جیهان

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا  دووپاتیکردەوە، وڵاتەکەی ئامادەیە دووبارە جوڵە بکات دژی حوسییەکانی یەمەن ئەگەر بێتو بەردەوام بن لەو ھێرشانەی لە دەریای سوردا دژی کەشتیە سەربازی و بازرگانییەکان ئەنجامی دەدەن، چونکە بە ھەر رێگایەک بێت بەریتانیا دەیەوێت سنورێک بۆ ھێرشی حوسییەکان دابنێت و ھەموو ھەڵوێستەکانیشیان رەتدەکاتەوە.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا راشیگەیاندووە ، ئێران لە ھێرشەکانی دەریای سوردا رۆڵی زۆر خراپی گێراوە.

بە وتەی کامیرۆن، بەردەوامیدان بە کرانەوەی رێرەوە دەریاییەکان بەرژوەندییەکی نیشتمانییە ئەگەرچی کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکانیش دروست بکات لە بەریتانیا و وڵاتانی تری جیھاندا .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە بەشداری راوێژکاری ئاسایش و ئاسایشی نەتەوەیی ٨٣ وڵات کۆڕبەندی داڤۆس لە سویسرا بەڕێوەدەچێت کە تیایدا تاوتوێی چەند پێشنیازێکی سەرۆکی ئۆکراین دەکەن بۆ بەدیھێنانی ئاشتی و پاڵپشتی ئۆکراین. 

ئیگنازیۆ کاسیس، وەزیری دەرەوەی سویسرا رایگەیاند، ٨٣ وڵاتە ئامادەن لە داڤۆس بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاشتی ئۆکراین و پێویستە رێگاچارەیەک بدۆزنەوە بۆ بانگھێشتکردنی روسیا و بەبێ مۆسکۆ ئەو بابەتە ئەستەم دەبێت. ھەروەھا رەوشی غەززە و  چەندین بابەتی دیکەی جیھانی تاوتوێ دەکرێن.

کۆڕبەندی داڤۆس لە رۆژھەڵاتی سویسرا بەڕێوەدەچێت و ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت و کەسایەتی سیاسی و ئابورییەکانی جیھان کۆدەکاتەوە و بۆ ئەمساڵیش چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی ئۆکراین بەشداری کۆڕبەندەکە بکات. ھاوکات محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشدار دەبێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بلینکن ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، لە کۆی ٢٥٠ ئیسرائیلی کە لە غەززە لەلایەن بز,وتنەوەی حەماسەوە وەک بارمتە دەستگیرکراون، تا ئێستا زیاتر لە ١٣٠ یان ئازاد نەکراون و لەو ژمارەیەش ٦ یان بە رەگەز ئەمریکین.

بلینکن ئاماژەی بۆ ئەوە ئەوەشکردووە، لە نزیکەوە چاوی بە خێزانی بارمتەکان کەوتووە و بۆی دووپاتکردوونەتەوە کە ئەمریکا پشتگیریان دەکات، ئارامیش ناگرن تا سەرجەم بارمتەکان ئازاد دەکرێن و دووبارە لەگەڵ خێزانەکانیان شاد دەکرێنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپیش، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، فراوانکردنی ھەوڵەکانی بووە بۆ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیسی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ھێرشبەرێک کە دانیشتووی شارۆچکەی خەلیلە لە کەناری رۆژئاوای فەڵەستین، لە رێگەی ئۆتۆمبێل و چەقۆوە لە شاری رەعنانای باکوری تەلئەبیب ھێرشێکی ئەنجامداوە.

دەشڵێت، ھێرشبەرەکە بە ئۆتۆمبێل ١٣ کەسی شێلاوە و ھەڵاتووە، دواتر لە ناوچەیەکی تر بە چەقۆ ھێرشی کردووەتەسەر ژنێک و کوشتوویەتی، ژمارەیەک ھاووڵاتی دیکەشی بریندارکردووە. 

