ھەروەھا ھەر ھاوڵاتییەک ڤاکسینی پێکوتەی کۆرۆنای لەخۆی نەدابێت ئەوا پێویستە پشکنینی"پی سی ئار"ی پێبێت. 


لە بەشێکی تری رێنماییەکاندا ھاتووە، لەکاتی گەڕانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، ھەر ھاوڵاتیەک ھەردوو دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنای بەکارھێنا بێت پشکنینی بۆ ناکرێت و تەنیا ڕێگەپێدانی بۆدەکرێت و ھیچ بڕە پارەیەکی لێوەر ناگیرێت، ھەروەھا بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی و نەخۆشانی شێرپەنجە و ئەو خوێندکارانەی لەئێران دەخوێنن، پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت، بەڵام ھیچ بڕە پارەیەکیان لێ وەر ناگیرێت، منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵیش پشکنینیان بۆ ئەنجام نادرێت و تەنیا ڕێگەپێدانیان بۆ دەکرێت واتە ھیچ بڕە پارەیەک نادەن.