قوباد تاڵەبانی لە تویتەر نوسیویەتی، "من تووشی شۆک بووم و نیگەرانم بەھۆی ھێرشێکی دیکە بۆسەر ژنان لەلایەن ئەندامێکی خێزانەکەی لە ھەولێر. ھیچ بیانوویەک بۆ توندوتیژی دژ بە ژنان نییە."

دەشڵێت، "وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێبەر ئەحمەد لەگەڵ خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان ھەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی ئەم تاوانبارە بدرێتە دادگا."

رۆژی ١٦ی ئەم مانگە لە ھەولێر ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵ لەلایەن براکەیەوە ھێرشیکرایە سەر و بە چەقۆ بریندار کرا.

 ژنەکە ناوی زولەیخا حوسێن-ە و لەلای پۆلیس سکاڵای تۆمار کردووە.

بە وتەی شایەتحاڵێک ھاوسەری ئەو ژنە بەر لە ٧ مانگ کۆتای بە ژیانی خۆی ھێنابوو دواتر ژنەکەی بۆماوەی چوار مانگ دەستگیر کرا و بەھۆی بێ تاوانی ئازاد دەکرێت.

دوای گەرانەوەی بۆ لای ماڵی باوکی لە زاخۆ دواتر ڕوو لەھەولێر دەکات و لە رۆژی ١٦ی ئەم مانگە لەلایەن برایەکی دەدرێتە بەر چەقۆ و بریندا دەبێت.

دوای روداوەکە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ براکەی دەرچووە و تا ئێستا دەستگیر نەکراوە.