سەرۆک مام جەلال لە ٦ی نیسانی ساڵی ٢٠٠٥  بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی وەک یەکەم کورد بە سەرۆک کۆماری عێراق ھەڵبژێردرا، لەماوەی چوار ساڵدا بوو بە چەتر کۆکەرەوەی ھەموو لایەنە عێراقییەکان بە ھەموو پێکھاتەکانەوەو رۆڵی گەورەی ھەبوو لە راگرتنی سەقامگیری و دروستکردنی ھاوسەنگی لەنێوان پێکھاتەکاندا.


ھەر ئەوەش وایکرد، ھەموو ھێزوو لایەنە سیاسییەکان پشتیوانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن سەرۆک مام جەلالەوە و لە ١١ی ١١ی ٢٠١٠ بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ جاری دووم بە سەرۆک کۆمار ھەڵبژێردرایەوە.