بە وتەی پۆلیسی ئیسرائیل، ھێرشبەرەکە سێ ئۆتۆمبێلی گۆڕیوە بۆ ئەنجامدانی ھێرشەکان و دواتر دەستگیر کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان دەم پارتی لە ڕێگەی دەنگدانی ناوخۆیی کاندیدەکانی بۆ ھەڵبژاردنی خۆجێیی شارەوانییەکانی تورکیا دەستنیشان دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش پرۆسەی ھەڵبژاردنی ناوخۆیی دەست پێکردووە.

لە ئێستادا کاندیدەکانی دەم پارتی لە ٤٨ ناوەند یەکلایی کرانەوە کە رێژەیەکی بەرچاو کاندیدی ژنیشیان لەناودایە، لە بەشێک لە ناوەندەکان بەھۆی ئەوەی لە خولی یەکەمدا کاندیدەکان دەنگی پێویستیان بەدەست نەھێناوە، لە خولی دووەمدا ناوی کاندیدەکان یەکلایی کراونەتەوە.

لەو چوارچێوەیەشدا ئەمرۆ لە ناوچەکانی ئەردەخا، پەیاس، فارقین و بسملی ئامەد و جزیری شڕنەخ، پرۆسەکە بەڕێوەچووەوە. ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە لە ٣١ی ئاداری ٢٠٢٤ پڕۆسەی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بەڕێوەبچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خێزانی نێرگز محەمەدی بڵاویانکردەوە، دادگای شۆڕشگێڕی ئێران بە غیابی سزای ١٥ مانگی دیکە زیندانی بەسەردا نێرگز محەمەدی سەپاند، ئەوەش بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە لە زیندانەوە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران.

دەشڵێن، فەرمانی پێکراوە دوو ساڵ بە دەربەدەری لە دەرەوەی تاران بەسەربەرێت، ھەروەھا دوای ئازادبوونیشی، بەکارھێنانی مۆبایل و گەشتی بۆ ماوەی دوو ساڵ لێ قەدەغە کراوە.

بەوتەی خێزانەکەی، لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٢١وە ئەوە پێنجەمین جارە نێرگز تاوانبار بکرێت، لە ئێستاشدا سزاکەی دەگاتە ١٢ ساڵ زیندانیکردن و ١٥٤ جار لێدانی قامچی.

کۆتایی ساڵی ڕابردوو خێزانەکەی نێرگز محەمەدی لە ئۆسلۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییان لەبری کچەکەیان وەرگرت، بەھۆی چالاکییەکانییەوە لە بواری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران.

نێرگز محەمەدی تەمەنی ٥١ ساڵە و لە بیست ساڵی ڕابردووی ژیانیدا زۆربەی کاتەکانی لە زینداندا بەسەربردووە، تائێستاش لە زیندانیشدا بەردەوامە لە چالاکییەکانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا ، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین و سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر داوایان کرد بە زووترین کات شەڕ لە کەرتی غەززە رابگیرێت و کۆتایی بە توندوتیژی و کوشتار بھێنرێت، داواشیان کرد بەپێی بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ دۆسیەی فەڵەستین بکرێت و کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ھەمیشەیی بۆ ئەو دۆسیەیە ببەسترێت. 

بڕیارە لە دوای کۆتاییھاتنی سەردانەکەی بۆ میسر، وەزیری دەرەوەی چین بۆ تاوتوێکردنی ئاڵۆزییەکانی کەرتی غەززە، سەردانی چەند وڵاتێکی تری ناوچەکە بکات.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەشنووی پرۆژەیاسای بودجەی ئیسرائیل، کاریگەرییە داراییەکانی شەڕی غەززە لە سەر ئیسرائیل گەیشتووەتە زیاتر لە ٤٠ ملیار دۆلار و ئەوەش بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی کورتھێنان بە رێژەی ٦.٦٪ داکشانی گەشەی ئابووری بەرێژەی ١.١٪.

