کیم جۆنگ ئون وتوشێتی، ئەگەر سیئۆل ھێزە چەکدارەکانی دژی پیۆنگ یانگ بەکاربھێنێت یاخود ھەڕەشە لەسەر سەروەری و ئاسایشی وڵاتەکەیان دروست بکات، ئەوا دوو دڵ نابن لە بەکارھێنانی تەواوی توانا سەربازییەکان و ھێزەکانیان، بۆ وەڵامدانەوەی ھەر ھەڕەشەیەک.
رۆژی پێنجی ئەم مانگەش، کۆریای باکور مەشق و راھێنانی سەربازی بە تۆپھاوێژ لە نزیک دوو دوورگەی سەر بە کۆریای باشور ئەنجامدا، دواتریش ھێزە چەکدارەکانی کۆریای باشور مەشق و راھێنانی ھاوشێوەیان لە نزیک ھێڵی جیاکەرەوەی ھەردوو کۆریا کرد.
لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووشدا، کۆریای باکور پابەندبوونی بە رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ کۆریای باشور راگرت، کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە ئیمزاکراوە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، لۆید ئۆستن توشی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و لە ئێستادا چارەسەر وەردەگرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، نەخۆشییەکەی ئۆستن زوو دیاریکراوە و لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی رابردوو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە، لە ئێستاشدا بەھۆی کاریگەرییە لاوەکیەکانی چارەسەرەکانەوە لە بەشی چاودێری چڕ چاودێری دەکرێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر بوەوە و داوای دورخستنەوەی کرا، ئەوەش بەھۆی ئەوەی نەخۆشکەوتنی و مانەوەی لە نەخۆشخانە ئاشکرانەکردووە، بەڵام دواتر کۆشکی سپی رایگەیاند ، ئۆستن لە نەخۆشخانەوە بەردەوامە لە راپەڕاندنی کارەکانی و لەم کاتەدا ھیچ پلانێک بۆ دورخستنەوەی لە پۆستەکەی نییە.
بڕیارە سبەی پێنجشەممە ھەریەک لە تولای ھاتیمئۆغوڵار و تونجەر باکرھان، ھاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کۆماری - جەھەپە کۆببنەوە.
چاوەڕێ دەکرێت لەو کۆبوونەوەیەدا چۆنیەتی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکوری کوردستان تاوتوێ بکرێت و مەرجەکانی ھاوکاری و پێکەوەکاردن ئاشکرا بکرێن.
جەھەپە کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە، لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی ٢٠١٩دا بەپشتیوانی کورد و لایەنەکانی تری ئۆپۆزسیۆن، دوای ٢٠ ساڵ لە بەڕێوەبردنیان لەلایەن ئاکپارتییەوە، توانی ھەر سێ گەورە شارەوانی ئەنقەرە و ئیستانبوڵ و ئیزمیر بەدەستبھێنێت، جەھەپە بۆ بردنەوەی گەورە شارەوانییەکانی تورکیاش لەم ھەڵبژاردنەدا چاوی لە دەنگی کورد و دەم پارتییە.
سەردانەکەی بلینکن بۆ تەلئەبیب، لە چوارچێوەی ئەو سەردانانەدایە کە بۆ وڵاتانی ناوچەکە ئەنجامی داوە و پێش گەیشتنشی بۆ ئیسرائیل رایگەیاند، وتەی لێپرسراوانی ئەو وڵاتانەی سەردانی کردوون دەگەیەنێت بە لێپرسراوانی ئیسرائیل و لەگەڵیان تاوتوێی ئاڕاستەی داھاتووی جەنگی غەززە دەکات.
بلینکن باسی لەوەشکرد ، لە سەردانەکەیدا بۆ ھەریەک لە تورکیا و ئوردن و قەتەر و ئیمارات و سعودیە ، دڵنیابونەتەوە لەوەی کە ئەو وڵاتانە ھەوڵی رێگریکردن لە فراوانبوونی ئالۆزییەکانی نێوان و ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس دەدەن و دژی فراوان بوونی ئالۆزییەکانن .
