شۆرش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلسی راپەڕین لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز دەنگۆی ئازادکردنی سلێمان ھەڵشۆیی رەتکردەوە و رایگەیاند، ھێشتا لە گرتووخانەی گرت و گواستنەوەیە.

وتیشی، وەک ھەر کەسێکی تر سلێمانی ھەڵشۆیی ئازادکردن بە کەفالەت دەیگرێتەوە، بەڵام چاوەڕێی بڕیاری دادگان، کە ئایا بە کەفالەت ئازادی دەکات و خۆشی دەتوانێت ئەو کەفالەتە بدات کە پێی ئازاد دەکرێت.

سلێمان ھەڵشۆیی لە ساڵی ١٩٩٢ لەدایکبووەو لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ بەتۆمەتی بردنی پارە و موڵک و سامانی زیاتر لە ٥٠٠ ھاوڵاتی کە بڕەکەی دەگاتە ٥٠ ملیۆن دۆلار لەلایەن پۆلیسی راپەڕینەوە دەستگیرکراوەو تا ئێستاش دۆسیەکەی یەکلانەکراوەتەوە.