لەلایەکی تریشەوە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازیدا کە لە کەناری خۆرئاوا ئەنجامیانداوە، ٢٥ کەس دەستگیرکراون کە ٢٣یان چەکداری حەماسن و دوانیشیان برای ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماسن کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا بەھۆی بۆردومانێکی ئیسرائیلەوە لە ناوچەیەکی باشووری بەیروتی پایتەختی لوبنان کوژرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیبراھیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، گەلی فەڵەستین بڕیاریداوە بەرامبەر زوڵم و ستەمەکانی ئیسرائیل بوەستێتەوە و ئێرانیش پشتیوانی تەواوی ئەو بڕیارەی گەلی فەڵەستین دەکات، پێویستیشە تەواوی جیھانی پشتگیری لەو بڕیارەی ئەو گەلە ستەملێکراوە بکەن بۆ بەرگریکردن لە خاک و نەتەوەی خۆیان.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریکا پشتیوانی ماددی و سەربازی ئیسرائیل دەکات بۆ شەڕی غەززە، لەبەرامبەریشدا ئێران پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین و گروپە چەکدارەکانی بەرەی بەرخۆدان دەکات لە لوبنان و سوریا و عێراق و یەمەن بۆ بەرپەرچدانەوەی وێرانکارییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوانی کۆڵۆمبیا رایانگەیاند، لەناوچەی "چوکۆ" کە رووی لە زەریای ھێمنە ، بەھۆی باران بارینی بەخوڕەوە رۆچونی زەوی روویداوە و بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەکان تا ئێستا ٣٤ کەس گیانیانلەدەستداوە کە زۆرینەیان منداڵن، ھەڵمەتەکانی رزگارکردن و بەھاناوەچوونیش بەردەوامن . ھەروەھا جگە لە زیانە گیانیانییەکان، رووداوەکە زیانی ماددی زۆریشی لێکەوتۆتەوە . 

بە وتەی گۆستاڤۆ پێترۆ سەرۆکی کۆڵۆمبیا، ھەموو ھاوکارییەک بۆ زیان لێکەوتووان دابین دەکەن .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی ١١ی ئەم مانگە ھێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود دەسترێژی گوللـەیان لە کاروانێکی کۆڵبەر کردووە لە ئاکامدا سێ کۆچبەر برینداربوون، کە خەڵکی شاری ڕوانسەرن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھەر ھەمان رۆژ دەسترێژی گوللـە لە کاروانێکی دیکەی کۆڵبەران کراوە و بەھۆیەوە چوار کۆڵبەر برینداربوون، کە خەڵکی گوندی " تین" سنووری شاری پاوەن.

رێکخراوی ھەنگاو ڕاشیگەیاندووە، بریندارەکان دەستبەجێ گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە تەندروستییەکانی شاری پاوە و لەئێستادا چارەسەری پێویستییان بۆ دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مارتن گریفیس بریکاری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری مرۆیی لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئەگەر ھەنگاوی پێویست نەنرێت کارەساتی مرۆیی لە کەرتی غەززە روودەدات و ھیچ شوێنێکی سەلامەت لەو شارە بوونی نییە و داواشی لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد بڕیاری بەپەلە بدات بۆ وەستاندنی شەڕ لە غەززە.

وتیشی، ھەست بە نیگەرانی دەکات کە دوو وەزیری ئیسرائیل داوای گواستنەوەی فەڵەستنییەکان دەکەن بۆ وڵاتێکی تر.

لیندا گریفلاند باڵیۆزی ئەمریکاش لە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، ھێرشی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر حوسییەکان دژیەک نین لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەلاماردانی کەشتییەکان لە دەریای سور کەمدەکاتەوە و ئەو دوو وڵاتە بەردەوام دەبن لە ھەوڵە دیبلۆماسییەکان لەگەڵ بەرگریکردن لە کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سووردا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە بڕیارە مانگی ئازاری ئەمساڵ لە تورکیاو باکوری کوردستان بەڕێوەبچێت، دەم پارتی بڕیاریداوە شێوازی دیاریکردنی کاندیدەکانی بۆ سەرۆکی شارەوانیی و ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی شارۆچکەکان بگۆڕێت.