بە پێی ئامارێک کە لەلایەن ئاژانسی ھەواڵی "کیۆدۆ"ی ژاپۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، بەھۆی ئەو بومەلەرزەیەی رۆژی ١ ی ئەم مانگە ناوچەکانی ناوەڕاستی ژاپۆنی ھەژاند ، تا ئێستا ١٨٠ کەس گیانیان لەدەستداوە ، سەدان کەسیش بێ سەرو شوێنن و ھەوڵەکان بۆ دۆزینەوە و رزگاکردنیان بەردەوامە.
بە وتەی لێپرسراوانی ئەو وڵاتە، سەرباری تێپەربونی زیاتر لە ھەفتەیەک بەسەر بومەلەرزەکەدا ، بەڵام تا ئێستا قەبارەی زیانەکان بە تەواوی نەزانراوە ، ئەوەش بەھۆی ئەو زیانە گەورەیەی لە رێگا و تۆڕەکانی پەیوەندییدا دروستبووە، بەتایبەت لە ھەریەک لە شارەکانی واجیما و سوزو ، بەڵام لە پارێزگای ئیشیکاوا زیاتر لە ھەزار و ٤٠٠ خانوو روخاون و ٥٩ ھەزار خێزان بەبێ ئاو و ١٥ ھەزار خێزانیش بێ کارەبوون.
جۆن کێربی، رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، لۆید ئۆستن لە نەخۆشخانەوە بەشێوەیەکی زۆر باش بەردەوامە لە راپەڕاندنی کارەکانی.
وتیشی، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا چاوەڕێی گەڕانەوەی ئۆستن دەکات بۆ پنتاگۆن و رێزی ئەوەش دەگرێت کە ناوبراو بەھۆی دۆخی تەندروستییەوە، ناتوانێت وەک پێویست راپۆرتەکانی بۆ کۆشکی سپی بەرزبکاتەوە.
لە ھەفتەی رابردوەوە وەزیری بەرگری ئەمریکا رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، دواتریش ئۆستن رایگەیاند، دۆخی تەندروستی باشە و دوای چاکبوونەوەی رایگشتی لە ھۆکاری نەخۆشییەکەی ئاگادار دەکاتەوە.
یاساکە بە دەنگی زۆرینەی ٢٨٠ پەرلەمانتارانی وڵاتەکە پەسەندکرا و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکە دەکرێت و دوای ئیمزاکردنی لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ووڵاتەکەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە یاساکەدا ھاتووە، بەخێوکردنی سەگ و سەربڕینی بەمەبەستی خواردنی و بازرگانی پێکردن و دابەشکردنی قەدەغەیە و لەساڵی ٢٠٢٧ەوە جێبەجێدەکرێت و ئەو کەسەی سەگ سەردەبڕێت رووبەڕووی سزای زیندانی دوو بۆ ساڵ دەبێتەوە و غەرامەکەشی زیاتر لە ٢٢ ھەزار دۆلارە.
ھەوڵەکان بۆ قەدەغەکردنی خواردنی گۆشتی سەگ ڕووبەڕووی بەرھەڵستییەکی توندبوونەتەوە لەلایەن جوتیاران و کرێکارانی پیشەسازی گۆشتی سەگەوە و دژی بڕیارەکە وەستاونەتەوە، بەڵام چالاکوانان و ئاژەڵدۆستان پشتیوانی لە بڕیارەکە دەکەن.
خواردنی گۆشتی سەگ لە نێو گەنجان و دانیشتووانی شارەکانی کۆریای باشوور بە بەراورد بە خەڵکی گوندەکان زۆر کەمە و توێژینەوەکان دەریان خستووە کە زۆربەی خەڵکی ئەو وڵاتە چیتر حەز بە خواردنی گۆشتی سەگ ناکەن.
ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی رۆژئاوای کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی بڕیارەکان، کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن پێکدەھێندرێت و پێنج ئەندامی کانتۆنی جەزیرە و سێ ئەندامی دێرەزور و رەقە و مەنبەج و دوو ئەندامی فوڕات و عەفرین و کۆبانێ لە خۆ دەگرێت، دواتریش ھەڵبژاردنی شارەوانیەکان بەڕێوەدوچێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەیەک پێکھێنراوە بۆ دارشتنەوە سێ یاسا و لەوانەش یاسای کۆمیسیۆنی باڵا و یاسای ھەڵبژاردن و یاسای دابەشکردنی یەکە کارگێڕییەکان.
ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی رۆژئاوای کوردستان دەشڵێت، دادگای پاراستنی پەیمانی کۆمەڵایەتی لەلایەن دادوەران و یاسانان پێکدەھێندرێت بە لەبەرچاوگرتنی ئاین و نوێنەرایەتی کانتۆنەکان و ھەروەھا ژنیش لە لیژنەکان بەشدارییان پێدەکرێت.
باسی لەوەشکردووە، ھەروەھا دامەزراوەی چاودێری دارایی و ژمێریاریی دروستدەکرێت کە لە ١٤ ئەندام پێکدێت لەگەڵ لیژنەی ئامادەکاری دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەنجومەنی کانتۆنەکان.
٧ی ئەم مانگە ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی لە رۆژئاوای کوردستان حەوت بڕیاری دەرکرد بۆ جێبەجێکردنی ماددەکانی پەیمانی کۆمەڵایەتی.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا، لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە وزارییەکانی، گابرێل ئاتالی وەزیری پێشووی پەروەردەی فەڕەنسا وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی فەڕەنسا دەستنیشانکرد و ڕایسپارد بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فەڕەنسا.
گابرێل ئاتال، ساڵی ١٩٨٩ لە شاری کلاماری فەڕەنسا لە خێزانێکی دەوڵەمەند لەدایکبووە و باوکی بە ڕەچەڵەک خەڵکی تونسە و لە شوێنکەوتووانی ئایینی جولەکەیە، ئاتال لە ساڵی ٢٠١٦ەوە چووەتە ڕیزەکانی حزبی "بۆ پێشەوە" کە لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆنەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، سەرەتاش وەک نێردەی حکومەتی فەڕەنسا بۆ کاروباری گەنجان لە حکومەتدا دەستبەکاربووە و دواتر بووەتە وتەبێژی حکومەتی فەڕەنسا و پاشان وەزیری دارایی و ساڵی ڕابردووش کرایە وەزیری پەروەردە.
وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئاکامی بەردەوامیی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، ژمارەی کوژراوان بۆ ٢٣ ھەزار و ٢١٠ کوژراو بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٥٩ ھەزار و ١٦٧ بریندار.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەشێکی زۆر لە قوربانییانی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە ژن و منداڵن.
ھاوکات، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکی ئۆپراسیۆنە زەمینییەکانیانەوە بۆ سەر کەرتی غەززە، ١٨٥ سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و بە سەدانی دیکەش برینداربوون، راشیگەیاندووە، تەنھا رۆژی دووشەممە نۆ سەربازییان لە ئۆپراسیۆنێکی زەمینی ناو کەرتی غەززە کوژراون و ئەوەش خوێناویترین رۆژ بووە بۆ سوپاکەیان لە سەرەتای دەستپێکی ئۆپراسیۆنی زەمینییەوە.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئیسرائیل رایگەیاند، مافی ئیسرائیلە ریگری بکات لە دووبارەبوونەوەی ھێرشی تیرۆرستی بۆ سەری بەڵام گرنگە خۆی لە کوشتنی ھاووڵاتیانی مەدەنی بە دووربگرێت و زیان بە ژێرخانی غەززە نەگەیەنێت.
ھاوکات لێپرسراوێکی باڵای ئەمریکاش رایگەیانە، ئیسرائیل ھەزاران سەربازی لە غەززە کشاندوەتەوە و گەورەترین پاشەکشەی کردووە.
