شاناز ئیبراھیم ئەحمەد بەتوندی ئیدانەی ھەوڵی تیرۆرکردنی (یاسین بولوت) دەکات
کوردسات نیوز
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
کوردسات نیوز
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی گەلی سوریا دواخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی لە پارێزگاکانی سوەیدا، رەققە و حەسەکە راگەیاند.
لیژنەکە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تەلەفزیۆنی سوریا، هۆکاری دواخستنەکەی بۆ ئەو "ئاستەنگە ئەمنییانە" گەڕاندەوە کە لەو ناوچانەدا بوونیان هەیە.
هەروەها لیژنەکە جەختی کردەوە کە ئەو کورسیانەی بۆ ئەو پارێزگایانە تەرخانکراون، پارێزراو دەبن تا ئەو کاتەی هەڵبژاردنەکان لە نزیکترین دەرفەتدا ئەنجام دەدرێن.
دەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی هەینی، بە چینێکی ئەستووری مکیاجەوە لەسەر دەستی راستی، لە کاتی سەردانێکیدا بۆ پێشانگای "ماڵی گەل" لە واشنتن، شەپۆلێکی نوێی پرسیاری لەبارەی دۆخی تەندروستییەوە دروستکرد، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە چەندین جارە شوێنەواری شینبوونەوە و ئاوساوی لەسەر ئەندامەکانی جەستەی بەدی دەکرێت.
ترەمپی تەمەن 79 ساڵ، کە ماوەیەکە مکیاج بۆ شاردنەوەی شوێنەوارە شینبووەکانی سەر دەستی بەکاردەهێنێت، لە نوێترین دەرکەوتنیدا، دەستی راستی بە چینێکی دیاری کرێمی شاردنەوە داپۆشرابوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەباشی لەگەڵ رەنگی پێستیدا تێکەڵ نەکرابوو، زیاتر سەرنجی راکێشا.
لەگەڵ ئەوەشدا، کارۆلین لێڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، رایگەیاند: "سەرۆک ترەمپ پیاوێکی کۆمەڵایەتییەو رۆژانە لە هەر سەرۆکێکی دیکەی مێژوو زیاتر چاوی بە ئەمریکییەکان دەکەوێت و تەوقە لەگەڵ هەزارانیاندا دەکات". جەختیشی کردەوە کە "پابەندبوونی بە خزمەتکردنی هاووڵاتیانەوە راستیەکی نەگۆڕە".
پێشتریش کۆشکی سپی هۆکاری شینبوونەوەکانی سەر دەستی سەرۆکی بۆ زۆریی تەوقەکردن لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکاندا گەڕاندبووەوە.
لە هەفتەکانی رابردوودا، ترەمپ لە چەندین بۆنەدا دەرکەوتووە کە تەوقە لەگەڵ پۆلیس و بەرپرساندا دەکات، بەڵام نیشانەکانی ماندووبوونی جەستەیی وەک شینبوونەوەی دەستەکان و ئاوسانی قولەپێی، وایکردووە رۆژنامەنووسان بەردەوام پرسیار لەبارەی دۆخی تەندروستییەوە بکەن، بەبێ ئەوەی وەڵامێکی روون وەربگرن.
کۆشکی سپی لە مانگی تەمموزی رابردوودا رایگەیاندبوو کە سەرۆک ترەمپ تووشی نەخۆشیی "کەمیی خوێنهێنەرە درێژخایەنەکان" (chronic venous insufficiency) بووە، کە حاڵەتێکی باوە لە تەمەنی ئەودا.
بەپێی یاداشتێکی شۆن باربابێلا، پزیشکی تایبەتیی سەرۆک، کە لێڤیت بۆ رۆژنامەنووسانی خوێندەوە، "وێنە نوێیەکانی سەرۆک، شینبوونەوەیەکی سووک لەسەر پشتی دەستی نیشان دەدەن، کە ئەگەری هەیە بەهۆی وروژانێکی کەمی شانەکانەوە بێت بەهۆی تەوقەکردنی بەردەوام، لەگەڵ بەکارهێنانی رۆژانەی ئەسپرین وەک بەشێک لە پرۆتۆکۆڵی خۆپارێزیی دڵ".
سەرەڕای ئاشکراکردنی دەستنیشانکردنەکە، پزیشکەکەی تا ئێستا ئامادە نییە وەڵامی پرسیاری میدیاکان بداتەوە. هەروەها هیچ پلانێکی چارەسەری یان گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانیدا ئاشکرا نەکراوە.
جێی ئاماژەیە، راپۆرتی پزیشکیی ساڵانەی سەرۆک کە لە مانگی نیسانی رابردوودا بڵاوکرایەوە، ستایشی تەندروستیی جەستەیی و هزریی سەرۆکی کردبوو و ئاماژەی بەوەدابوو کە "تەندروستییەکی دەروونی و جەستەیی نایابی هەیە".
وەزارەتی دەرەوەی سوریا، ئەمڕۆ شەممە، ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە ئیمزاکردنی رێککەوتنێکی ئەمنی چاوەڕوانکراو لە نێوان سوریا و ئیسرائیلدا دەکەن لە 25ی ئەیلولی داهاتوودا.
نووسینگەی هەماهەنگی و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی سوریا، لە وەڵامێکدا بۆ ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی سوریا، جەختی کردەوە کە "هیچ بنەمایەک بۆ ئەو دەنگۆیانە نییە" کە باس لە ئیمزاکردنی هەر رێککەوتنێکی ئەمنی لە نێوان هەردوو لادا دەکەن.
پێشتر، رۆژنامەی "ئیندپێندنت عەرەبییە" لە زاری "سەرچاوەی باڵای سورییەوە" بڵاویکردبووەوە کە سوریا و ئیسرائیل بە چاودێریی ئەمریکا لە 25ی ئەیلولی داهاتوودا رێککەوتنێکی ئەمنی واژۆ دەکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی سێشەممەی رابردوو، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سوریا (سانا) رایگەیاندبوو کە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا، لە پاریس لەگەڵ وەفدێکی ئیسرائیلیدا کۆبووەتەوە. بەپێی ئاژانسەکە، کۆبوونەوەکە بە نێوەندگیریی ئەمریکا بەڕێوەچووە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەهێزکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کراوە.
سانا ئاماژەی بەوەشکردبوو کە گفتوگۆکان جەختیان لەسەر راگرتنی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی سوریا، بەهێزکردنی سەقامگیری لە باشوری سوریا، چاودێریکردنی ئاگربەست لە پارێزگای سوەیدا، و کاراکردنەوەی رێککەوتنی ساڵی 1974ی جیاکردنەوەی هێزەکان کردووەتەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە درێژکراوەی کۆبوونەوەیەکی هاوشێوە بوو کە لە کۆتایی مانگی تەمموزدا لە پاریس لە نێوان شەیبانی و رۆن دێرمێر، وەزیری کاروباری ستراتیژیی ئیسرائیلدا ئەنجامدرا. هەروەها سەرچاوە دیپلۆماسییەکان باس لە کۆبوونەوەی دیکەی راستەوخۆ دەکەن کە لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەچوون.
شایەنی باسە، ئەم پێشهاتانە دوای توندوتیژییە خوێناوییەکانی پارێزگای سوەیدا دێت کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی دروزن، کە لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا رویا1600 کەس.