بافڵ تاڵەبانی : پشتگیری لەھیچ تۆمەتبارێک ناکەین و رێگاش نادەین یاساشکێنان بەناوی ھەر پاساوێکەوە داڵدەبدرێن
کوردسات نیوز
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
بافڵ تاڵەبانی یاساشكێنان
بافڵ تاڵەبانی روونیشیكردەوە پشتگیری لەهیچ تۆمەتبارێك ناكات و رێگاش نادات یاساشكێنان بەناوی هەر پاساوێكەوە داڵدەبدرێن، لە یەكێتیش هەر كەسێك لە هەر پلەو پۆست و بەرپرسیارێتییەكدا بێت و تێوەگلابێت بە یاساشكێنی، بەتوندترین شێوە رووبەڕووی دەبینەوە و راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری دەكەن، چونكە هیچ كەسێك نابێت لەسەروو یاساوە بێت و ئەو ئارامییەی هەیە پارێزگاری لێدەكەن و بە كردەوەش سەلماندوویانە ئارامی و ئاسایش لایان هێڵی سوورە.
بافڵ تاڵەبانی وتیشی لەمەودوا یەكێتی پارێزەری پاراستنی مافخوراوان دەبێت و داكۆكیكاری سەرسەختی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگاكانیش دەبین و ئەم نیەتە ئەركی ئێمەیە وە جێبەجێی دەكەین.