرجی کۆنترۆڵکردنی دادوەری ئازادکراون،  یەکێکیش لە دەستگیرکراوەکان، بە تاوانی جۆراوجۆر سزای ھەشت  ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە.
 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بارەی رەوشی لوبنان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە لەگەڵ ڕۆن دێرمەر وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل کۆبووەتەوە و  پێی رایگەیاندووە، پەرەسەندنی زیاتری ململانێکان لە لوبنان تەنھا دەبێتە ھۆی ئەوەی کە گەڕانەوەی خەڵکی مەدەنی بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە ھەردوو دیوی سنوورەکانەوە قورستر دەکات.


ھاوکات، ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوان بلینکن و دێرمەر، تیشکخراوەتە سەر باسکردنی گرنگی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەستی ٢١ ڕۆژە لە سەرانسەری سنوری ئیسرائیل و لوبنان، کە پێشنیازێکی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا و عەرەبیە.
وتیشی، ھەر لەو دیدارەدا باس لە ھەوڵەکان کراوە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە لە میانەی کۆبوونەوەی وەزاری لە نیویۆرک بە ناونیشانی رەوشی غەززە و جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەتی وەک ڕێگایەک بۆ ئاشتییەکی دادپەروەرانە و ھەمەلایەنە رایگەیاند، بە ھەوڵەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی، ھاوپەیمانیەکیان پێکھێنانەوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین و چارەسەری دوو دەوڵەت لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل.


وەزیری دەرەوەی سعودیە، ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بانگھێشتی وڵاتانی دیکەشی کرد بۆ بەشداریکردن لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەو ھاوپەیمانیەتیە کە بڕیارە لە ریازی پایەتەختی سعودیە بەڕێوەبچێت.


راشیگەیاند، جەنگی غەززە کارەساتێکی مرۆیی لێکەوتووەتەوە، وتیشی، ئیسرائیل بە بیانوی بەرگریکردن لەخۆی، ناکرێت پاساو بۆ کوشتنی دەیان ھەزار ھاووڵاتی مەدەنی بھێنێتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سیستمی بەرگری وڵاتەکەیان لە جۆری ئارۆ سەھم، بەرپەچی سێ مووشەکی بالیستی داوەتەوە لە جۆری ئەرز- ئەرز، کە لە لایەن حوسیەکانی یەمەنەوە ئاڕاستەی تەلئەبیب کراوە.


راشیگەیاند، موشەکەکان ھەر لە ئاسمانەوە تەقێندراوەنەتەوە و ھیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام لە کاتی ھەڵدانی مووشەکەکان زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ئیسرائیل لێدراوە، بەھۆیەوە زیاتر لە ١٥ کەس لە کاتی رۆیشتنیان بۆ حەشارگەکان بەھۆی شڵەژانیانەوە برینداربوون.


لە ماوەی سێ رۆژدا، ئەمە بۆ جاری دووەمە موشەکی بالیستی ئاڕاستەی تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل دەکرێت، رۆژی ٢٥ی مانگیش حزبوڵای لوبنان بۆ یەکەمینجار موشەکێکی بالستی لە جۆری قادر -١ رەوانەی ئیسرائیل کرد و بەھۆیەوە کەسێک برینداربوو.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...230231232233234...642