کوردستانکوردستان

بەشی شوێنەوار لە زانکۆی سلێمانی لەبارەی بەرنامەکەوە رایگەیاندووە، بەرنامەی زاگرۆسی دێرین بەرنامەیەکی دۆکیۆمێنتاری زانستی ناوازەی شوێنەوارناسی، مێژوویی، شارستانییە، تایبەتە بە شارستانیەتی کوردستان و شوێنەوارەکانی. 

 

راشیگەیاندووە، بەرنامەکە لەلایەن پ.ی.د.دڵشاد عەزیز مارف مامۆستای بەشەکەیان ئامادە و پێشکەشدەکرێت و بۆ ھەر بەرنامەیەکیش بەشێک لەمامۆستایانی بەشەکەیان بەشداری دەکەن بۆ باسکردن لە بابەتەکانی. 


دەشڵێت، بەرنامەکە کارێکی ناوازەیە و بۆیەکەم جارە بەو ئاستە زانستییە بەرنامەی دۆکیۆمێنتاری لەسەر شوێنەوارەکانی کوردستان ئامادەبکرێت.


ھەروەھا بەشی شوێنەواری زانکۆی سلێمانی دەستخۆشی  لە کەناڵی کوردسات و ئامادەکاری بەرنامەی دۆکیۆمێنتاری زاگرۆسی دێرین دەکات. 


بەرنامەی دۆکیۆمێنتاری زاگرۆسی دێرین تایبەتە شوێنەوار و شارستانییەتی کوردستان و لە کەناڵی کوردسات نیوز پەخشدەکرێت.

لە رێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بینەری بەرنامەی دۆکیۆمێنتاری زاگرۆسی دێرین بن 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئازاد مستەفا بەڕێوەری ئاوی چۆمان بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، ئێوارەی ھەینی چەند گەشتیارێک بۆ وێنەگرتن و خۆفێنک کردنەوە دەستکاری قفڵێکی سەرچاوەی ئاوی چۆمانیان لە کوێستانی پرژێ کردووە و دواتریش نەیانتوانیوە چاکیبکەنەوە، بەو ھۆیەوە زیاتر لە ٢٠ سەعات قەزای چۆمان و نۆ گوند و ئاوایی سنورەکە بێ ئاو بوون.


وتیشی،  لە بەیانی ئەمڕۆوە تیمەکانمان سەرقاڵی چاککردنەوە بوون و توانیان ئاو بۆ قەزاکە بگەڕێننەوە.


بەڕێوەبەری ئاوی چۆمان داوا لە گەشتیاران دەکات لەکاتی سەردانی ناوچە گەشتیارییەکان دەستکاری پڕۆژەکانی ئاوە نەکەن. 


پرژێ ناوچەیەکی کوێستانییە و چوار وەرزی ساڵ بەفری تێدا دەمێنێتەوە و ھاوڵاتیان بۆ گەشت و سەیران سەردانی ناوچەکە دەکەن و بەدووری ١٢ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکوری خۆرھەڵاتی قەزای چۆمان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد بە کوردسات نیوز رایگەیاند، ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی پشکی ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە و چاوەڕواندەکەن لە داھاتوویەکی نزیکدا پارەکە رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێت.


وتیشی، دەنگۆی راگرتنی ٢٠٠ ملیارەکە بەھۆی قەرزاربوونی ھەرێمەوە راست نیە و  تاوەکو ئێستا لیژنەی چاودێری دارایی ھەردوو حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێم بەردەوامن لە وردبینیکردن و کۆبوونەوەکانیان و ئەنجامی کۆتایی کۆبوونەوەکانیان رانەگەیەنراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دڵپاک تاھیر لێپرسراوی میحوەری سلێمانی بۆ ھەڵبژاردنەکان دەڵێت، لەسنووری پارێزگای سلێمانی ژمارەیەکی بەرچاو لە ھاوڵاتی کەرکوک نیشتەجێن، لەئیستادا لەناو یەکێتی و فەرمانگەکان خزمەت دەکەن بۆ ئەو مەبەستە و جێبەجێکرنی ئەرکەکانیان و دانانی پلان و بەرنامە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەھێزکردنی دەنگی کورد لەگەڵ بەشێک لەو کەسانە کۆبونەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان لە بنەماڵەی شەھیدی فەرماندە لیوا سەڵاح دیلمانی 

بەبۆنەی کۆچی دوایی ، مام حاجی ئیبراھیم دیلمانی کەسایەتی دیاری ناوچەی باڵەکایەتی و باوکی شەھیدی فەرماندە لیوا سەڵاح دیلمانی پرسەو ھاوخەمی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین 

مام  حاجی ئیبراھیم کەسایەتی و  تێکۆشەری دێرینی ناوچەی باڵەکایەتی بوو کەبەھۆی بەشدارییان لە خەباتی کوردایەتی  قوربانی زۆریاندا .بۆیە لەدەستدانی تێکۆشەرێکی وەھا کە دوو رۆڵەی بەخشیوە بە شۆڕشی نوێ و خەباتی گەلەکەی جێی داخە،و لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بەبەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات .

بافڵ تاڵەبانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیندانیانی سیاسی یەکێتی و گۆڕان بۆ تاوتوێکردنی کێشە و گرفتی زیندانیانی سیاسی کۆبوونەوەو ھەڵوێستی خۆشیان سەبارەت بە پرسی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاندو بەڵێنیاندا کاری جدی بکەن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان، دواتریش سەردانی رێکخەری گشتی بزتنەوەی گۆڕانیان کرد، لەکۆتایشدا تاجە گوڵینەی رێز و وەفایان لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال و نەوشیروان مستەفا دانا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو کوێخا حاجی ئیبراھیم دیلمانی

بە ‌بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کوێخا حاجی ئیبراھیم دیلمانی دڵگران و نیگەران بووین. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتانم دەزانم.
کوێخا حاجی ئیبراھیم دیلمانی کەسایەتی شۆڕشگێڕ و ناسراوی ناوچەی باڵەکایەتی و باوکی شەھیدی فەرماندە لیوا سەڵاح دیلمانی بوو، کۆچکردنی جێگای داخێکی گەورەیە.

جێگای کۆچکردوو کوێخا حاجی ئیبراھیم دیلمانی بەھەشتی بەرین بێت، خوای گەورە سەبوری و دڵنەوایی بەخۆتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و ھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھیوا عەلی بەڕێوەبەری راگەیاندنی  وەزارەتی کشتوکاڵ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە چوارچێوەی پرۆسەی بە بازاڕکردن و کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لەنێوان ھەردوو کۆمپانیای قەیوان و خۆشناو لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ کراوە، رۆژی یەکشەممە پرۆسەی دابەشکردنی چەکی پارەی جوتیاران لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان بەڕێوەدەچێت.


وتیشی، رۆژی دوو شەممەش دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران لە گەرمیان بەڕێوەدەچێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھمەن مورادنیا پارێزگاری سنە رایگەیند،٢٩ی ئەم مانگە ھێڵی شەمەندەفەری نێوان سنە - ھەمەدان لەلایەن سەرۆک کۆماری ئێرانەوە دەکرێتەوە کە پارێزگای سنە دەبەستێتەوە بە تارانەوە.


رونیشیکردەوە، لێکۆڵینەوەو ھەڵسەنگاندنەکان بۆ راکێشانی ھێڵی شەمەندەفەری سنە - باشماخ دەستی پێکردوەو ئەگەر بەرپرسانی ھەرێم ئامادەبن، لەگەڵ وەزیری رێگەوبانی ئێران سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن بۆ گەیشتن بە رێککەوتن سەبارەت بە جێبەجێکردنی پرۆژەی راکێشانی ھێڵی ئاسنی سنە- باشماخ- سلێمانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج راگەیاندووە، گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە گوندی قیرات و یاشلی لە باکوری مەنبەجەوە ھێرشیان کردووەتە سەر گوندی جات و ئوم عەدەسە و زیانێکی زۆر  بەر ماڵ و حاڵی ھاوڵاتیان کەوتووە. 


شەرڤان دەرویش وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج رایگەیاندوە، تورکیا ھەوڵدەدات رووبەری زیاتر لە ناوی خاک سوریا داگیر بکات و ئەوەش بەبێ رەزامەندی وڵاتانی خاوەن ھەژموون ناکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێم رایگەیاندوە، پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینیوە، زیاتر لە ٣٩٩ ھەزار ژەمە ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەلایەن دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان وەرگیراوە، لەوانە زیاتر لە ٢٥٥ ھەزار ھاوڵاتی کە دەکاتە ڕێژەی لەسەدا (٧.٨%)ی ئامانج ژەمی یەکەم و زیاتر لە ١٤٤ ھەزار ھاوڵاتی کە دەکاتە ڕێژەی لەسەدا (٤.٤%) ی ئامانج ژەمی دووەمی ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنای وەرگرتووە.
ڕاشیگەیاندوە، بۆیەکەمجارە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی کیت و پێداویستی تایبەت بە دەستنیشانکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنای ناسراو بە (زنجیرەی دەلتا) لە ھەرێمی کوردستان دابینکرا.
وەزیری تەندروستی پێشبینی شەپۆلی سێیەم و ئەگەر و گومانی بڵاوبوونەوەی جۆر و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکات و  نیگەرانیشی دەربڕیوە لەوەی جارێکی دیکە ژمارە و ڕێژەی تووشبووان و نووستن لە نەخۆشخانەکان بەھۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا زیادبووە و دووھێندی ھەفتەکانی پێشووە. 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری سەربە وەزارەتی دارایی و ئابوری لە  نووسراوێکدا کە، ئاراستەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێرکردووە بە پشت بەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارەی (١٣)ی ٧/٨/٢٠١٩ داوا دەکات  بەھۆی پابەند نەبوون بە دانی باج، نیشانەی گلدانەوە بخاتە سەر چەند کۆمپانیایەکی  بواری نەوت.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان  ١٠٠٧ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و سێ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٧٩٨ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بەیار محێدین" بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ کە بە مەبەستی گەشتیاری سەردانی گەلی عەلی بەگی کرد بوو لە ئاوی ڕووبارەکەدا خنکا.
ڕوونیشیکردەوە، گەنجەکە دانیشتووی ناحیەی شاوێستەی سنووری ھەولێرە و خەڵکی ڕۆژئاڤای کوردستانە.


بە پێ ئاماری بەرگری شارستانی سۆران، لە ماوەی حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ھەشت کەس لە سنوری قەزای سۆران لە ئاودا خنکاون، ئەوەش بەرزترین ئامارە لە سەر ئاستی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...859860861862863...915