لای خۆیەوە، دانیال ھاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانیان لە غەززە بەردەوام دەبێت، بەڵام بەشێوەیەکی جیاوازتر تا کۆتایی ئەمساڵ شەڕەکە درێژە پێدەدەن.
لەبەرامبەردا ئیسماعیل ھەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، ئامانجەکانی ئیسرائیل لە غەززە لەناوبردنی حەماس و ئازاکردنی بارمتەکان و جێبەجێکردنی پلانی کۆچی زۆرەملێیە، بەڵام ئەو وڵاتە لە بەدیھێنانی ئامانجەکانی لە غەززە شکستی ھێناوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە دوای دانیشتنی دادگایکردنی ھۆشداریدا لە دروستبوونی ئاڵۆزی لە ئەمریکا ئەگەر بێت لێپێچینەوەکان لەگەڵی بەردەوام بێت لەکاتێکدا ئەو سەرۆکی پێشووی ئەمریکایە و وەک کاندیدی کۆمارییەکان زۆرترین چانسی ھەیە بۆ سەرکەوتن لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە.
وتیشی لە حاڵەتی دەرچونی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، جۆ بایدن، سەرۆک ئێستای ئەمریکا دادگایی دەکات و ئەگەریش پارێزبەندی بۆ نەگەڕێتەوە، پێویستە بایدنیش پارێزبەندی لەسەر لابدرێت و دادگایی بکرێت.
ترەمپ دەڵێت، ھیچی ھەڵەیەکی نەکردووە و لە پێناو ئەمریکا کار دەکات و لە کاتی ھەڵبژاردنی ٢٠٢٠دا پێشێلکاری زۆر کرابوو و لە ئێستاشدا ھەوڵەکانی بەردەوامن بۆ سەلماندنی راستی ئەو بابەتە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لەماوەی یەک سەعاتدا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دووجار ھێرشکراوەتەسەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە کێڵگەی غازی کۆنیکۆ لە پارێزگای دێرەزوور.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سیستمی بەرگری بنکە سەربازییەکە بەرپەرچی ھێرشەکانی داوەتەوە و زیانی گیانی نەبووە.
لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا ٨٤ ھێرش کراوەتەسەر بنکەی سەربازی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و ١٩ ھێرشیان بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆنیکۆ ئەنجامدراوە.
میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، ٥٣ کەس لە تەقینەوەیەکدا لە کارگەیەکی جوانکاری لە شارۆچکەی پیشەسازی لە پارێزگای ئەلبورزی ئێران بریندار بوون.
ئەحمەد مەھداڤی، سەرۆکی سەنتەری فریاگوزاری ئەلبورز رایگەیاند، دۆخی بەشێک لە بریندارەکان سەختە و تەقینەوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە رویداوە.
حوسێن عاشوری، سەرۆکی تیمی بەرگری شارستانی رایگەیاند، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و سەقاڵی خەمڵاندنی زیانە ماددیەکانن لەگەڵ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ئاگرکەوتنەوەکە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، داعش ھێرشی کردوەتەسەر کاروانێکی سەربازی سوپای سوریا لە حمس و بەھۆیەوە ١٤ سەرباز کوژراون و ١٩ی تریش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بریندارەکان گوازراونەتەوە نەخۆشخانە و چارەسەر وەردەگرن.
روانگەی سوری راشیگەیاند، ئەفسەرێکی سوپای سوریا و ئەندامێکی بەرگری نیشتیمانی لە ناوچەی رەققە لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ تیرۆرستانی داعش کوژراون.
ئاژانسی بەهاناوەچون و خستنەسەركاری پەنابەرە فەلەستینییەكان "ئۆنروا" رایگەیاندووە ، بەهۆی گرژی و ئالۆزییەكانی كەرتی غەززەوە تا ئێستا 142 كارمەندی نەتەوەیەكگرتوەكان كوژراون و ئەوەش بەرزترین ژمارەیە لە مێژووی ئەو رێكخراوە نێودەوڵەتییەدا.