بۆ ئەو مەبەستەش لە گەورە شارەکانی وان و مێردین و شرناخ و دەیان شارۆچکەی دیکە سندوقی دەنگدانی داناوە و ھاووڵاتیانی ئەو پارێزگایانە دەتوانن کەسێک بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکە لەژێرناوی دەمپارتدا کاندید بکەن.

لەلایەکی دیکەشەوە بەھۆی کوژرانی نۆ سەربازی تورکیا لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە لە ٢٤ سەعاتی رابردودا، پارتەکانی تورکیا بڕیاریاندا ئاشکراکردنی ناوی کاندیدەکانیان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان دوابخەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پەیامێکی تایبەتی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە، سەبارەت بە ھێرشی حوسییەکان لە دەریای سوور بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان، جەختیلەوەشکردەوە، ئەمریکا ئامادەیە بۆ گرتنەبەری ھەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ ھەر پێشھاتێک.

ماوەی دوو رۆژە ئەمریکا و بەریتانیا ھێرشی ئاسمانی دەکەنە سەر پێگەکانی حوسییەکان لە یەمەن، حوسییەکانیش ڕایانگەیاند، وەڵامی توند و کاریگەریان دەبێت بۆ بۆردومانەکان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رادیۆی فەرمی کان-ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، خەمڵاندنەکانی ئیسرائیل بەھێزتربوون سەبارەت بەوەی کە دادگای دادی لاھای فەرمان لە دژی ئیسرائیل دەربکات، دوای تۆمەتبارکردنی لەلایەن ئەفریقای باشوورەوە بە ئەنجامدانی "کۆمەڵکوژی" لە کەرتی غەززە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئیسرائیل پابەند نابێت پێوەی.

لە دووەم رۆژی دادگاییەکەدا، ئەمڕۆ دادگا گوێی لە وەڵامی ئیسرائیل گرت بۆ ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون.

ئیسرائیلییەکان بە ئاشکرا باس لەوە دەکەن، ئەگەری ھەیە دادگای لاھای فەرمانێک لە دژی ئیسرائیل دەربکات، بەڵام مەرج نییە بڕیارێک بێت بۆ وەستاندنی شەڕەکە، بەڵکو لانیکەم یەکێک لە داواکارییەکانی ئەفریقای باشوور قبوڵ دەکرێت.

خەمڵاندنێکی دیکەی ئیسرائیل ئەوەیە کە دادگای لاھای فەرمان دەکات بە لایەنە بیانییەکان بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەی ھێرشەکانی کۆمەڵکوژی لە غەززە، یان بڕیارنامەیەک دەربکرێت کە داوای ئەوە بکات ئیسرائیل ڕێگە بە فەلەستینیەکان بدات بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ئیسرائیل قەرەبوویان بکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی"دەم پارتی" لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی پێنج شەممە سەردانی پارتی جەھەپەیان کردووە، بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە بڕیارە لە ٣١ی ئاداری داھاتوو بەڕێوەبچێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە ھەندێک شوێن ھەماھەنگییان لەگەڵ "جەھەپە"دەبێت و کۆمیسیۆنی ھەردوولاش کارەکان رادەپەڕێنن.

وتەبێژی دەم پارتی راشیگەیاندووە، دەیانەوێت لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا کۆتایی بە قەیوم بھێنن و کەسانی شایستە لە شوێنیان دابنێن و ئیدارەیەکی دیموکراسی بۆ تورکیا ھەڵبژێرن.

جەختی لەوەشکرد، بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان تەنیا سەرنجیان لەسەر ناوچەکانی باکوری کوردستان نابێت، لەھەریەکە لە پارێزگاکانی ئەنقەرە و کۆجا ئەلی و سامسۆنگ کاندیدیان دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...162163164165166...514